"سەرهەڵدانی پرسی ئاشتی بەربەستێکە بۆ دروستبوونی جەنگی جیهانی سێهەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا"
زەکیە ئیلباسان دەڵێت: پرسی ئاشتی تەواوی هێڵی سیاسەتی دیموکراتیک و دەوڵەتی تورکیا بانگێشتی هاتنە سەر هێڵی ئاشتی دەکات، سەرەڕای هەبوونی پرسی ئاشتی بەڵام دەوڵەتی تورکیا بەردەوام لە ڕێگەی بۆردوومانەکان بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی کوردستان هێرش دەکات.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ پرسی ئاشتی لە ئیمڕاڵیەوە سەرچاوە دەگرێت، سەرەڕای زیندانی کردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ٢٦ ساڵ، بەردەوام بوو لە بەرخۆدان و بیرو فەلسەفەی لەناو گەلی کورددا هەمیشە لە گەشەسەندندا بووە، هەروەها لە ٢٧ی شوبات لەڕێگەی شاندی ئیمرالی دەم پارتییەوەدوای سێیەمین دیداریان پەیامی ئاشتی ناردو داوای بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی کرد، لە ١ی ئاداردا لە وەڵامی بانگەوازییەکەی ڕێبەری گەلی کورد "عەبدوڵا ئۆجالان، پەکەکە ئەوەیخستەڕوو، لە دوای ١٢یەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان"پەکەکە، ئاگربەست رادەگەیەنن و هیچ هێرشێک بۆسەر دەوڵەتی تورکیا لە لایەن پەکەکەوە ئەنجام نادرێت بەڵام لەبەرامبەر هیرشەکان خۆپاراستن دەکەن، سەرەڕای پەیامی ئاشتی و ڕاگەیاندنی ئاگربەست، لەبری ئەوەی پرسی کورد بە ئاشتی بە گۆڕینی یاسا و نووسینەوەی دەستووری دەوڵەتی تورکیا بۆ یەکسانی تورک و کورد ئەنجام بدرێت، دەبینین دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەیان هێرشی بۆسەر باشووری کوردستان ئەنجام داوە، هەروەها لە باکووری کوردستان هاوسەرۆکانی شارەوانی سزا دەدات و زیندانی دەکات و قەیوم دەخاتە شوێنیان.
" پەکەکە٤١ ساڵە چەکی بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی هەڵگرتووە"
زەکیە ئیلباسان، ئەندامی تەڤگەری ژنی ئازاد لە باکووری کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، هەبوونی پرسی ئاشتی لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستکەوتێکی گرنگ بەدیدەهێنێت، هەبوونی ئەو پرۆسەیە کارێکی گرنگ دەبێت، وتی: هەبوونی پرسی ئاشتی لە لایەن ڕێبەرێکی کورد کارێکی گرنگ و دەستکەوتێکی مەزن بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست دەهێنێت، پێشنیارکردنی پرسی ئاشتی لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد "عەبدوڵا ئۆجەلان"ەوە، کۆتای و ڕێگری تە تەواوی کێشە و ئاریشەکانی ناوچەکە دەکات، هەبوونی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا دەبێتە بەربەستێک لەبەردەم جەنگی جیهانی سێهەم لە ناوچەکەدا، تەواوی ئەو بانگەوازییەی لەسەر چەندین خاڵ ئەنجامدرا، چەندین ساڵە کورد لە دژی ستەمەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ئاشتی و پێکەوەیی دەجەنگێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، درێژەدان بە دەستکەوتنی مافەکانیان کاتێکی درێژە بەڵام لە ئێستادا دەستکەوتی گرنگ وەردەگرێتەوە، تەواوی ئەو هەوڵانەی چەندین ساڵە لە لایەن ڕێبەری گەلی کوردەوە ئەنجام دەدرێت. دەبیندرێت لە ئێستادا وردە وردە جێگەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگرێت، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بە هەبونوی پرسی ئاشتی و کۆنگرەی ١٢یەمی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"، دانوستانکردن لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا دەستپێکرا، بەڵام حکومەتی دەوڵەتی تورکیا بەدەم پرسی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نایەت، لەم هەڵوێستەدا دەوڵەتی تورکیا دەبێتە هۆکاری دروستبوونی بێباوەڕی و شکستی لە لایەن گەلی تورکیاوە دەبێتەوە، پرسی ئاشتی تەواوی هێڵی سیاسەتی دیموکراتیک و دەوڵەتی تورکیا بانگێشتی هاتنە سەر هێڵی ئاشتی دەکات، سەرەڕای هەبوونی پرسی ئاشتی بەڵام دەوڵەتی تورکیا بەردەوام لە ڕێگەی بۆردومانەکان بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەردەوامی هەیە، بەڵام پرسی ئاشتی پێویستی بە هەنگاونانی تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، تا بتوانن پێکەوەی ژیان بکەن، دەوڵەتی تورکیا هەرچەندە هێرشەکانی بەردەوام بکات، ئیمە لەو باوەڕەداین لە داهاتوویەکی نزیکدا هەبوونی پرسی ئاشتی بەرەوپێش دەچێت، هەبوونی جەنگ لەوە زیاتر لە ناوچەکەدا دووبارە نابێتەوە.
زەکیە ئیلباسان لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، هەبوونی پرسی ئاشتی لە ساڵی ١٩٩٣ بەردەوام بە ئامانجی دەستکەوتی گرنگ لە لایەن ڕێبەر ئاپۆ و ئازادیخوازانەوە تێکۆشانی بۆ ئەنجام دەدرێت، بە ئامانجی هەبوونی دەستکەوتی مەزن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین، وتیشی: ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بارەی پرسی ئاشتی خەبات و تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست خەبات و تێکۆشان لە تەواوی پارچەکانی کوردستان ئەنجام دەدات، بە ئاماجی دەستکەوتنی پێکەوەی و ئاشتی لەگەڵ تەواوی پارچەکانی کوردستان کاردەکات، هەبوونی پرسی ئاشتی دەستکەوتی یەک دوو ڕۆژ نییە، چەندین ساڵە ڕێبەری گەلی کورد هەڵ بۆ هەبوونی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەدات، ئتر دەوڵەتی تورکیا ناچارە هەبوونی پرسی ئاشتی پەسەند بکات، سەرەڕای ئەو هەموو قوربانییەی لە ناوچەکەیدا هەیبووە، ئیدی هاوڵاتیانی سەر بە تورکیا قوربانی دیکە قبوڵ ناکات، گەلانی ناوچەکە چەندین شەهیدیان داوە ئامانجیان لە هەبوونی پرسی ئاشتی دەبێت، لەمڕۆدا ژنان لە هەوڵی هەبوونی پرسی ئاشتیدان، ئاشتی و پێکەوەی لەسەر مێزی گفتوگۆکان تاوتوێ دەکرێت لە لایەن ژنانەوە، ئاشتی و پێکەوەی گەلان ئامانجی گرنگ و نزیک دەبێت، دەستپێشخەری و پێکەوەی ژنان لە هەبوونی پرسی ئاشتیدا کارێکی گرنگ و دەستکەوتێکی گرنگ بۆ ژنان بەدەستدەهێنێت.