فیلمی ئەمڕۆ: ژنی سەرسامکەر

wonder women - ژنی سەرسامکەر

 

فیلمی ژنێکی سەرسامکەر  “wonder women”  باس لە ژنێک لە جیهانی ئەمازۆندا دەکات، کە دەیەوێت جیهان ڕزگار بکات.

 

فیلمی ۆندەر ومان، یەکێکە لەو فیلمانەی توانا شارەوەکانی ژنان نیشان دەدات، هێزی ژنان بۆ پاراستنی نیشتیمان و جیهانەکانی دەخاتەڕوو.

 

چیرۆکی فیلمەکە، باس لە شازادەیەکی گەنج بە ناوی "دیانا" دەکات، کە لە جیهانەکەی خۆیەوە کە ئەمازۆنە، گەشت دەکات بۆ جیهانێکی دیکەی تەواو جیاواز، لەوێ توانا شاراوەکانی خۆی دەدۆزێتەوە، هەوڵ بۆ پاراستنی ئەو جیهانە دەدات، پاش ئەوەی دەزانێت کە مەترسی لەسەر جیهانی مرۆڤەکان هەیە.

 

فیلمەکە، لە جۆری ئاکشن، خەیاڵییە، ماوەکەی ١٤١ خولەکە و پاتی جانکینس، کە ژنێکی دەرهێنەری ئەمریکییە کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، ئەکتەری ئیسرائیلی "گال گادۆت" ڕۆڵی سەرەکی بینووە تێیدا، فیلمەکە خاوەنی خەڵاتی باشترین فیلمە، لە ساڵی ٢٠١٧ پەخشکراوە، لە ساڵی ٢٠٢٠ بەشی دووەمی بڵاو کراوەتەوە.