فیلمی ئەمڕۆ: دایکی هندستان

فیلمی دایکی هیندستان، لە ساڵی ١٩٥٧ لە وڵاتی هیندستان بەرهەم هاتووە، لە لایەن مێهبووب خان کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، لە فیلمەکەدا هێز و بوێرییەکانی ژنان بەرامبەر سەختییەکانی ژیان نیشان دەدات.

فیلمی "دایکی هیندستان" نیشاندانی بەهێزی ژن

ناوەندی هەواڵ

 

فیلمەکە ئازایەتی و بوێری ژنێک بە ناوی "ڕادا" نیشان دەدات، کە چۆن لە ڕۆژگارە سەختەکاندا منداڵەکانی بە هەژاری پەروەردە دەکات، خۆی ناخاتە بەردەست ئەو پیاوانەی بەشوێن ئارەزووەکانیاندا دەگەڕێن، ژیانێکی سەخت بەڵام بە شکۆ و کەرامەتەوە هەڵدەبژێرێت.

 

چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژنێکی دەکات کە دوای ئەوەی هاوسەرگیری دەکات و دوو کوڕی دەبێت، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەجێدهێڵدرێت، بە تەنها ئەرکی بەخێوکردنی منداڵەکانی دەگرێتە ئەستۆ، دواتر موختاری گوندەکەیان دەیەوێت بە زۆر پەیوەندی لەگەڵ ببەستێت و دەستدرێژی بکاتە سەر، ژنەکە بەردەوام ڕەتی دەکاتەوە و خۆی لێ دەپارێزێت، بەڵام لە دەرئەنجامدا موختاری گوندەکە بەهۆی دەسەڵاتەکەوەیە ژنەکە لە گوندەکە دەردەکات و تووشی چەندین کێشە و ڕۆژگاری سەخت دەبێتەوە.

 

ماوەی فیلمەکە، دوو کاتژمێر و ٥٢ خولەکە، بەناوبانگترین فیلمی هیندستانە، وەک شاکارێکی سینەمای سەیر دەکرێت، ئەکتەری دیاری هیندی نێرگس ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە، خاوەنی دەیان خەڵاتی ناوخۆی هیندستانە، یەکەم فیلمی هیندییە کە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بێت، نێرگس کە ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە بەهۆی ئەو فیلمەوە توانیوییەتی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ ساڵی ١٩٥٨ لە هیندستان و کۆماری چیک بەدەستبهینێت. 

 

ت.پ