فیلمی ئەمڕۆ: پەنگوین بلووم
ژنێک کە زیاتر لە هەر کارێکی دیکە ئاشقی زەریا و گەشتکردنە، بەڵام لە گەشتێکدا دەکەوێتە خوارە و قاچەکانی لەدەست دەدات، بۆیە لە ژیان بێهیوا دەبێت، تا ڕۆژێک ڕووداوەکان دەگۆڕێن.
فیلمی (پەنگوین بلووم- peguin bloom) باس لە ژیانی خێزانێک دەکات، پێکهاتوون لە دایکوباوک و سێ منداڵ، حەزێکی زۆریان بۆ گەشتکردن هەیە، لە یەکێک لە گەشتەکانیاندا ژنەکە لە بالکۆنێکەوە دەکەوێتە خوارەوە و قاچەکانی لەدەست دەدات.
لە دەستتدانی قاچەکانی ئەو ژنە لە ژیان بێهیوا دەکات، دەیەوێت بەردەوام لە ماڵەوە بمێنێتەوە، وا هەست دەکات ژیان بۆ ئەو هیچ خۆشی و چێژێکی نەماوە، بەڵام دواتر شتەکان دەگۆڕێن ژیانی بەرەو ئاڕاستەیەکی دیکە دەڕوات.
فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن دەرهێنەری ئوستوڕاڵی (گلین لیڤین) کاری دەهێنانی بۆ کراوە، لە جۆری درامایە، ئەکتەری بەڕیتانی (بۆمی ئەلین واتس) ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، لە ٩٥ خولەک پێکهاتووە.
بەستەری فیلم:https://www.kurdcinama.com/online.aspx?movieid=7124