"تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیری ناونیشانی داهاتووی دیموکراتییە"
ئیبرو گونەی، وتەبێژی هەدەپە لە کۆبوونەوەی بەرنامەی هەفتانەدا ئاماژەی بەوەکرد کە دیموکراسی و سەرکەوتن تەنها بە چارەسەری پرسی کورد دەتوانێت لە تورکیا بەدیبێت و وتی: "تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیریی تێکۆشانە بۆ داهاتووی دیموکراتی تورکیا".
ئەنقەرە
ئیبرۆ گونەی، وتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان"هەدەپە" لەناوەندی پارتەكەی كۆبوونەوەیەكی راگەیاندنی ئەنجامدا و رۆژەڤەكان رۆژی هەڵسەنگاند.
ئاماژەی بەوەکرد كە قەیرانی ئابوری و كۆمەڵایەتی لەتوركیا قۆرستر دەبێت و لەهەمانكاتیشدا هێرشی دەسەڵاتداران بۆ سەر كۆمەڵگەش زیاتر دەبێت و وتی: "لەكوێ ئیرادەیەكی چارەسەری پێشبكەوێت، بۆ لەناوبردنی ئەو دەرفەتەی چارەسەری هێرشی دەكەن و لەناو دەبەن، یەكێك لەو نموونانەش سیاسەتی ئاكەپەیە لەبەرامبەر ئیمرالی، هەموو كەس باش دەزانێت كە بەرێز ئۆجالان كەی دەستی بۆ كارێك بردبێت، لەوێدا چارەسەری و ئاشتی باشتر دەردەكەوێتە پێش، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئاكەپە ـ مەهەپە ئەو دەرفەتانەی ئاشتی و چارەسەر وەكو هەڕەشەی لەبەرامبەر بەدەسەڵاتداریەتی خۆیان دەبینن، بەتوندكردنی گۆشەگیری و سیاسەتی شەڕەنگیزی وەڵام دەدەنەوە، تاكە دەردیان پاراستنی دەسەڵاتداریەتی خۆیانە، بەسیاسەتی شەڕەنگیزی دەیانەوێت بێ چارەسەری هەمیشەیی بكەن، بەڵام گەلەكەمان لەهەر دەرفەت و هەلومەرجێكدا داواكاری ئاشتی و چارەسەری بڵند دەكات و لەگۆڕەپانی نەورۆزیشدا هەر ئەم داواكاریەی بەرز كردەوە، گەلەكەمان داواكارن دەرگای ئیمرالی بكرێتەوە".
"ئەوانەی چاویان بڕیوەتە پاروە نانی خەڵک، ئاکەپەن"
لەبەردەوامی قسەكانیدا ئیبرو گونەی لەسەر قەیرانی ئابوری قسەی كرد و وتی:"سەرۆك كۆماری ئێستا دەڵێ؛ ئێمە لەبەرامبەر بەو كەسانەی چاویان بڕیووەتە پاروە نانی خەڵكی بێدەنگ نابین، ئەردۆغان دەڵێ؛ بێدەنگ نابێت لەسەرۆكی گشتی ئاكەپەی ئەردۆغان كە دەیووت، قازانجی زیادە هۆكاری سەرەكی هەڵاوسانەكانە، كەی ئەردۆغان ئاستی سوود دابەزێنێت، خۆی لەسەرۆكی گشتی ئاكەپە توڕە دەكات و هەم سوود و هەمیش هەڵاوسان زیاتر دەبێت، چونكە ئەوەی لەم وڵاتەدا لەهەر كەس زیاتر قازانج دەكات، ئاكەپەییەكانن، ئەوانەی چاویان بڕیووەتە پاروە نانی گەل، لایەنگەرانی ئاكەپەن، ئەگەر ئەردۆغان خۆی راست دەكات و دەیەوێت خۆی بەسەر هەندێ كەسدا توڕە بكات، ئەو كاتە ئێمە ناونیشانی بۆ دەستنیشان دەكەین، با لەو كەسانەی لەكۆشكدا كار دەكەن پرسیار بكات، ئاخۆ ئەوانە هەر یەكیان چەندە مووچە وەردەگرن، ئەو كاتە دیار دەبێت كە ئاخۆ دەیەوێت لەبەرامبەر بەكێ بێدەنگ نەبێت، بەبێ ئەوەی شەرم و حەیا بیانگرێت هەوڵدەدەن تاوانبار بدۆزنەوە، پێویست ناكات بەدوای تاوانباردا بگەڕێن. تەنیا با ئەردۆغان و گروپەكە لەئاوێنە تەماشا بكەن، بەسە".