"پەیوەندی نێوان حکومەتی شام و دەوڵەتی تورکیا کاریگەری نەرێنی لەسەر گەلی سووریا دەبێت"

شەیما خەڵەف، ئەندامی کۆمیتەی پارتی نیشتیمانی سووریا پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و سووریای هەڵسەنگاندو ڕایگەیاند، کاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەبێت.

دەلال ڕەمەزان

 

حەسەکە- دەوڵەتی تورکیا بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا پەنا بۆ هەر ڕێگەیەک دەبات و دەیەوێت لەڕێگەی وتووێژ لەگەڵ حکومەتی شام ململانێکان لە سووریا قووڵتر بکاتەوە، هەروەها حکومەتی شام زۆرجار لەگەڵ هەندێک لە پراکتیزەکانیدا خەریکی یارییە پیسەکانە، هاوشێوەی گەمارۆی سەر کۆچبەرانی عەفرین کە لە شەهبا نیشتەجێ بوون، هێرشی چەکداری لە دژی خەڵکی سڤیل لە دێرەزوور و شەڕڤانانی قەسەدەو خۆبەڕێوەبەری و زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان کە داوای چارەسەری سووریا و دیالۆگ لە حکومەتی شام دەکەن دەکرێت.

 

شەیما خەڵەف، ئەندامی کۆمیتەی پارتی نیشتمانی سووریا لە حەسەکەی کانتۆنی جزیرە سەبارەت بە گرنگی وتووێژ و کاریگەرییەکانی پەیوەندییەکانی دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی شام بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو داوای لە لایەن و پێکهاتە و ڕێکخراو و تەڤگەرەکان کرد کە گفتوگۆی سووریا و سووریا بەهێزتر بکەن و وتی: چونکە گونجاوترین چارەسەرە بۆ کێشەی سوریا، لە لایەکی تریشەوە یەکێکە لە ئامانجەکانی پارتی نیشتیمانی سووریا کە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ئەم بیرۆکەیە دەدات لە ناو گەلی سووریادا.

 

"دەبێت دیالۆگ دوور بێت لە دەستوەردانە دەرەکییەکان"

شەیما خەلەف ڕایگەیاند، پێویستە گفتوگۆکە دوور بێت لە دەستوەردانی دەرەکی، چونکە بوونی ئەو دەستوەردانانە لە ناوچەکە وەک ڕووسیا و ئێران و تورکیا چارەسەرەکە مەحاڵ دەکات، چونکە  دەوڵەتەکان تەنها بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەوێت بەبێ ئەوەی گوێ لە خواستی گەلی سووریا بگرن وتی: دیالۆگەکە دەبێت لە نێوان گەلی سووریادا بێت، یەکێک لە گرنگترین مەرجەکان بۆ گفتوگۆی سووریا پەیوەندییە لەگەڵ خاکەکەدا، بەهۆی دەستوەردانی دەرەکییەوە، لە ڕێگەی ئەم قەیرانەوە، هەوڵیان دا هەموو پێکهاتەکان و گەلی سووریا بکەنە ئامانج و ناکۆکی لە نێوانیاندا دروست بکەن.

 

" پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری گونجاوترینە"

شەیما خەڵەف سەبارەت بە گرنگی ڕۆڵی ژنان لە گفتوگۆی نیشتمانی و بەهێزکردنیدا وتی: ژنان بنەمای کۆمەڵگەن، ئەگەر ڕۆڵ و بەشداریکردنیان لە چارەسەری سیاسیدا نەبێت، ئەوا کاریگەری گەورە لەسەر ئەوان و کۆمەڵگە دەبێت , هەروەها هیچ سەرکەوتنێکی سیاسی لەسەرهیچ بنەمایەک بۆ یەکسانی و هاوبەشی نابێت، هەر بۆیە پێویستە ژنانی سووریا بزانن چی لە دەوروبەریان ڕوودەدات، پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری زۆر گرنگە چونکە گونجاوترین چارەسەرە بۆ مافەکان لە هەموو گروپەکان و بیروباوەڕی گەلی سووریا.

 

"ئامانجی دەوڵەتی تورکیا داگیرکردنی سووریایە"

شەیما خەلەف لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی شام و دەوڵەتی تورکیا کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر هیوای گەلی سووریا، بەهۆی دەستوەردانی دەوڵەتی تورکیا لە کاروباری سووریا و داگیرکردنی هەندێک ناوچەیە لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕێگەدان بە ماوەی قەیرانی سووریا درێژتر بێت ئەو هەموو ئەم کارانە تەنها بۆ بەرژەوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی خۆی ئەنجام دەدات، هەروەها دەیەوێت لە ڕێگەی نزیکبوونەوەی لەگەڵ حکومەتی شام  پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری تێکبشکێنێت.