پەرتوکی ئەمڕۆ: بەڵگەی هەنگوین

بەڵگەی هەنگوین، لە نووسینی سەلوە ئەلنعێمی.

 

بەڵگەی هەنگوین ڕۆمانێکی نووسەری سوری سەلوا ئەلنعطێمیە، کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا بڵاوکراوەتەوە، لەلایەن توانا حەمە نووری وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لەلایەن ناوەندی ڕوناکبیری ئەندێشەوە چاپ کراوە.

 

ڕۆمانەکە بەشێوەی ئەدەبی ئایرۆتیکی نووسراوە، کە گێڕەرەوە چیرۆکی خۆی لەگەڵ کۆمەڵێک پیاودا دەگێڕێتەوە کە چۆن پەیوەندی لەگەڵدا بەستوون، لە کۆتایی ڕۆمانەکەدا بەسەرهاتی پەیوەندیەکی لەگەڵ پیاوێکدا دەهێنێتە بەر باس کە چۆن بە ناوی خۆشەویستی و بیرمەنییەوە مامەڵەیەکی باشی لەگەڵ ژنەکەدا کردووە، بەڵام کۆتاییەکی قورس و بێ ئومێدییەکی گەورە بۆ ژنەکە ماوەتەوە.