حوروش خهليلى، ئه‌و گۆرانيبێژهى به شێوازى کلتورى و سونه‌تى گۆرانى ده‌ڵێت
حوروش خهليلى يه‌که‌م گۆرانيبێژى ژنە بە شێوازى کلتورى و سونه‌تى له وڵاتى ئێران گۆرانی وتووە، دواى دهستبەکاربوونى ڕژێمی ئيسلامى ئێران توانى ئەلبۆمێک له گۆرانییەکانى بڵاو بکاته‌وه.
ناوه‌ندى هه‌واڵ
حوروش خهليلى، له ١٢ى کانوونی یەکەمی ١٩٥٧ له خێزانێکى هونه‌رمه‌ند له شارى شيراز لەدايکبووه، له‌گه‌ڵ ره‌حيم حه‌سه‌ن نائينى وه‌رزشکارى جوملاستیکی ئێرانی هاوسەرگیری کردووە، حوروش يه‌که‌م ژنى ئێرانى بووه که دواى هاتنە سەر دەسەڵاتی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ئەلبومێکی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە.
ئه‌و هونەرمهنده بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆسی له به‌شى زانستى په‌روه‌رده هه‌يه و يه‌کێک له قاره‌مانه‌کانى وه‌رزشى جوملاستیک له وڵاتى ئێران، وتنی گۆرانی بەشێوازی سوونەتی و کلتوری لەلایەن ژنانەوە لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی ڕژێمی ئیلامی ئێران قەدەغە دەکرێت تا ساڵى ١٩٩١، دواى هاتنه سه‌ر دەسەڵاتی محه‌مه‌د خاته‌مى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌و کاتى ئێران، گۆرانيبێژى بۆ ژنان ئازاد ده‌بێت و حوروش ديسان مافى گۆرانی وتنی بۆ دەگەڕێتەوە و بەردەوام دەبێت لە کاری هونەری.
حوروش لە ژیانی هونەریدا چەندین جار بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندانی ئێران‌دا گۆرانی وتووە، چەندین ئەلبومیشی هەیە لەوانە، ئەلبومی "ده‌نگى گوند، ئاسکه کێوى وه‌حشى، ئاوازى گوند و ڕۆنا".
ت.پ