پەرتوکی ئەمڕۆ: کوڕی ژێر چەترەکە

ڕۆمانی کوڕی ژێر چەترەکە لە نووسینی ڕازاو غەفوور

 

ڕۆمانی کوڕی ژێر چەترەکە یەکەم بەرهەمی نووسەر ڕازاو غەفوورە بە زمانی کوردی، ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە لە ساڵی ١٩٧٤ەوە دەستپێدەکات، ڕازاو تێیدا باس لە پەیوەندی نێوان دانیشتووانی ناوچەیەک، هاوڕێیەتی، کۆمەڵگەیی بوون، خۆشەویستی و ڕێزی نێوان هاوڵاتیان دەکات، لە دوو توێی پەرتوکێکی ٥٣٦ لاپەڕەییدا باس لەو خۆشەویستییە دەکات کە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبوو.

 

ڕازاو غەفوور لە ساڵی ١٩٦٣ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە شاری سلێمانی دەستی بە خوێندن کردووە، لە پاشاندا باشوری کوردستان بەجێدەهێڵێت و لە یەکێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا نیشتەجێیە.