سایما موحسین یەکەم ژنی موسڵمانە مانگی داهاتوو پلەی داواکاری گشتی وەردەگرێت

پارێزەر سیما موحسین وەک داواکاری گشتی نوێ لە شاری دیترۆیت لە میشیگان دەستبەکار دەبێت و دەبێتە یەکەم ژنی مسوڵمان ئەو پۆستە وەربگرێت.

پارێزەر سایما موحسین وەک داواکاری گشتی نوێ لە شاری دیترۆیت لە میشیگان دەستبەکار دەبێت و دەبێتە یەکەم ژنی مسوڵمان ئەو پۆستە وەربگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

پارێزەر سایما موحسین دەبێتە شوێنگرەوەی داواکاری گشتی رۆژهەڵاتی میشیگان "ماثیو شنایدەر"، کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا لە لایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە دەستنیشان کرا.

پارێزەر سایما بۆ ئەوەی لە مانگی شوباتدا وەک داواکاری گشتی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی میشیگان دەستبەکار بێت پێویستی بە ڕەزامەندی جۆ بایدن و کۆنگرێسی ئەمریکا هەیە، بەمەش بە فەرمی پلەکەی دانپیانراو دەبێت، و دەبێتە یەکەم ژنی موسڵمان کە ئەم پۆستەی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا وەگرتووە.

بەپێی لێدوانی وەزارەتی داد، سایما موحسین لەیەکەی توندوتیژی و تاوانە بەردەوامەکانی نووسینگەی پارێزەری ئەمریکا و دەستەی جێبەجێکردنی ماددە هۆشبەرەکان و یەکەی تاوانە گشتییەکاندا خزمەتی کردووە.

سایما موحسین-ی تەمەن ٥٢ ساڵ لە پاکستان لەدایکبووە، کۆچبەرێکی موسڵمانی ئاسیاییە و دەرچووی زانکۆی ڕوتگەرسە لە نیوجێرسی، لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بە کارکردن کردووە لە نوسینگەی پارێزەری ئەمریکا، ئێستا یاریدەدەری پارێزەری گشتییە لە ویلایەتی ڕۆژهەڵات.

 

ت.پ