پەرتوکی ئەمڕۆ: تاقانەترین کچی خودا

تاقانەترین کچی خودا – ڤینۆس فایەق

 

ڕۆمانی تاقانەترین کچی خودا لە نووسینی شاعیر و ڕۆماننوس ڤینۆس فایەقە، کتێبەکە بە زمانی کوردی نووسراوە و بۆ سەر زمانی عەرەبیش وەرگێڕدراوە، ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠١٥دا نووسراوە و لە لایەن دەزگای جەمال عیرفانەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

 

ڕۆمانی تاقانەترین کچی خودا باس لە ژنێک دەکات کە کۆمەڵگە چۆن ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ڤینۆس بۆ بەستنەوەی ژن و سروشت، ڕۆمانەکەی لە گوندێکەوە دەست پیکردووە و "سزا"ی پاڵەوانی ڕۆمانەکەی بردووەتە گوندەکە، باس لە تاوانەکانی کۆمەڵگە و کوشتنی ژنان دەکات کە چۆن ژنێک بە ئەوپەڕی تەنیا بوون دەگەیەنێت، بەڵام ڤینۆس لێزانانە کۆتایی سزا-ی بە مەرگ کۆتایی نەهێناوە بەڵکوو سزای دایە دەست سروشت یەكەمین و دوایەمین فریادرەسی سزا-ی مرۆڤ.

 

ڕۆمانەکە بە زمانێکی پاراو و دوور لە هەر شێواندنێکی زمانەوانی نوسراوە،راستگۆیانە باس لە ژیانی ژنێکی کورد دەکات ڤینۆس دەربارەی ڕۆمانەکەی دەڵێت، تاقانەترین کچی خودا "سەرەتا دێڕی یەکەمی شیعرێک بوو"