گێڕانەوەی ئاوارەکانی نزیک موسڵ بۆ زێدی خۆیان
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند ٣ هەزار کۆچبەر گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان کە پێش ئاوارەبوون لێی ژیاون.

ناوەندی هەواڵ
عەلی جیهانگیر بەڕێوبەری بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە عێڕاق ڕایگەیاند "لە کامپی سەلامی نزیک شاری موسڵ ٣ هەزار و ٢٦١ ئاوارە گەڕاونەتەوە، ئەو ئاوارانە ٦٩٤ خێزان بوون کە ٣٢٦١ کەس بوون . لە ناوچەکانی (بەعاج و رەبیعە و تەلەعفەر، تەل عەبتە و زوممار و ناحیەی قەیرەوان سەربە پارێزگای نەینەوا).
ڕاشیگەیاند دەستیان داوەتە پڕۆژەیەک بۆ خزمەتکردنی ئاوارەکان و داخستنی کەمپەکانیان، ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارەش بە شێوەیەکی ئارەزو مەندانە و بە ڕێکەوتن لەگەڵ دامەزراوە ئەمنیەکانی پارێزگای نەینەوا بووە.
جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بڕیاریدا تا سەرەتایی ساڵی ٢٠٢١ هەموو کەمپەکان دادەخرێن و ئاوارەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ زیدی خۆیان، بە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە.\
ت.پ