فیلمی ئەمڕۆ: یەڵدا، شەوێک بۆ لێبوردەیی

فیلمێکی ئێرانی ساڵی ٢٠١٩یە، مەریەم ژنێکی گەنجە کە بە کوشتنی هاوژینە بەتەمەنەکەی تاوانبارکراوە و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، بۆ ڕزگارکردنی ژیانی پێویستی بە لێخوشبوونی کچێکی دیکەی هاوژینەکەیەتی.

 

لە شەوی یەڵدا دەیهێننە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی بۆ ئەوەی مۆنا کە تاکە کچی قوربانییەکە بیبینێت و لەتاوانەکەی خۆش بێت، کە بەرنامەیەکی تایبەتی وڵاتی ئێرانە و هەوڵی پاراستنی دادپەروەری دەدات، لە کاتێکدا بینەران دەتوانن بە نامە دەنگ بدەن بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی لە سزاکە بە بەدەستهێنانی سپۆنسەرەکان بۆ پارەدانی خوێنەکەی، بەڵام هەندێک ڕووداو لە بەرنامەکەدا وا لە دوو ژنەکە دەکات کە هەڵبژاردنی جیاواز ئەنجام بدەن.

 

فیلمەکە خەڵاتی گەورەی دەستەی سوێندخۆران بۆ پێشبڕکێی دراماتیکی سینەمای جیهانی لە فیستیڤاڵی فیلمی سەندانسی ساڵی ٢٠٢٠ بردەوە، هەروەها خەڵاتی گراند پریکس سینەما لە گۆڤاری ئی ئێڵ، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەنتالیای ٢٠٢٠، باشترین فیلمنامە لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سۆفیا.

 

دەرهێنەر: مەسعود باخچەیی

نووسەر: مەسعود باخچەیی

ڕؤڵگێڕان: سەدەف ئەسغەری، بێهناز جەعفەری،  بابەک کەریمی

بەستەری فیلمەکە: https://www.imdb.com/title/tt9834492/