"کچی دەریا" بانگەوازێکی ئەدەبییە دژ بە ستەم و پیاوسالاری

لە دڵی دیمەنی ڕۆشنبیری تونسدا، حەفیزە قارە بیبان، نووسەر تەمەن ٧٤ ساڵ، کە نازناوی "کچی دەریا"ی لێنراوە، وەک دەنگێکی ئەدەبی خۆڕاگر وەستاوە، کە گەڕانی مرۆڤایەتی بۆ ئازادی دەنووسێت، جا ژن بێت یان پیاو.

 

حەفیزە قارە بیبان، نووسەری کورتە چیرۆک و ڕۆماننووس نووسینی وەک سەکۆیەک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە کۆمەڵگەیەک هەڵبژارد کە باڵادەستی پیاو بەردەوام دەکات و ژنان پەراوێز دەخات، دەقەکانی دەگۆڕێت بۆ گەواهیدەری بەهێز بۆ راستیەکی عەرەبی پڕ لە کێشە.

 

بەرهەمەکانی وەک "دروب الفرار" "رێگاکانی هەڵهاتن"، و"العراء" "ئاشکرا" و"مرايا الأنفاق" "ئاوێنەی تونێلەکان"، تەنها پێناسەی ئازار ناکەن، بەڵکو ئاشکرای دەکەن و بە جوانییەکی هونەری دروستی دەکەنەوە.

 

کارەکتەرەکانی دڵخۆش نین، بەڵکو دۆڕاون، بەرەنگاری چارەنووسەکانیان دەبنەوە و لە تاریکی تونێلەکاندا بەدوای ڕزگاریدا دەگەڕێن، لە چیرۆکەکانیدا ژنان زیانلبەرکەوتووی کۆمەڵگەیەکن کە دوو پێوەریان هەیە، هەندێکجار ملکەچی تاوان دەبن یان کۆچدەکەن، بەڵام بە هەمان شێوە بەرەنگاری دەبنەوە و بانگەواز دەکەن و ڕووبەڕووی دەبنەوە.

 

حەفیزە قارە بیبان ئیلهام لە سیمبولیزمی سۆفیگەری بۆ ئاوێنە وەردەگرێت، کە ڕاستیەکان لە پشت پەردەوە دەردەکەون و لە قووڵایی ڕۆحدا بە دوای ڕووناکیدا قووڵ دەبێتەوە، ئەو لە گێڕانەوەدا قسەی ناشرین ڕەتدەکاتەوە و پێی وایە جوانی و ڕاستی بناغەی نووسینن، تەنانەت کاتێک لەسەر جەستەش دەنووسێت.

 

لە هەموو چیرۆکێکدا حەفیزە قارە بیبان هەوڵی ئاشکراکردنی ڕاستی دەدات، نەک تەنها بۆ بەڵگەنامەکردن، بەڵکو بۆ گۆڕینی، نووسینەکەی بە واتاکەی فێمینیست نییە، بەڵکو مرۆڤدۆستانەیە، لایەنگری ستەملێکراوان دەکات و داوای ئازادی و دادپەروەری دەکات، لە تونس، لە فەڵەستین و لە هەموو شوێنێک مرۆڤایەتی بەدەست ستەم و نادادپەروەرییەوە دەناڵێنێت.

 

بەشێک لە چیرۆکەکانی لە ئەنتۆلۆژیای کورتە چیرۆکی ژنانی نووسەری عەرەبدا وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فەرەنسی، ئینگلیزی، ئیتاڵی و چینی، چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، دیارترینیان خەڵاتی كريديف بۆ باشترین دەقی ئەدەبی ژنان لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ڕۆمانی "دروب الفرار" "ڕێگاکانی هەڵهاتن".

 

لە گرنگترین بەرهەمەکانیدا بریتین لە"الطفلة التي انتحرت" "ئەو کچەی خۆیکوشت" کە لە ساڵی ١٩٨٤ دەرچووە، "رسائل لا يحملها البريد" "نامەکانی پۆستەچی هەڵیناگرێت" ساڵی ١٩٨٩، "في ظلمة النور" "لە تاریکی ڕووناکیدا"ساڵی ١٩٩٣، "مرايا الأنفاق" "ئاوێنەی تونێلەکان" ساڵی٢٠٢٤، نساء هيبو وليال عشر" "ژنانی هیبو و دە شەو" ساڵی ٢٠٢٤.