فیلمی ئەمڕۆ: پیشەی من

پیشەی من – my brilliant career

فیلمێکی درامی ساڵی ١٩٧٩ی ئوسترالیایە لەسەر بنەمای ڕۆمانێک دەرهێنانی بۆ کراوە کە لە ساڵی ١٩٠١ لەلایەن مایلز فرانکلین نووسراوە.

 

فیلمەکە باسی ژنێکی گەنجە بە ناوی سیلیلا، کە ژنێکی سەربەخۆیە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمی ئوسترالیا دەیەوێت لە جیاتی ئەوەی هاوسەرگیری بکات جەخت لەسەر بنیادنانی پیشەکەی بکاتەوە، ئاواتەکانی بۆ بوونە بە نووسەر کە بۆ  یەکەم جار بەهۆی بارودۆخی کۆمەڵایەتییەوە ڕێگری لێ دەکرێت.

 

سیلیلا  لە ساڵی ١٨٩٧ لە گوندێکی ئوسترالیا دەژی، بە ڕۆحێکی ئازاد خەون بە ژیانێکی باشترەوە دەبینێت، لەگەڵ خێزانەکەی یارمەتی بەڕێوەبردنی کێڵگەکەیان دەدات، بەهۆی حەز و خولیای بۆ بوونە نووسەر خێزانەکەی نیگەران دەبن و ڕێگری لێدەکەن، دواتر دەینێرن بۆ ماڵی داپیرەی و لەوێ دەتوانێت منداڵەکان فێری خوێندنەوە و نووسین بکات، بە بەکارهێنانی ڕۆژنامە و پەڕەی کتێبەکان کە هەیەتی.

 

دوای ئەوەی چەندین جار داوای هاوسەرگیری ڕەت دەکاتەوە دەیەوێت باوەڕیان پێبهێنێت کە ئەو دەیەوێت ببێتە نووسەر و ژیانی خۆی لەو بوارەدا تەرخانبکات و خەونەکانی بکاتە ڕاستی.

 

ژانەری فیلم: درامی

دەرهێنەر: گیلیان ئارمسترۆنگ

ڕۆڵگێڕان: جودی دەیڤس و سام نیل و وێندی هوگس