گۆرانی ئەمڕۆ: گەرما لە هەنار دایە

گۆرانی گەرما لە هەنار دایە، لە وتنی سەباحەت ئاکیراز

 

سەباحەت ئاکیراز لە ساڵی ١٩٥٥دا لە سیواس لەدایکبووە، منداڵی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەسەربردووە، لە ساڵی ١٩٨٣دا یەکەم ئەلبومی گۆرانی بەرهەمهێناوە و کە گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا بڵاوی کردووەتەوە.

 

هەتا ئەمرۆ بێ وازهێنان بەردەوام بووە لە کاری هونەری، لە وڵاتەکەی خۆیدا و لە جیهانیشدا لە پای کارە موزیکییەکانی خەلاتی بەدەستهێناوە.

 سەباحەت ماوەیەکیش بووەتە پەرلەمانتار، دوای ڕووداوی سۆما، وەک هەڵوێستێک دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.

 

بە گشتی ١٣ گۆرانی و ٢٢ ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا دواین ئەلبومی گۆرانی بەناوی "ئاشقان" بڵاوکردەوە.