نوسەری ئەو ڕۆمانەی وەرگێڕدرایە سەر٣٢ زمان
ڕۆمانی بەناوبانگی "لۆليتا" له ساڵى ٢٠٠٣ له لايەن ئازه‌ر نهفيسى نوسراوه، ئەو ڕۆمانە وەرگێڕدراوەتە سەر ٣٢ زمانی جیهانی و خاوەنی چەندین وتار و ڕۆمانی تریشە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆمانی "لۆليتا" يه‌کێکه له نوسينه به‌ناوبانگه‌کانی ئازه‌ر نهفيسى و له ساڵى ٢٠٠٣ چاپ کراوه، ئەو ڕۆمانە وەرگێڕدراوەتە سەر ٣٢ زمانى زيندووى جيهانی، له وڵاتى ئه‌مريکاش زۆرترین فرۆشی هەبووە. نهفيسى بێجگه له هونه‌رى نوسين، پێشه‌کى بۆ هه‌ندێک بابەتی جیاوازی وه‌کو: خاڵە گيان ناپيلۆن، حاجى موراد و شاهنامه فارسى نوسيوه و وتاری بۆ نهشرييهى که‌له‌ک، ئيعتماد و کێهانى فه‌رهه‌نگى ئێران نوسيوه.
ئازه‌ر نهفيسى له دايکبووى ساڵى ١٩٥٥ى تارانی پايته‌ختى ئێرانه، دايکى "نه‌زهه‌ت نهفيسى" له يهکهمين ژنانى پەرلەمانتاری ئێرانه و باوکيشى ئه‌حمه‌د نهفيسى شاره‌وانى ڕابردووى تارانه.
ئازەر هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو منداڵ بە ناوەکانی نیگار و دارا، نهفيسى بۆ به‌رده‌وام بوونى له خوێندن له ته‌مه‌نى ١٣ ساڵیدا ئێران بەجێدەهێڵت و ماوەی ١٠ ساڵ لە دەرەوە دەخوێنێت و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.
جگە لە کاری نوسین بۆ ماوەی ١٨ ساڵ لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئێران مامۆستایەتی کردووە وه‌کو، عه‌لامه‌ى تهباتهبايى، زانکۆى حکومى تاران و زانکۆى ئه‌هلى تاران وانه‌ى وتۆته‌وه و توانيویەتی ببێته نوسه‌رێکى سه‌رکه‌وتوو له بابه‌تى ئه‌ده‌بياتدا.
به هۆى ئه‌وه‌ى له لايەن زانکۆى تاران ڕەتکرایەوە، ده‌ستى له کارکردن له زانکۆ کێشايه‌وه و گروپێکى به ناوى کچانى ڕۆماننووس پێکهێنا و به‌رده‌وام بوو له نوسينى خۆى.
دووهمين کتێبى ئازه‌ر به ناوی " ئه‌و شتانه‌ى که له به‌رانبه‌رى بێدهنگين"ە، که باس له خۆى و به‌رزى و نزمیەکانى ژيانى ده‌کات، نوێترين نووسینی ئازه‌ر به ناوى جمهورى خەياڵه، که باس لە ئەدەبیاتی کۆمەڵگەی دیموکرات دەکات، " ئينگێ مورات و دنيايهکى تر" لە بەرهەمەکانی تری ئەم ژنە نووسەرەن.
نهفيسى ساڵى ١٩٩٧ ئێران جێدەهێڵت و لە ئێستادا لە ئەمریکا دەژی، تا بتوانێت هونه‌رى نوسينى خۆى له‌وێ به‌رده‌وام بکات، ئازه‌ر بيرمه‌ند، نوسه‌ر و وتاربێژە له بوارى ئه‌ده‌بيات و کلتورى سياسه‌ت و نوسينى بۆ ڕۆژنامەکانی "نيۆيۆرک تايمز، واشينگتۆن پۆست و نيو ريپاپليک" نوسيوه.
ت.پ