ژیاننامەی ئەمڕۆ: توێژەری پزیشکیی چینی

تو یویو خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیاناسی یان پزیشکی لە ساڵی ٢٠١٥دا وەرگرتووە.

توویو لە ساڵی ١٩٣٠ لە شاری نینگبۆ لە کەناری ڕۆژهەڵاتی چین لەدایکبووە، لە زانکۆی پەکین خوێندوویەتی و لە ساڵی ١٩٦٥ەوە لە ئەکادیمیای چینی نەریتی پزیشکی چینی کاری کردووە کە ئێستا سەرۆکی زاناکانە، تو یویو هاوسەرگیری کردووە و دوو کچی هەیە.

 

تەنها منداڵی کچی خێزانەکەی بووە، باوکی کارمەندی بانک بووە و دایکی ژنی ماڵەوە بووە، خێزانەکەی پاڵپشتیان کردووە بۆ خوێندن و لە باشترین قوتابخانەی شارەکە ناو نووسیان کردووە، پێش چوونە خوێندنی ئامادەیی لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا تووشی نەخۆشی توبەرکولۆز دەبێت و بۆ ماوەی ٢ ساڵ  لە ماڵەوە دەمێنێتەوە.

 

تو یوی ئەزموونی لەگەڵ نەخۆشییەکەیدا دەبێتە پاڵنەرێک بۆ چوونە ناو بواری توێژینەوەی پزیشکی و چارەسەری نەخۆشییەکان بۆ ملیۆنان نەخۆشی دیکە، هەربۆیە دوای خوێندنی ئامادەیی دەچێتە کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی پەکین بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری نوێی نەخۆشییەکان بەشداری چەندین کۆرس و ڕاهێنانی زانستی دەکات.

 

دوای تەواوکردنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٥٥، لە ئەکادیمیای تازە دامەزراوی پزیشکی نەریتی چینی لە ژێر وەزارەتی تەندروستی چین دەستبەکارکردن دەکات، ئەکادیمیاکەش لە ماوەی شەست ساڵی ڕابردوودا بە خێرایی گەشەی کردووە و فراوان دەبێت، ئێستا ئەکادیمیای چین بۆ زانستە پزیشکییەکانە کە تیایدا ڕووبەڕووی بوارە نوێیەکانی توێژینەوە دەبێتەوە.

 

داهێنانی زانستی تو یویو

ژمارەیەک لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی مشەخۆر لەلایەن مێرووەوە دروست دەبێت، مالاریا بەهۆی مشەخۆری تاکە خانە کە دەبێتە هۆی تای توند، تو یویو ئاشکرای کرد کە دەرمانی چینی نەریتی کرمی شیرین بەکاردێنێت بۆ چارەسەرکردنی تا.

 

لە ساڵانی ١٩٧٠ کاندا، دوای لێکۆڵینەوە لە دەرمانە گیاییە تەقلیدییەکان، تو یویو توانی ماددەیەک دەربهێنێت بە ناوی  ئارتەمیسینین، کە ڕێگری لە مشەخۆری مەلاریا دەکات، بەوەش بووە هۆی مانەوە و باشترکردنی تەندروستی ملیۆنان کەس.

 

کاتێک خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ٢٠١٥ لە فیزیاناسی یان پێبەخشرا، توێژینەوەکەی بەناونیشانی دۆزینەوەی ئارتەمیسین: دیارییەک لە پزیشکی نەریتی چینییەوە بۆ جیهان بوو.