ژیاننامەی ئەمڕۆ: شیۆمارا کاسترۆ

 

شیۆمارا کاسترۆ، سیاسەتمەدارێکی هیندۆراسە، لە ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٥٩ لەدایکبووە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ و لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بووە یەکەین ژن و ٥٦ەمین سەرۆکی هیندۆراس، لە هەڵبژاردنیشدا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا لە ١.٧ ملیۆن دەنگ بوو و بووە ڕووداوێکی مێژووی وڵاتەکە، بردنەوەی شیۆمارا کاسترۆ کۆتایی بە کاندیدکردنی ١٢ ساڵەی پارتی نیشتمانی کۆنەپەرستی وڵاتەکە هێنا.

 

شیۆمارا کاسترۆ لە شاری تیگوسیگالپا گەورە بووە و خوێندنی کارگێڕی بازرگانی خوێندووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بووە خانمی یەکەمی وڵاتەکە دوای سەرکەوتنی هاوژینەکەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٠٥، دوای کودەتای ساڵی ٢٠٠٩ کە بووە هۆی کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتی هاوژینەکەی بەشداری بەرەی بەرخۆدانی نیشتمانی جەماوەری کرد.

 

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٣دا وەک کاندیدی سەرۆکایەتی پارتی چەپی ئازادی کاندید کرا و پلەی دووەمی بەدەستهێنا بۆ کاندیدی پارتی نیشتمانی خوان ئۆرلاندۆ و لە کاندیدی لیبراڵەکان ماوریسیۆ ڤیلێدا پێشکەوت.

 

لە کۆتاییدا کاسترۆ لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرا و کاندیدی نیشتمانی بردەوە، شیۆمارا یەکەم سەرۆکە لە دەرەوەی سیستمی دوو حزبی وڵاتەوە لە دوای گەڕانەوەی دیموکراسی لە ساڵی ١٩٨٢.