گۆرانی ئەمڕۆ: ژن، ژیان، ئازادی
گروپی ساریا یەکێکە لە گروپە میوزیکییە ناسراوەکان، ساڵی ڕابردوو بە زمانی کوردی شێوەزاری کرمانجی گۆرانی ژن، ژیان، ئازادییان بڵاوکردەوە و پێشکەشی هەموو ئەو ژنانەیان کرد کە خەبات بۆ ئازادی دەکەن.
گروپەکە خاوەنی مێژوویەکی هونەری درەوشاوەیە و خەباتی ژنانیان کردووەتە هەوێنی کارەکانیان.