فیلمی ”Joy Mangano”... فیلمێک کە چیرۆکی لە ناوەندی ئازارەوە سەرکەوتنی ژنێک بەرجەستە دەکات

فیلمی ”Joy Mangano” چیرۆکی جۆی مانگانۆ دەگێڕێتەوە، ئەو ژنەی ڕووبەڕووی قەیرانە دارایی و خێزانییەکان بووەوە و داهێنانێکی سادەی گۆڕی بۆ دەستپێکی گەشتێکی سەرکەوتوو لە جیهانی پێشەنگایەتی کاردا، لە چیرۆکێکدا کە هێزی ئیرادە و سووربوون بەرجەستە دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

فیلمی ”Joy Mangano” کە لە ساڵی ٢٠١٥دا نمایش کرا، ڕووداوەکانی لە چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەی جۆی مانگانۆ، بازرگانی ئەمریکیەوە وەرگرتووە، کە توانینی لە ژیانێکی پڕ لە سەختیی دارایی و خێزانییەوە بپەڕێتەوە بۆ جیهانی سەرکەوتن و پێشەنگایەتی کار،هەروەها جێنیفەر لۆرێنس، ئەکتەر پاڵەوانی تێدا دەگێڕێت، گەشتی ژنێک دەگێڕێتەوە کە شەڕێکی سەخت لە بەرامبەر قەیرانە ئابوورییەکان، کێشە خێزانییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێگەی لە جیهانی کاردا دەکات، بە مەبەستی بەدیهێنانی سەربەخۆیی دارایی خۆی و سەلماندنی توانای لە سەرکەوتن.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی دەیڤد ئۆ. ڕاسڵە، لە پاڵ جێنیفەر لۆرێنسدا، ڕۆبەرت دی نیرۆ، برادلی کۆپەر و دیان لاد بەشداری لە پاڵەوانیەتیەکە دەکەن، ڕۆڵگێڕانی جێنیفەر لۆرێنس لە بەرجەستەکردنی کەسایەتیی جۆی مانگانۆدا تووشی پێزانینی ڕەخنەگران بووەوە، کە بە کاندیدکردنی بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦ لەسەر ئاستی باشترین ئەکتەری بەرهەم هات.

 

دەستپێک بە داهێنانی مۆپێکەوە بوو

داهێنانی مۆپی زەوی پاککردنەوە کە بە ”میراکڵ مۆپ” (Miracle Mop) ناسراوە، ڕێگە دەدات بە گوشینی بێ ئەوەی پێویست بکات دەست لە ئاوە پیسەکە بدەیت، ئەمەش دیارترین خاڵی وەرچەرخان بوو لە ژیانی جۆی مانگانۆدا، کە دایکی دوو منداڵە، ڕووبەڕووی سەختیی دارایی گەورە بووەوە لە پێناو گۆڕینی بیرۆکەکەی بۆ بەرهەمێکی ڕاستەقینە، ناچار بوو قەرز بکات و بارگرانیی دارایی زیاتر لە ئەستۆ بگرێت بۆ هێنانەدیی پڕۆژەکەی.

 

کاتێک بەرهەمەکە سەرنجی پێویستی لە دوکانەکاندا بەدەست نەهێنا، بڕیاری دا پەنا بباتە بەر فڕۆشتن لە ڕێگەی تەلەڤزیۆنەوە، لە کەناڵی کڕین و فڕۆشتنی (QVC) دەرکەوت بۆ پێشکەشکردنی داهێنانەکەی و ناساندنی تایبەتمەندییەکانی، ئەم دەرکەوتنە بووە خاڵی دەستپێک بەرەو بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکە لە سەر ئاستێکی بەرفراواندا، قۆناغێکی نوێی لە گەشتەکەی لە بواری پێشەنگایەتی کاردا بۆ کردەوە.

 

بە تێپەڕبوونی کات، جۆی مانگانۆ بەردەوام بوو لە گەشەپێدانی داهێنان و بەرهەمی جیاواز، تا لە ژنێکەوە کە تێکۆشانی دەکرد بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانەکەی، گۆڕا بۆ ژنە بازرگانی سەرکەوتوو کە توانینی شوێنپێی خۆی لە جیهانی پڕۆژە و داهێناندا دروست بکات.

 

سووربوون و کۆڵنەدان ڕێگەی سەرکەوتنە

فیلمەکە تەنها لە گێڕانەوەی چیرۆکی سەرکەوتنی داهێنانێکی بازرگانی کورت نابێتەوە، بەڵکو وێنەیەک لە تێکۆشانی ژنێکیش پێشکەش دەکات کە هەوڵی داوە پشتی بە خۆی ببەستێت و دەرفەتی خۆی لە هێنانەدیی سەربەخۆیی و سەرکەوتندا بەدەست بهێنێت، بەرهەمەکە تیشک دەخاتە سەر ئاڵۆزییەکانی پەیوەندییە خێزانییەکان، قەیرانە داراییەکان، لەدەستدانی متمانە، ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە جیهانی کاردا، لەگەڵ ئەو سەختییانەی کە دەکرێت ببنە ڕێگر لە بەردەم ڕێگەی هەر کەسێک کە هەوڵی گۆڕینی بیرۆکەکانی بۆ ڕاستی دەدات.

 

چیرۆکی جۆی مانگانۆ پەیامێک هەڵدەگرێت کە وتی گەیشتن بە سەرکەوتن ڕێگەیەکی ئاسان یان بێ کۆسپ نییە، بەڵکو پێویستی بە داهێنان، ئیرادە، ئارامگری و دەستگرتن بە ئامانجەکانەوە هەیە سەرەڕای شکستەکان، هەروەها بیرۆکەیەکی سادە دەکرێت ببێتە پڕۆژەیەکی سەرکەوتوو، کاتێک ورە و ئازایەتی هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و کۆڵنەدان.