فیلمی ئەمڕۆ: وس! کچەکان هاوار ناکەن

فیلمی وس! کچەکان هاوار ناکەن، فیلمێکی درامیی وڵاتی ئێرانە، باس لە ژنێکی گەنج دەکات کە لە منداڵیدا لەلایەن شۆفێرەکایانەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەری، بەڵام بەهۆی کۆمەڵگاوە ناتوانێت تاوانەکە ئاشکرا بکات.

 

 

فیلمی (وس! کچەکان هاوار ناکەن- هس! دخترها فریاد نمى زنند)، باس لە کچێک بە ناوی (شیرین) دەکات، لە تەمەنی ٨ ساڵیەوە لەلایەن شۆفێرێکی باوکیەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەری، ئەو پیاوە ڤێدیۆی دەگرێت و پێی دەڵێت، ئەگەر قسە بکەیت ئەوا بڵاوی دەکەمەوە.

 

دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک کچەکە بڕیاری هاوسەرگیری دەدات، بەڵام لە کاتێک جلی سپی لەبەردایە و لە ئاهەنگەکەی دەگەڕێتەوە، دەبینێت کە پیاوێک خەریکە دەستدرێژی دەکاتە سەر منداڵێک، ئەویش پیاوەکە دەکوژێت، دوای دەستگیرکردنی کچەکە چەندین نهێنی ئاشکرا دەبێت.

 

ئەم فیلمە، بەرهەمی وڵاتی ئێرانە و لە جۆری درامییە، لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن پوران درەخشەندە ژنە دەرهێنەر و سینەماکاری کورد لە وڵاتی ئێران کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، تاناز تاباتابی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، لە ١٠٦ خولەک پێکهاتووە.

 

ت.پ