فیلمی ئەمڕۆ: لیلیا بۆ هەمیشە

 

فیلمی "لیلیا بۆ هەمیشە" بەرھەمی ساڵی ٢٠٠٢، فیلمەکە لە جۆری درامی و تاوانە و ماوەکەی کاتژمێرێک و چل و نۆ خولەکە.

 

جۆرەھا شێوازی بازرگانی باوەڕپێنەکراو بوونیان ھەیە، مرۆڤی داھێنەری ئەم بازرگانیانەش، خۆی بەشێکە لە ئامانجەکان و بەردەوام لە ژێر مەترسی بازرگانی پێوەکردن و بە کاڵا کردندایە.

 

مرۆڤێک لە منداڵیەوە تا تەمەنێکی گەنجی، بیرێکی جیاواز لە کەسانی کۆمەڵگەکەی لە خەیاڵدایە، مەبەستیەتی لە جەستەیەکی قوڕمیشکراو زیاتر بێت، بەڵام چونکە کۆمەڵگەکان بچووککراوەی ئەو سیستمەن کە بناغەکەی بازرگانیە، لەبەر ئەوە بێ ئاگایانە خۆیان بزوێنەرێکن بۆ لەناوبردنی خەیاڵی کەسە جیاوازەکان، ئەو کاتەی پێیانوایە ڕەفتاری خراپ لە ناو کۆمەڵگەکەیان و گەنجەکان ناھێڵن، ڕێگە خۆشکەر و ھاندەر دەبن تا مرۆڤێک دووبارە بازرگانی پێوە بکرێت و ببێتەوە قوربانیەکی ناو سیستەمەکە.

 

لە فیلمەکەدا، لیلیا گەنجێکی شانزە ساڵانە، خەون بە جێھێشتنی ڕووسیاوە دەبینێت؛ دەیەوێت لەو ئازارانەی خەڵکانی دەوری ڕووبەڕووی دەکەنەوە ڕزگاری ببێت، خێزانەکەی و کۆمەڵگەکەی، لیلیا ئاڕاستەی ڕێگایەکی تاریک دەکەن و نوقمی سیستەمێکی دەکەن کە بازرگانی بە جەستەیەوە دەکات.

 

ئەکتەرەکان: ئۆکسانا ئاکینشنا، ئاریۆم بۆگۆکارسکی، پاڤڵ پۆنۆماریۆڤ.

لە دەرھێنانی: لوکاس مودیسۆن.