ژنان دەستبەرداری هاوسەرۆکایەتی نابن

سەما بەگداش، وتەبێژی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەی سەبارەت بە یەکگرتنی دیموکراتیک دایەوە و سەبارەت بە هاوسەرۆکایەتی وتی: هاوسەرۆکایەتی لە ڕۆژئاوا بۆتە کولتوورێک، بۆیە سیستمەکە بەردەوام دەبێت.

نەغەم چاچان

 

قامیشلۆ-لەناو ئەو گۆڕانکارییانەی لە سووریا ڕوودەدەن، یەکگرتنی دیموکراتیک وەک مەرجێکی بنەڕەتی بۆ بونیادنانی کۆمارێکی دیموکراتیک کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆبگرێت، بەبێ دوورخستنەوە و بێبەشکردن، سەرهەڵدەدات. شۆڕشی ڕۆژئاوا مۆدێلێکی پراکتیکی یەکگرتوویی دیموکراتیک پێشکەش کرد، کە لەسەر بنەمای فرەچەشنی و هاوکاری کۆمەڵایەتی دامەزرا، کە تێیدا ژنان ڕۆڵێکی گرنگی لە سیاسەت و بەرگری و بڕیارداندا بینیوە. بۆیە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک ڕاستەقینە لە بەهێزکردنی ئەم ڕێبازە دەستپێدەکات، کە گەرەنتی بەشداریکردنی هەمووان دەکات و ژنان دەکاتە بەردی بناغەی داهاتووی وڵات.

 

سەما بەگداش، وتەبێژی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەی سەبارەت بە یەکگرتنی دیموکراتیک سووریای دایەوە.

 

*پرۆسەی یەکگرتنی دیموکراتیک لە دوای ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم دەستیپێکرد. ئێستا یەکگرتنەکە لە چ قۆناغێکدایە؟

لە ٢٩ی کانوونی دووەم ڕێککەوتنێک لە نێوان قەسەدە و حکومەتی کاتی واژۆ کرا لەسەر بنەمای چەند خاڵێکی سەرەکی کە پێویستە بە کردەوە جێبەجێ بکرێن. ئەم ڕێککەوتنە ماوەیەکە لە کارەکاندایە، هەندێک هەنگاویش لە کەرتی سەربازیدا نراوە بۆ دروستکردنی متمانە لە هەردوولا. ئێستا کار لەسەر یەکخستنی دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری لە ئارادایە. ئەم یەکگرتنە ئاسان نابێت، چونکە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری چەندین ساڵە بە شێوەیەکی دیموکراتیک دامەزراوە. وشەی یەکگرتن شتێکی نوێیە لە زمان و لە نێوان سیستەمی سیاسیدا.

 

"ئەگەر ئیرادەیەک لە هەردوو لا هەبێت، ئەنتیگراسیۆن ڕوودەدات"

لە مێژووەوە تا ئێستا سیستمی سیاسی، فیدراڵی، ناوەندی، سیاسی و ئیداری هەبووە، بەڵام ئەمڕۆ باس لە شتێکی فراوانتر دەکەین، ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، بێ گومان دەستپێشخەری ڕێبەر ئاپۆ بوو کە شتێکی فراوانتر لەم سیستەمە سیاسییە دیموکراتیکانە  پێشکەش دەکات. واتە خەڵک کۆمەڵگەی دیموکراتیک خۆی لە چوارچێوەی دەوڵەتەکاندا بە شێوەیەکی دیموکراتیک ڕێکبخات، هەر بەم هۆیەشەوە لە جزیرە هەنگاو هەڵگیرا و لە کۆبانێش هەندێک سەختی سەریهەڵدا، ئەگەر ئیرادەیەک لە هەردوولا هەبێت، یەکگرتن ڕوودەدات، بەڵام ئاستەنگی هەیە. چونکە دامەزراوەی ئیدارەی خۆسەر هەبووە، بەڵام لەناو ئیدارەی کاتیدا ئەو دامەزراوەیە لەسەر ئاستی پارێزگاکان بوونی نییە.

 

"سەرەڕای سەختییەکان، ڕێککەوتن و گفتوگۆو کۆبوونەوە هەیە"

سیستەمی تەندروستی بە گشتی لەگەڵ ئیدارەی تەندروستیدا یەکخراوە. لە ئێستادا هەوڵی دامەزراوەکانی دیکەش هەیە بۆ تێکەڵکردنی دامودەزگاکانی خۆبەڕیوەبەری لەگەڵ دامودەزگاکانی ناو پارێزگای حەسەکە، سەرەڕای سەختییەکان، ڕێککەوتن و دیالۆگ و گفتوگۆ و کۆبوونەوە هەیە، کە بە شێوەیەکی دیاریکراو لە کایەی ئەمنی و سەربازیدا ڕێکخراوە. ڕۆژانە دیالۆگ لەنێوان حکومەتی کاتی هەیە، ئەوان نیشانی نوێنەری خۆیان داوە کە کێ پەیڕەوی ئەم ڕێککەوتنە دەکات، بۆیە هەموو شتێک بە دیالۆگ چارەسەر دەکرێت و لە دیالۆگدا دەبێت ئیرادە هەبێت بۆ تەواوکردنی ئەم یەکگرتنە، فۆڕمی یەکگرتنی دیموکراسی وەک پڕۆژەیەکی دیموکراسی نوێ کە خەڵک بتوانن ماف و ناسنامەی خۆیان لەناو دەوڵەتی هەبوودا بە شێوەیەکی دیموکراتیک بپارێزن.

 

*وا تێدەگەین کە لە کۆبانێ هەندێک کێشە هەبووە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن. هۆکاری ئەو کێشانەی لە کۆبانێ سەریان هەڵدا چی بوون؟

جیاوازی لە تێڕوانینەکان سەبارەت بە یەکگرتن لە هۆشیاری خەڵکدا هەیە. ڕەنگە دەوڵەت پێی وابێت هەموو شتێک ڕادەستی من بکرێت، بەڵام ئێمە لە ڕووی یەکگرتنەوە، لە ڕووی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیکەوە بەو شێوەیە نایبینین. حکومەتی کاتی دەڵێت خۆبەڕێوەبەری بە هیچ شێوەیەک نەماوە، بەڵام ئێمە دەڵێین نەخێر، یەکێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە ڕێزگرتنە لە ناوچە کوردستانییەکان. بە واتایەکی تر ئەو ناوچانە نوێنەری خۆیان دیاری دەکەن.

خەڵکی کۆبانێ ویستیان سەرۆکی شارەوانی خۆیان هەڵبژێرن.

 

کاتێک دەڵێین دەوڵەت و دەسەڵات و ناوەندگەرایی بیری لێدەکەینەوە. لە کۆبانێ دەیانویست کەسێکی تر لە شارەوانیدا بهێنن، بەڵام هەڵوێستی گەل هاتە دەرەوە. لەبەر ئەوەیە کە خەڵک خۆی نوێنەری خۆی دیاری بکات و بیانخاتە سەری شارەوانی. بۆیە لە ڕووی ئەنتیگراسۆنەوە خەباتمان بەردەوامە بۆ جێبەجێکردنی ئەو فۆرمەی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک کە باوەڕمان پێی و لەناو دەوڵەتدا هەیە.

 

*چی پێویستە بۆ ئەوەی سووریا ببێتە وڵاتێکی دیموکراتیک؟

گەلی سووریا خەباتێکی بێ هاوتایان ئەنجامداوە. کاتێک گەلی سووریا شۆڕشیان دەستپێکرد، بە دڵنیاییەوە داواکاریی خۆیان هەبوو. گەلی سووریا داوای ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی و گۆڕینی دەستووریان دەکرد، بەڵام دوای هاتنی حکومەتی کاتی، دووبارەکردنەوەی سیستمێکی مەرکەزی، ئایینی، ڕادیکاڵی دووبارە دەکرێتەوە، ئەمەش زۆر خراپە. گەلی سووریا شایەنی ئەم چارەسەرە نییە بۆ سووریا. باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پرۆژە دیموکراسیەکەیان دەنگی خۆیان لە جیهاندا بیستووە. سیستەمی ئایینی و ژنان بە شێوەیەکی دیموکراتیک دامەزرا و کاریگەری لەسەر تەواوی سووریا هەبوو.

 

"زۆرجار ویستوویانە پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بکەنە ئامانج"

پێش هێرشەکانی سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، گەلی سووریا دەیانوت پێویستە قەسەدە بێن بمانپارێزن. زۆرجار ویستوویانە پڕۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بکەنە ئامانج. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​شۆڕشی ڕۆژئاوا تەنیا بۆ کورد نەبوو، بەڵکو بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی بوو. وەک هیوایەکی گەورە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​داوامان لێدەکرێت کارێکی زۆر بکەین بۆ ئەوەی ئەم ئەزموونەی ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەو جۆرە کۆمەڵگەیە دیموکراتیکەی کە گەشەی کرد، سەرەڕای  کورتییەکەی، وەک پرۆژەیەک سەریهەڵدا و ببێتە هیوایەک بۆ هەموو سووریا.

 

*هێشتا گفتوگۆ لەسەر پرسی قبوڵکردنی یەپەژە هەیە، بەڵام قبوڵ نەکراوە. چۆن دەبێت خوێندنەوەی ڕەتکردنەوەی یەپەژە وەک هێزێکی ژنان بکرێت؟

هەموو دەسەڵاتدارانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ئەوانەی کە سیستەمی دەوڵەت-نەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قبوڵ دەکەن،  دۆزی ژن وەک هۆکارێک نابینن و چارەسەری ئەم دۆزە بە شێوەیەکی دیموکراتیکانەش نابینن، هەرچەندە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شۆڕش زۆر ڕوویداوە، بەڵام ژنان پێشەنگایەتی ئەو شۆڕشانەیان کردووە و ژنانیش داوای دیموکراتیکیان کردووە، ئەمڕۆ لە سووریا هەمووان دەزانن مێژووی حکومەتی کاتی چۆنە و ڕێبازەکانیان بۆ ژنان چۆنە، بەهۆی ئەمەوە ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان بە گشتی یەپەژە قبوڵ ناکەن. سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە مەترسیدایە، سیستمێک کە بووەتە مۆدێلێکی نوێ بۆ دەسەڵاتداری دیموکراتیک لە جیهاندا. ئەو ڕێکخراوانەی ژنان کە بە شێوەیەکی فەرمی خۆیان ڕێکخستووە. قبوڵ ناکەن.

 

"هێڵی دیموکراتیک و هاوپشتی ژنان بڵاوبووەتەوە"

کاتێک باسی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەین، هەموو کەس لە جیهاندا سەرەتا بەرخۆدانی یەپەژەیان لەبیرە. شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژنانیش ناسراوە. چونکە ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە. یاساکانی ئیدارەی کاتی هەمووی لە لایەنی دەسەڵات و ناوەند و ئەوانەی کە بوونی ژنیان قبوڵ نەدەکرد. ئەمەش مەترسی لەسەر شۆڕش و دەستکەوتەکان و تەڤگەرەکانی ژنان دروست دەکات. لە سەرانسەری جیهاندا چەندین کۆنفرانس بەڕێوەچوو، کە تێیدا شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک وەرچەرخانێک تەماشا دەکرا. هەموو ئەمانە کاریگەرییان لەسەر هیوای ژنان هەیە. چونکە بۆ یەکەمجار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنان توانیان سیستەم و یاسا و هێزی پاراستن و دەسەڵاتی ئابووری و دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و ئەنجومەنکانی خۆیان بەم شێوەیە بونیاد بنێن کە هەموو ئەمانە بەشێوەیەکی سەربەخۆ بونیاد نراون. بۆیە تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت، هەزاران دۆستی ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە گشتی هەن. هێڵی دیموکراسی و هاوپشتی ژنان بڵاوبووەتەوە

 

*لە ئێستا بەدواوە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی چۆن لە ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیکدا بەردەوام دەبێت؟

هاوسەرۆکایەتی بۆتە کولتوورێک، لە سەرەتای شۆڕشدا ویستمان بە یاسا و پرەنسیپ خۆبەڕێوەبەری لە هەموو دەزگا و حزبێکدا دامەزرێنین. لە حکومەتی کاتیدا سیستەمی هاوسەرۆکایەتی نییە. ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم هاوسەنگییە لە دامودەزگاکانی ئێستاماندا بپارێزین تا دەستوورێکی هەمیشەیی بۆ سووریا دروست دەکرێت کە پێویستی بە خەبات هەیە. لەو ئەنتیگراسیۆنەی کە ئێستا بەڕێوەدەچێت، سەرۆک و جێگرێک لە جیهاندا دەبێت، بەڵام لە ڕۆژئاوا هاوسەرۆکایەتی بۆتە کولتوورێک. بۆیە سیستمەکە بەردەوام دەبێت.

 

"زۆرێک لە شاندەکان هاتبوون بۆ ئەوەی ئەزموونی ڕۆژئاوا وەک نموونەیەک بۆ خۆیان ببینن"

ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت سەدەی بیست و یەک سەدەی ئازادی ژنانە. پێویستە خەباتمان بەهێزتر بکەین، باوەڕمان بە خۆمان و پڕۆژەکەمان هەیە، ئێمە دەتوانین پیشەنگایەتی دیموکراتیک بکەین بۆ کورد و گەلی سووریا بە گشتی. زۆرێک لە زانکۆکان لێکۆڵینەوە لەو بیرۆکەیە دەکەن و دەیانەوێت لە ژیانی خۆیاندا جێبەجێی بکەن. زۆرێک لە شاندەکان هاتبوون بۆ ئەوەی ئەزموونی ڕۆژئاوا وەک نموونەیەک بۆ خۆیان ببینن. دەوڵەت لە دەسەڵاتدایە، بەڵام لە مێژوودا هێڵی خەبات هەمیشە بەردەوام بووە.