"ئازادبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاستەنگییەکانی پرسی ئاشتی لادەبات"

نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان، پەرلەمانتاری تورکیا و پارێزەری پێشووی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: پرسی ئاشتی لە ئێستادا لە دەوڵەتی تورکیادا بەرچاو ڕوونە کە چەند گرنگە، بۆیە باس لە پێشهاتەکانی جێبەجێ نەبوونی دەکرێت کە چ زیانێک دەخوڵقینێت.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی_ زیاتر لە ساڵێکە پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەنگی داوەتەوە، بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئاگربەستە لە نێوان تەواوی گەلانی جیهان، کە هەبوونی پرسی ئاشتی و پێکەوەیی بەرچاوڕوونە بۆ هاوڵاتیان، پرسی ئاشتی لە ئاستی سیاسیی و ڕۆژنامەنوسیدا دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیداهێناوە، بە ئاستی نێودەوڵەتی و جیهانی پشتگیرییەکان بۆ پرسی ئاشتی هەبوون، هەبوونی پرسی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بە کەسی پێشەنگ سەردەکەوێت، لێرەدا  ڕێبەری گەلی کورد پێشەنگاییەتی ئەو پرسە گەورەیە دەکات، هەنگاوی گەورە بە بوێری گەورە لە پرسی ئاشتیدا دەنێت، لە پرسی ئاشتیدا بناغەیەکی سیاسیی باش ئامادە دەکرێت، پاشەکشە لەبارودۆخ و گۆڕانکارییەکاندا ناکات، لە دیالۆکەکاندا هەنگاو بەرەو دواوە نانێت، لە ڕێگەی ئامادەکردنی بنکەیەکی سیاسیی تۆکمە هەوڵ بۆ پرسەکە دەدرێت، لە ڕێگەی زمانێکی ئاشتی و زمانێک کە دان بە کورددا بنێت، لە ناو جڤاکی ئازادی خوازیدا جێدەگرێت، سەرەڕای ئەوەی کە پرسی ئاشتی لە لایەن کوردەوە کاری  گرنگی بۆ دەکرێت، ئامانجی کورد دان نان بە مافی کورد لە تورکیایە، هەروەها پێکەویی و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕەنگبداتەوە، گەلی کورد لەسەر ئەو پرۆسەی ئاشتییە بەدەنگەوەهاتنی دەوڵەتی تورکیای دەوێت، لەسەر پرسی ئاشتی کاربکەن و پێکەوە تێکۆشان بکەن، بۆیە دەبێت دەوڵەتی تورک لەسەر پرسی ئاشتی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەجێبگەیەنێت، هەروەها پێویستە بۆ پرسی ئاشتی تێگەیشتن هەبێت و  بەشێوەیەکی سیستماتیک لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە کاری لەسەر بکرێت، گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی پرسی ئاشتی لەڕێگەی هەنگاوە سیاسی و ستراتیژییەکانیانەوە کاری  گرنگی ئەنجامداوە، هەروەها لە ڕێگەی چالاکی و بەرخۆدانەوە هەوڵی زیاتر دەدات.

 

" ڕێبەر ئاپۆ پرسی ئاشتی وەک دەرگایەکی ئاشتی بەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بینیوە و دەیەوێت ئەو دەرگایە بکاتەوە "

نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان، پەرلەمانتاری تورکیا و پارێزەری پێشووی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، باسی لە پرسی ئاشتی کردە وتی: ئەگەر ئێمە چاوەڕێی دەوڵەتی تورکیا بین قۆناغی ئاشتی ڕادەوەستێت، بەڵام  پرسی ئاشتی بە ئیرادە سەر دەکەوێت، ئەو ئیرادەیەش لە ١ی تشرینی یەکەم  دەستیپێکرد، دواترلە ٢٢ی تشرینی یەکەم بە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، ڕێبەری گەلی کورد لە بارەی پرسی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا باس لەوەدەکات "پرسی ئاشتی وەک دەرگایەک بینیوە ویستوویەتی ئەو دەرگایە بۆ کورد بکاتەوە"، کەواتە پرسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک گرنگە بۆ کورد، تورک وەک نەرێنی بون لە پرسی ئاشتی دەڕوانێت بەڵام کورد وەک برایەتی و پێکەوەیی لێی دەروانێت، پێویستە دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی ئەرێنی بنێت، ئەگەر لەسەر بنەمای ئاشتی کاربکات زمانی ئەرێنی بوون بێنێتەبوون، بەڵام تورک هەوڵ بۆ  قەدەغەکردنی زمان و لەناوبردن و تواندنەوەی کورد دەدەن، هەموو ئەم کارانە بە ئاسایشی ناوچەکەوە گرێدراوە، ئینجا بابەتی ئەمنیەت دێتەپێشەوە، ئەم کارانە لە زەوتکردنی مافی کوردەوە دەستی پێکرد، کە لە ئاواکردنی کۆمار لەناوچەکەدا دەستیپێکرد، ئێمە دەبێت ئەم رەفتارانەی تورک لێک جیابکەینەوە، ڕێبەر ئاپۆ بۆ پوچەڵکردنەوەی رەفتارەکانی تورک پرسی ئاشتی دێنێتە بوون، ڕێبەر ئاپۆ، وتی: ۳٠ ساڵە داخوازی ئێمە بەرچاوە کە سیاسەتێکی دیوکراتیکە، زیاتر لە ۳٠ ساڵە داخوازیەکانمان بەرچاوە، هاوکات دەوڵەتیش داخوازی هەیە بۆی، بەڵام لەگەڵ هەبوونی پرسەکەدا هەنگاوی گرنگ بۆ پرسی ئاشتی نانێت، ئەم پێویستی بۆ دروستبوونی سیاسەتێکی دیموکراتیک چییە؟، لە بنەڕەتدا ئیرادەیەکی دوولایەنە هەیە، ئەگەر ئەم ئیرادە دوولایەنە وەک هەنگاوی تورکیابێت، ئەگەر لە ئێستادا داخوازییەکان و چاوەڕوانیەکان لە تورکیا وەک قسەکانیان جێبەجێ ببکرێت و هەنگاوی کرداریان هەبێت، کاتێک لە پێواژۆدا جێ دەگری پێویستییەکانی چیە ئەگەر لە کوردێک یان تورک یان پارێزوانێکی مافی مرۆڤ بپرسین، هەموو دەزانن مافەکان گرنگی تایبەتی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی مرۆڤە، هەموو کەس لە باکووری کوردستان  داخوازو پێویستییەکانی ئەم قۆناغە دەزانێت، بۆیە جێبەجێ نەکردنی زیاتر دەخرێتە بەر گفتوگۆ.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی پێویستە بۆ ئاشتی کە تا ئێستا زەمینەی بۆ نەڕەخساوە، دەبێت یاساکان بڕەخسێت بۆ پرسەکە، تا قۆناغەکە پێشبکەوێت، ئەگەرئەو هەنگاوانە نەنرێت لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئیدی پرسەکە بەرەوپێش ناچێت و قەتیس دەمێنێتەوە، پاشان ئاستەنگی سیاسیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەگەر ئاستەنگی دروست نەبێت ئەوا ڕێبەری گەلی کورد بۆ بەردەوامی هەنگاوی گرنگتر دەنێت، بۆ جێگرتنی پرسەکە و بەرەوپێشبردنی پێویستە یاساکان جێبەجێ بکرێت و دەبێت سەربگرێت، لایەنی یەکەمی ئەم قۆناغە ڕێبەری گەلی کورد لە ناو ئەم دۆخەدا بەم بانگەوازیی گەورەیە ڕەوشێکی وای هێناوەتەبوون کە قۆناغ بەرەوپێش بچێت، ئیدی زیندانی و گۆشەگیر کردنی قبوڵکراو نییە، دەبێت ئازادبوونی ببێتە مژارێکی سەرەکی لەسەر کۆمسیۆن و ببێتە ڕۆژەڤی سەرەکی، جا لەڕێگەی کۆمسیۆنەوە یان جێبەجێکردنی مافی هیواوە بێت، یان دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، بۆ ئەم قۆناغە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێویستی سەرەکییە، واتە دەبێت هەنگاوی گرنگ بندرێت.

 

"لە ئێستادا گەلی کورد نیشانی داوە تاکە ڕێبەرێک کە هەیەتی ڕێبەر ئاپۆیە"

نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان وتی: چارەسەرنەکردنی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ زیندانی کردنی ۲۷ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ دەگەڕێتەوە، ئەگەر ئیرادەیەک بۆ چارەسەری پرسی کورد هەبێت، دەبێت هەنگاوی یەکەم کاریگەری لەسەر ئەم دۆخە هەبێت، ئەگەر بۆ ئاشتی هەوڵ بدرێت، لە ئێستادا گەلی کورد نیشانی داوە تاکە ڕێبەرێک کە هەیەتی ڕێبەر ئاپۆیە، لەبەر ئەوەیە دەوڵەتی تورکیا بۆ ئاشتی داخوازی لەڕێبەر ئۆجالان دەکات، هەوڵ بۆ ئەنجامدانی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ڕێبەر دەدات، هەروەها لەماوەی ساڵێکدا چەند دەرفەتێکی کەمی چاوپێکەوتن بۆ بنەماڵەو پارێزەر و شاندەکان ڕێکخراوە، لە ناو ئەم دەرفەتە کەمەدا ئەوەندە پێشکەوتنی گەورە بۆ پرسەکە دروست بووە، ئەگەر ئازاد ببێت و  لەگەڵ پارتە سیاسییەکان گفتوگۆ بکات ە لەگەڵ گەلی کورد کۆببێتەوە، دەبێت چ کاریگەرییەکی مەزن و هیوایەکی گەورەو بەرەوپێشچوونێک لە قۆناغەکەدا ڕوودەدات.

 

وتیشی: دەوڵەتی تورکیا  دەزانێت ڕێبەری گەلی کورد قسەو پێشنیارەکانی بە تەنها هی ئێستانیە بەڵکو ۲٠ ساڵ زیاتر پێشبینی و ئایندە دەبینێت، بۆیە تورکیا دەیەوێت بە گۆشەگیری هێزو تواناو تێڕوانینەکانی ڕێبەر بۆ ئایندە سنووردار و کۆنترۆڵ بکەن، کە هەموو ئەم سیاسەتە گرێدراوە بە قۆناغی ئاشتییەوە، بۆیە ئەمڕۆ و لە ئێستادا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ئاستەنگییەکانی بەرەوپێشبردنی قۆناغی ئاشتی لادەبات، بۆ ئێمەش ڕاستی و حەقیقەت ئەوەیە، هەروەها لە ناو ئەم دۆخە سنووردارەدا ئەو شتانەی دیارە بە بانگەوازی و پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ، هێزو توانای ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەدات، ئەمەش راستییەکە ئەم قۆناغە هەبێت یان نا، زیندانیکردنی ڕێبەر ئاپۆ جێی قبوڵ نییە بۆ گەلی کورد.

 

" ئازادی ژن بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەندە "

نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی ژنەوە گرێ دراوە، هەروەها ئەم قۆناغەی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەت پێویستی بە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک هەیە، ئەگەرکۆمەڵگەی دیموکراتیک نەبێت یا دەوڵەت ئاشتی بکات بەڵام نەهێڵێت کۆمەڵگە دیموکراتیک بێت، ئەوکات  ئاشتی بەرەو کوێ دەچێت؟، ئەگەر بمانەوێت کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی پێکبهێنین، ناکرێ  ژن کۆمەڵکوژ بکرێت، یان کۆیلە بکرێت، ئەو بۆچوونانەی ڕێبەر ئاپۆ ساڵانێکە باس لە ئازادبوونی ژن دەکات، کە تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگە ئازاد نابێت، لە نرخاندنەکانی کۆتایی ڕێبەر ئاپۆ باس لەوە دەکات کە کەسێک نەتوانێت لەگەڵ ژن دانوستان و گفتوگۆ بکات ناتوانێت بڵێت من کەسێکی سۆسیالیستم، ڕێبەر ئاپۆ لە چاوپێکەوتنی یەکەم تا کۆتایی، بە تایبەت سڵاو و پەیامی تایبەتی بۆ ژنان ناردووە، لەسەر گرنگی قۆناغەکە چۆن ئازاد ببێت، هەروەها ڕاستە ئێمە هاتینە لای یەک بەلام چۆن ژیان بکەین ئایا ژنێکی کورد چۆن بژی، تەنها زمان چاند وهونەر ئازادی نییە، لەناو ئازاد ژیانکردندا پێویستمان بە بینینی حەقیقەتەکان هەیە، لەبەر ئەوە ئازادی ژن گرنگی ڕاستەوخۆی بە قۆناغەکەوە هەیە، ئەگەر کۆمەڵگە و دەوڵەت پێکبێن، بەڵام ژنێک لەناو کۆمەڵگەدا ئازاد نەبێت ئەوا واتایەکی نابێت و کۆمەڵگەی دیموکراتیکیش واتایەکی نابێت.