فیلمی ئەمڕۆ: چاوی گا

فیلمی چاوی گا باس لە تواناکانی دوو ژن دەکات کە تەمەنیان سەروو ٦٠ ساڵانە.

 

فیلمەکە بەهرەکانی دوو ژن دەردەخات لە هونەری نیشانە شکێنیدا، چۆن بەرامبەر و شانبەشانی پیاوان دەتوانن نیشانەکانیان بپێکن، سەرەڕای گاڵتە و توانجەکانی کۆمەڵگا دەیسەلمێنن ژنان تەنها لە کارەکانی ماڵەوە لێهاتوو نین، بەڵکو دەتوانن لە هەموو بوارەکاندا بەربەستەکان بشکێنن، پاشان دەبنە سەرچاوەی ئیلهام بۆ ژنانی دیکەی هندستان.

 

دەرهێنەری فیلمی چاوی گا، "توشار هیرانداندنی"یە و لە ڕۆڵگێڕانی "تاپسی پانۆ و بوومی پێدنکار"ە، ژانەری فیلمەکە ژیاننامە و درامییە، ماوەی فیلمەکە ١٤٦ خولەکە.

 

بەستەری فیلمەکە:

https://www.kurdcinama.com/moves-details.aspx?movieid=5798