پەرتوکی ئەمڕۆ: گەڕانەوە بۆ بەختەوەری

...

پەرتوکی گەڕانەوە بۆ بەختەوەری، لە نووسینی فەهیمە ڕەحیمی و وەرگێڕانی عەزیز بارزانییە، لەلایەن ناوەندی ئاوێر بڵاوکراوەتەوە.

 

ڕۆمانی گەڕانەوە بۆ بەختەوەری باس لە چیرۆکی ژنێکی گەنج دەکات، یەکەم بیرکردنەوەی لەگەڵ هەڵگرتنی پاکەتێکی پەرتوکی قورس دەستپێدەکات کە دایکی پێی دەڵێ قورسە، براکەت بێتەوە هەڵیدەگرێت.

 

دواتر ئەو ژنە گەنجە بەدوای بەختەوەریدا دەگەرێت لە دەرەوەی ئێران.

 

سەرەتای ڕۆمانەکە بەم نووسینە دەستپێدەکات، "گەڕانەوە بۆ بەختەوەری، چارەنووسێکە لەوانەیە لەم شێوەیە لای کەسانێک ڕووی دابێت، ئەم حەکایەتە چارەنووسی کچێکی گەنجە لە دەرەوەی وڵاتی ئێران بەدوای خۆیدا دەگەڕێت، ئەم کچە لە ڕێکردنێکی بەردەوامدایە، بە شێوەیەک کە سەرەڕای خێزانێکی باش و خۆشەویستی لاوێکی خوێندکار کە دڵی پێ بەستووە، ناتوانێت ئەو بۆشاییەی کە لە ژیانیدا هەستی پێدەکات، پڕبکاتەوە، تا ئەو جێگەیەی کە دەست بۆ شووکردنێکی چاوەڕوان نەکراو لەگەڵ لاوێک کە لە دەرەوەی ئێران دەژی، دەبات، پا لەسەر پیلەکانی کۆشکی ئاواتی دادەنێت و بەڵام....".

 

ت.پ