فیلمی ئەمڕۆ: گوندنشینان

گوندنشینان، فیلمێکی ئاکشنی کۆریای باشورە، ساڵی ٢٠١٨ کاری دەرهێنانی لەلایەن ئێم جین-سون بۆکراوە، دەربارەی مامۆستایەکی فیزیا بەناوی گی چۆلە کە بەهۆی ڕووداوێکی ناخۆشەوە بۆ خوێندنگەیەکی ئامادەیی قەراغ شار دانراوە و خوێندکارێک بەناوی یۆ جین کە پرسیار لە دیارنەمانی هاوڕێکەی دەکات.

 

هاوڕێکەی یۆ جین بەهۆی یەکێکی تر لە مامۆستاکانەوە کە کوڕی یەکێک لە بەرپرسەکانی شارەکەیە کوژراوە، کاتێک بە شوێن ڕووداوەکەدا دەچن تووشی چەندین ڕووداوی مەترسیدار دەبنەوە تا دواتر دەتوانن بەرپرسی شارەکە بەهۆی تاوانەکانییەوە بدەنە دادگا و لە پۆستەکەی لایبدەن.

 

فیلمەکە لە ڕۆڵگێڕانی ما دۆنگ سیۆک و کیم سائی رۆنە.