توێژەرێکی سیاسی: چارەسەرکردنی قەیرانی سودان هەم دانوستاندن و هەم هەنگاوی سەربازی دەوێت

دۆخی سودان ناجێگیرە و هیچ چارەسەرێکی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرچاو نەگیراوە، دۆخەکە تەنها سەرنجی چەند ڕێکخراوێکی مرۆیی ڕادەکێشێت، کە ناوبەناو ڕاپۆرت بڵاودەکەنەوە، هاوکات سودان تاڕادەیەکی زۆر لەسەر مێزی دانوستانی زلهێزەکان لەبیرکراوە.

ئایە ئیبراهیم

 

سودان- قەیرانی سودان ڕەهەندی زۆری هەیە و وەک هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتەکە ئامانجی زلهێزەکانی نێودەوڵەتی و ناوچەییە، بەمەش ئەم دوو زلهێزە دەکاتە هاوبەشی ململانێکان بە پاڵپشتیکردنی ئەو کوتلە جیاوازانەی کە لەسەر زەوی کاردەکەن.

 

هەردوو لایەنی ململانێکان لەلایەن قەوارە ناسراوەکانەوە پشتیوانی دەکرێن و هۆکارەکانی پشت ئەمەش ڕوونن، کەواتە تا کەی ئەم هاوسۆزییە بەردەوام دەبێت و تا کەی گفتوگۆی ڕاستەقینەی دەستپێدەکات سەبارەت بە چارەسەرێک کە کۆتایی بەو تاوانانە بهێنێت کە دژی گەلی سودان ئەنجام دەدرێن؟ ئەمەش پرسیارێ کە ئیشتیاق عەبدوڵا محەمەد حەسەن، توێژەری سیاسی سودانی وەڵامی دەداتەوە.

 

ئاماژە بەوە دەکات، ئەو قەیرانەی سودان تووشی دەبێت، تەنها لە ڕێگەی دوو ڕێڕەوی هاوتەریبەوە چارەسەر دەبێت: دانوستان و چارەسەری سەربازی، بۆ دڵنیابوون لە گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی، کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا فراکسیۆنێک پێکدەهێنن کە هاوتەریب نین لەگەڵ هێزە چەکدارەکان و ستراتیژییەکی ناڕاستەوخۆ پەیڕەو دەکەن کە لەلایەن لایەنەکانی دیکەوە پشتیوانی دەکرێت.

 

پێیوایە هێزە چەکدارەکانی سودان بەرپرسیارن لە پاراستنی وڵات، لەکاتێکدا هێزەکانی پشتیوانی خێرا گروپێکی دابەشبووە کە پشت بە پشتیوانی لایەنە دۆستەکان دەبەستێت بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی ستراتیژی ناڕاستەوخۆییان، ئەم دۆخە بەشداربووە لە بەردەوامبوونی ململانێکان، هەروەها گەمارۆدانی شارەکان و ئاوارەبوونی هاوڵاتیان و دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان ڕەنگدانەوەی ستراتیژی ناڕاستەوخۆی هێزەکانی پشتیوانی خێران، کاریگەریی ئەو ڕووداوانە ڕاستەوخۆ بۆ سەر هاوڵاتیان، کە تا ئێستاش وەک زیانلێکەوتووی سەرەکی ململانێکان دەمێننەوە.

 

سەبارەت بەو سیناریۆ چاوەڕوانکراوانەی دوای کۆنترۆڵکردنی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە پارێزگای دارفۆری باکوور لە ڕۆژئاوای سودان، وتی: دوای ڕووداوەکانی فاشر، شارەکانی دیکە کەوتوونەتە بەر گەمارۆ و هەڕەشە، ئەمە ستراتیژییەکی ناڕاستەوخۆیە کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەکاردەهێنرێت، بە ئامانجی ناسەقامگیرکردنی دانیشتووان.

 

هێزی سەربازی وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان

جەختیشی لەوە کردەوە، کە هێزی سەربازی بۆ خۆی ئامانجێک نییە لە ململانێی سوداندا، بەڵکو ئامرازێکە کە دەوڵەتەکان بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانیان بەکاریدەهێنن، هێزی چەکدار بە تەنها ناتوانێت ململانێکان چارەسەر بکات، هەروەها زۆر گرنگە دانوستان و هێزی سەربازی لە دوو ڕێڕەوی هاوتەریبدا تێکەڵ بکرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی خوازراو.

 

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ململانێی سودان لەسەر وڵاتانی دیکە، ئاماژەی بەوەشکرد، پێشهاتە جیهانییەکان وایکردووە هیچ وڵاتێک بە دابڕان لە دەوروبەرەکەیدا بژی، چونکە هەر ڕووداوێک لە وڵاتێکدا کاریگەری لەسەر وڵاتانی دیکە هەیە، سودان وەک دەوڵەتێکی ناوچەیی کە ئەندامێتی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان هەیە، هەم لە ژێر کاریگەری ڕووداوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندایە و هەم کاریگەرییان لەسەرە، سنوورەکانی سودان لەلایەن هەندێک خێڵەوە هاوبەشن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئەمەش کاریگەری لەسەر سیستەمی سیاسی هەیە، جگە لەوەی بەرژەوەندییە سەریەککەوتووەکان و پشتیوانی یەکتر لە نێوان ئەم گەلانەدا هەیە.

 

سەبارەت بە ڕۆڵی وڵاتان لە چارەسەرکردنی قەیرانی سودان، ئیشتیاق عەبدوڵا محەمەد حەسەن ڕایگەیاند، کە هەر وڵاتێک بە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەجوڵێت، شەڕەکە ڕەهەندێکی خێڵەکی وەرگرتووە، هەندێک وڵات بەهۆی پەیوەندی هاوبەشی خێڵەکییەوە پشتگیری لە هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەکەن، هەندێکی دیکەش هەوڵدەدەن سەرچاوەکان کۆنترۆڵ بکەن، تەنانەت ئەگەر بەرژەوەندییەکانیان درێژخایەنیش بێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، چیتر شەڕ بەپێی بیرکردنەوەی سیاسی یان ئایدیۆلۆژی بەڕێوەناچێت، بەڵکو بەهۆی سەرچاوەکانەوە دەجووڵێت، هەروەها سودان وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سەرچاوە، پێویستی یەکێتی نیشتمانی بۆ بونیادنانی پەیوەندییە دەرەکییە بەهێزەکان کردەوە.

 

دووپاتی کردەوە، کە ژنان نوێنەرایەتی تەواوی کۆمەڵگە دەکەن و ڕۆڵی  بنەڕەتین بۆ سەقامگیری کۆمەڵگە، داوای تێگەیشتن لە ڕۆڵی ئەوان لە کۆمەڵگە و داننان بە بەهاکەیان کرد، هەروەک چۆن لەگەڵ هەموو کەسێکدا، هەندێک لە ژنان بەهۆی ئەو ژینگەیەی تێیدا پەروەردەبوون، باوەڕێکیان هەیە کە نابێت بەشداری بکەن، بەڵام ژنان خەریکە ئاگاداری بەها و مافەکانیان دەبنەوە.

 

سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ژنان لەو پێشێلکاریانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ڕوونیکردەوە، کە ئەوەی بەسەر ژناندا دێت بەشێکە لە ستراتیژی ناڕاستەوخۆی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ کاریگەریکردن لەسەر کۆمەڵگە، بەو پێیەی ژنان نوێنەرایەتی بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگەس دەکەن.

 

ئیشتیاق عەبدوڵا محەمەد حەسەن، توێژەری سیاسی، لە کۆتاییدا، دووپاتی دەکاتەوە: کە داهاتووی ژنانی سودان پەیوەستە بە هۆشیاری و کارکردن بۆ بەهێزکردنی تواناکانیان، پێویستە لەڕووی دەروونییەوە ژنان بونیاد بنێین، بەتایبەتی ڕۆڵێکیان پێ سپێردراوە کە تەنانەت لە ڕۆڵی حکومەت گەورەترە.