گۆرانی ئەمڕۆ: ببارێ

گۆرانی ببارێ، لە وتنی هونەرمەندی باشوری کوردستان "کانی"، ئەم هونەرمەندە بەناوبانگە زۆرترینی گۆرانییەکانی بە شێوەی فۆلکلۆر و بە ئاوازی کوردی وتووە، گۆرانی ببارێ کە  یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبومە نوێکەی هونەرمەند بە ناوی "ببارێ" لە ٢ی حوزەیران بڵاکرایەوە، بەشێوازێکی تەواو جیاواز وتراوە.

بڵاوکردنەوەی ئەلبومی "ببارێ" لە کاتێکدایە ماوەی ٧ ساڵە هونەرمەند کانی هیچ بەرهەمێکی نوێی نەبووە، هەروەها ئەلبومەکە پێکدێت لە ١٠ گۆرانی،"ببارێ" یەکێکە لە گۆرانییەکانی ئەلبومەکە