ڕووداوی ئەمڕۆ: ١ی ئایار، جەژنی کرێکاران

لە ١ی ئایاری ١٨٨٦ زیاتر لە ٣٤٠ هەزار کرێکار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستیان لەکارکێشایەوە و بە دروشـمی "٨ کاتژمێر کار، ٨ کاتژمێر پشوو، ٨ کاتژمێر خەو" مانگرتنیان ڕاگەیاند، چەند ڕۆژێک دواتر پۆلیس لە ٤ی ئایاردا هێرشی کردە سەر کرێکاران لە هایمارکێت و لە ئەنجامیاندا چەندین کرێکار ژیانیان لەدەستدا.

 

 لە ساڵی ١٨٨٩دا کۆنگرەی نێودەوڵەتی کرێکاران بەڕێوەچوو، بڕیاری ٨ کاتژمێر کاتی کارکردن لەپلەی یەکەمی کۆنگرەکەدا بڕیاری لەسەردرا، لە کۆنگرەکەدا کە ٤٠٠ نوێنەر ئامادەیبوون، کۆنگرێس داوای نوێنەری کرێکارانی بۆردیوکسی لافینی پەسەند کرد و ڕۆژی ١ی ئایاری ١٨٩٠ بە ڕۆژی دامەزراندن و ئاهەنگگێڕانی ڕۆژی جیهانی کرێکاران ناسێنرا.

 

ڕۆژی کرێکاران لە عێراق

لە ساڵانی ١٩٢٠دا دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی و دامەزراندنی دەوڵەتی پادشایی، عێراق ڕێگری لە چالاکی کرێکاران کرد، هەرچەندە لە ساڵی ١٩٣٤دا حزبی شیوعی کوردستان دامەزرا، بەڵام ڕێگەی پێنەدرا لە ١ی ئایاردا بە ئازادی ئاهەنگ بگێڕدرێت، بەو هۆیەوە حزبی شیوعی بە نهێنی ئەم ڕۆژەی لەنێو ڕێکخراوەکانیدا بەبیرهێنایەوە.

 

لە ساڵی ١٩٥٨دا، جەنەراڵ عەبدولکریم قاسم بە کودەتایەکی سەربازی کۆتایی بە سیستمی پاشایەتی لە عێراق هێنا و سیستمی کۆماری بەڕێوەبرد، بۆ یەکەمجاریش لە ١ی ئایاری ١٩٥٩، ڕۆژی جیهانی کرێکاران بە بەشداری هەزاران کەس بە ئازادی وەک لە بەغدا پیرۆز کرا.

 

لە تورکیادا ناکۆکییەکان

لە تورکیادا مێژووی سیستمی ناسەرەکی لە دامەزراندنی کۆمارەوە دەستپێدەکات، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٢٦دا یاسای قەرز بۆ بەرپرسیارییەتی لە دانوستانەکاندا دامەزرا بووە سیستمی ناسەرەکی، لە ساڵی ١٩٥٠دا ناوی ناسەرەکییەکان بوو بە نێوەندگیری، لە ساڵی ١٩٧١دا ئەم سیستەمە بە "کارمەندی تر" ناودەبرا، ئێستا بە پێی یاسای کار لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەو ناوەش گۆڕدرا بۆ "فەرمانبەری ژێرەوە"، ناسەرەکی وەک دامەزراندن دەبینرێت و نەک تەنیا لە چینە تایبەتەکاندا، بەڵکو هەموو چینەکانی کۆمەڵگەی گرتەوە.

 

هەر بەپێی ئەم سیستمە ناسەرەکییە، کرێکاران مافیان پێشێلدەکرێت و سەندیکاکانیان دادەخرێن، ژمارەی کرێکارانی ناسەرەکی تۆمارنەکراوە و نازانرێت، بەو سیستمەش کرێکاران بێ سەندیکا و بێ بیمە و موچەی کەم دەمێننەوە و کاریان پێدەکرێت، بەو پێیە دەیانەوێت نرخی کرێکاران تا نزمترین ئاست داببەزێنن، کرێکارانی ژن لە سیستمی ناسەرەکیدا جێگە دەگرن و بووەتە کێشەی سەرەکیان لە بەدەستهێنانی بژێوی ژیان و بیمەی سەلامەتیدا، ئەو ژنەی کە بێ ئاسایش، بێ سەندیکاو بێ مافەکانی کاری پێدەکرێت لە ناوەندەکانی کاردا دوور دەخرێتەوە.

 

ڕێکخستنی کرێکاران لە وڵاتی ئێران

یەکەمین ڕێکخراوی کرێکارانی ئێران لە مانگی ئایاری ١٩١٠دا لەلایەن چەند کرێکارێکی چاپگەرەوە دامەزرا. دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە زەمینەیی بۆ کرێکارانی دیکە خۆشکرد و بەمشێوەیە ژمارەی سەندیکاکانی کرێکاران و ڕێکخراوەکانی کرێکاران لە ئێران گەیشتە ١٥ ڕێکخراو، لەچالاکییە سەرەتاییەکاندا یەکێتی کرێکاران ١٤ داواکاری پێشکەشکرد، هەندێک لە داواکارییەکانیان بریتی بوو لە زیادکردنی موچە، هەفتەی ڕۆژێک بۆ پشوودانی کرێکاران لەڕۆژدا، کەمکردنەوەی دەوام، پێدانی کرێ لە ڕۆژانی نەخۆشی، زیادکردنی کرێی کارکردن لەشەودا بەڕێژەی ٪١٥، ئەم داواکاریانە بوونە بنەمایەک بۆ خۆپیشاندانی کرێکاران لە سەرانسەری ئێراندا، ئەم ناڕەزایەتییانە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتەوە.