تابلۆی "کچێک پیانۆ دەژەنێت"

تابلۆی "کچیک پیانۆ دەژەنێت" لەلایەن نیگارکێشی ئیتالی پاول سیزانەوە کێشراوە، کە کەشێكی واقیعیی ئارامی بۆ دوو ژن بەرجەستە کردووە، یەکێکیان پیانۆ دەژەنێت و ئەوی دیکە کاری چنین دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

تابلۆی "کچیک پیانۆ دەژەنێت" لەلایەن نیگارکێشی ئیتالی پاول سیزانەوە کێشراوە، کە کەشێكی واقیعیی ئارامی بۆ دوو ژن بەرجەستە کردووە، یەکێکیان پیانۆ دەژەنێت و ئەوی تریان کاری ماڵەوە دەکات، تابلۆکە لە مۆزەخانەی ئەرمیتاج لە ڕووسیا نمایشکراوە.

 

پاول سیزان لە دایکبووی ساڵی ١٨٣٩یە، لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا بەهرەیەکی وێنەکێشانی تێدا دەردەکەوێت، بەڵام ڕێگاکەی بۆ سەرکەوتن و بەناوبانگ بوون سەخت بوو، ئیستا پاوڵ سیزان یەکێکە لە بەناوبانگترین وێنەکێشەکانی هونەری شیوەکاریی نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەیەم، ڕەخنەگرێک لە ساڵی ١٩٠٦دا دەربارەی پاوڵ دەنووسێت توانیویەتی وێنای سەدەی نۆزدەهەم بگوازێتەوە بۆ سەدەی بیستەم و هەر بەم شێوەیەش وێنای خۆی لە مێژوودا تۆمار کردووە.

 

یەکێک لە تابلۆکانی بەناوی "کچێک پیانۆ دەژەنێت" کە دوای پێشەنگای تانهاوەرز نمایشکرا، کە ئاوازدانەری ئەڵمانی، ڕیچارد واگنەر سەرسام بووە پێی و یەکێک بوو لە بەناوبانگترین و جوانترین تابلۆکانی ساڵی ١٨٧٠.

 

ت.پ