لە نێوان دەسەڵات و دوورخستنەوە: میدیا چۆن وێنەی ژن سەرکەوتوو لە قاڵب دەدات؟
خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ کارەکتەری "ریناتا" لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی ”دروغهای کوچک بزرگ” "درۆی گەورەی بچووک"دا، دیالۆگی دەوروبەری وێناکردنی ژنانی سەرکەوتووەی میدیاکانیان هەڵگیرساندەوە، وێنەیەک کە سەرکەوتن بۆ سامان و پێگەی کۆمەڵایەتی کورت دەکاتەوە.
ناوەندی هەواڵ
فیلمی ”دروغهای کوچک بزرگ” "درۆی گەورەی بچووک" بۆ ماوەی دوو وەرز لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩ پەخشکرا، کارەکتەری ریناتا بەردەوام وەک ژنێکی سەربەخۆ و دەوڵەمەند و سەرکەوتوو وێنا دەکرا، ژنێک کە ناوی لە لیستی "ژنانی بەهێز"ی گۆڤارێکی دیار بۆ ژنان جێگیر بکرێت، بەڵام دوای وێرانبوونی دارایی هاوژی ەکەی و دواتر لەدەستدانی پێگەی کۆمەڵایەتی، گۆڤارەکە وازی لێدەهێنێت و سەرنجی تەنها لەسەر "ژنانی لوتکە" ڕادەگەیەنێت.
”دروغهای کوچک بزرگ” "درۆی گەورەی بچووک" زنجیرە درامایەکە لە شارۆچکەیەکی کەنار دەریاکانی کالیفۆرنیادا ڕوودەدات و لە دەوری کۆمەڵێک ژن و خێزانەکانیان دەسوڕێتەوە، لە پشت ژیانی بەڕواڵەت ئارامیانەوە، پەیوەندییە ئاڵۆزەکان ئاشکرا دەکات کە توندوتیژی خێزانی، نهێنی، چینایەتی کۆمەڵایەتی و ململانێی دەروونی تێدایە.
هەندێک لە زانایانی کۆمەڵایەتی دەڵێن ئەم هێڵە چیرۆکە ڕەنگدانەوەی تێڕوانینی باوی میدیایە بۆ "ژنە بەهێزەکە"، تێڕوانینێک کە هانی ژنان دەدات هەوڵبدەن بۆ سەرکەوتن و هێز و پێشکەوتنی بەردەوام، لە هەمان کاتدا دەیانخاتە ژێر پێوەرە ڕەقەکانەوە کە تەنها شێوازێکی دیاریکراوی سەرکەوتن دەناسن.
وتیان: دروستکردنی نموونەی میدیایی بۆ ژنانی سەرکەوتوو دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی ئیلهام، بە مەرجێک نەبێتە ئامرازێک بۆ دوورخستنەوە یان چەوساندنەوەی ژنانی دیکە، ئەوان پێیان وایە کە گرنگیدان بە تەنها لەسەر ژنانی خوێندەوار و دەوڵەمەند و بەناوبانگ و پلە بەرز دەبێتە هۆی پشتگوێخستنی ئەو ژنانەی کە بارودۆخی ئابووری، خێزانی یان کۆمەڵایەتییان ڕێگرییان لێدەکات لە بەشداریکردن لە کایە فەرمیەکاندا، ئەمەش پاڵیان پێدەنێت بەرەو هەستکردن بە شکست و بێ بەهایی.
ئەم شیکاریانە جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ژنان هەموویان خاوەنی هەمان ئاستی سەرچاوە، پشتیوانی خێزان، دەرفەتی خوێندن، یان ئاسۆی پیشەیی نین، بۆیە پێویستە چەمکی سەرکەوتن بە شێوەیەک پێناسە بکرێت کە لەگەڵ بارودۆخ و توانای تاکەکەسی هەر ژنێکدا بگونجێت.
بە بڕوای ئەم شرۆڤەکارانە، وێنەی ژنێکی بەهێز نابێت تەنها لە نووسەران، هونەرمەندان، وەرزشوانان، مامۆستایانی زانکۆ یان چالاکوانانی ناسراودا سنووردار بێت، هەروەها پێویستە ئەو ژنانە بگرێتەوە کە لە پەراوێزدا دەژین، لە ڕێگەی کاری ماڵەوە، پیشەسازی دەستی، چێشتلێنان یان بازرگانی بچووکەوە لەگەڵ سەرچاوە سنووردارەکاندا دەجەنگن بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووری و باشترکردنی ژیانی خێزانەکانیان.