هەڵاتنی جوان – ئانا گاڤاڵدا
هەڵاتنی جوان لە نوسینی ئانا گاڤاڵدا - وەرگێڕان زریان مەحمود
ڕۆماننوسی فەرەنسی ئانا گاڤاڵدا، نوسەرێک خامەکەی بۆ باسکردنی ئازارەکانی ژنان بەکاردەهێنێت، بەرهەمەکانی ئانا باسی ئازار و خەمەکانی ژنان دەکات، گوێ لە نیگەرانییەکانی ژن دەگرێت و کتێبەکانی خوێنەرێکی زۆریان هەیە لە فەرەنسادا، و بە چەندین زمانی دیکەش وەرگێڕدراون.
هەڵاتنی جوان یەکێکە لە بەرهەمەکانی ئانا گاڤاڵدا و لە ساڵی ٢٠٠٩دا نوسیویەتی، وەرگێڕ زریان مەحمود کاری وەرگێڕانی بۆ زمانی کوردی کردووە، ئەم کتێبە باس لە گەشتی ژیانیی خێزانێک دەکات.
ت.پ