١٢ی ئەیلوول و دوا نیگاکان
هەرچەندە ٤٦ ساڵ بەسەر کودەتاکەی ١٢ ی ئەیلولی ١٩٨٠ تێپەڕیوە، بەڵام شوێنەواری لە یادەوەری کۆمەڵگەدا ماوەتەوە. گۆرانی "سون باکش" دوا نیگای سێزن ئاکسو یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە شوێنەواری ئەو سەردەمە لە یادەوەریی خەڵکدا بەجێدەهێڵێت.
ناوەندی هەواڵ
١٢ ی ئەیلولی ١٩٨٠ وەک خاڵی وەرچەرخان لە سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی تورکیا، برینی قووڵی بەجێهێشت و جێپەنجەی لەبیرنەکراوی لەسەر یادەوەری کۆمەڵایەتی بەجێهێشت، نەک تەنها بۆ ئەو کەسانەی کە بە کودەتاکەدا ژیاون. دوای کودەتاکە سەدان هەزار کەس دەستگیرکران و زیاتر لە ملیۆنێک کەس دادگایی کران و دۆسیەیان بۆ کرایەوە، گەنجان هەڵواسران و خەڵکێکی زۆریش بێسەروشوێن بوون.
١٢ی ئەیلول تەنیا ڕژێمی سیاسیی نەگۆڕی؛ پەڵەی هەمیشەیی لە یادەوەری بەکۆمەڵی کۆمەڵگادا بەجێهێشت و کودەتاکە تا ئەمڕۆش لەگەڵ دەرئەنجامەکانیدا بەردەوامە. زۆر شت لەسەر ئەم ڕۆژە تاریکە نووسراوە و کێشراوە و وتراوەتەوە کە جێپەنجەی قووڵی لەسەر یادەوەری کۆمەڵایەتی بەجێهێشتووە. یەکێک لەو گۆرانیانە گۆرانی ‘Son Bakış’ دوا نیگای سێزن ئاکسویە. با پێکەوە گوێ لەم گۆرانییە بگرین.