تابلۆی "یاری شەترەنج"ی سۆفۆنیسبا ئەنگێسۆلا

سۆفۆنیسبا ئەنگێسۆلای شێوەکاری ئیتالی لە ساڵی ١٥٣٢ لەدایکبووە، لە ساڵی ١٦٢٥ کۆچی دوایکردووە، یەکێک لە بەناوبانگترین تابلۆکانی بریتییە لە یاری شەترەنج، کە وێنەی سێ خوشکەکەیەتی لەکاتی یاری شەترەنجدا لە باخچەی ماڵەکەیدا.

 

سۆفۆنیسبا ئەنگێسۆلا بە باشی خۆی پەروەردە کردبوو لە بواری خوێندنی هونەرە جوانەکاندا، پاشان گەشتی کرد بۆ ڕۆما و لەوێ چاوی بە میکایلا ناگیلۆ کەوت، کە یەکەم کەس بوو بەهرەی سۆفۆنیسبا درک پێبکات، پاشان گەشتی کرد بۆ میلانۆ و تابلۆی دوق ئەلبای کێشا، پاشان کۆچیکرد بۆ مەدرید و بووە مامۆستای تایبەتی شاژن.

 

سۆفۆنیسبا بە یەکێک لە سەرکەوتووترین وێنەکێشەکان بەناو دەکرا، هەر ئەمەش ڕێگەی کردەوە بۆ ژنانی دیکە کە ڕێگەی هونەر و شێوەکاری بگرنەبەر، یەکێک لە وێنە بەناوبانگەکانی تابلۆی "یاری شەترەنج"ە کە تێیدا لوسیای خوشکی چەند شەترەنجێک دەجوڵێنێت، لەبەردەمیشیدا مینیرفای خوشکی هەیە لە جوڵەکان ورد دەبێتەوە، هەروەها خوشکە بچوکەکەی بە ناوی ئۆروپا کە سەیری یارییە دەکات و دڵخۆشە، کارگوزارەکەش چاودێری یارییەکە دەکات.

 

هونەرمەند جەختیکردووەتە سەر جلوبەرگە شاهانەییەکەی خوشکەکانی و بە جوانترین شێوە شێوازی قژ و خشڵەکانی نەخشاندووە و زیندوویەتی بەخشیوە بە تابلۆکە.

 

سۆفۆنیسبا واژۆی خۆی لەسەر تابلۆکە جێهێشتووە و لێی نووسیوە سەدەی ڕێنیسانس، ساڵی ١٥٥٥، تابلۆکە لە مۆزەخانەی نەتەوەیی لە پۆزنانی پۆڵەندا هەڵگیراوە.