پەرتوکی ئەمڕۆ: ژنەکان وڵاتیان نییە

ڕۆمانی "ژنەکان وڵاتیان نییە" لە نووسینی ئەژین عەبدولقالق، لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ڕۆمانەکە دووەم ڕۆمانی ئەژینە، لەگەڵ ئەوەشدا چەند پەرتوکێکی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

 

ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە باس لە ژنێک دەکات کە وڵاتەکەی خۆی بەجێدەهێڵێت و لەگەڵ کوڕە بچوکەکەیدا کۆچ دەکەن بەرەو ئەوروپا بەو ئومێدەی ژیانێکی ئاسوودە بژین.

 

لە چیرۆکەکەدا ژنێک دەردەخات کە بەو کۆچەی لە کۆت و بەندە کۆمەڵایەتی و ئاینی و سیاسیەکانی وڵاتەکەی ڕزگاری دەبێت، بەڵام وەکو ژن لە ئەوروپاش دەچەوسێنرێتەوە، ڕۆمانەکە باس لە ژیانی ژن دەکات لە سەردەمی ئێستادا ڕووبەڕووی توندوتیژی، دەستدرێژی و بێ مافی و بە چاوی دووەم سەیرکردنیان دەبنەوە.