بنەماڵەی با‌رزانی یاری به ئاگر ده‌كه‌ن و له گۆمی پیلانگێڕیدا دەخولێنەوە
"شه‌ڕ و ئاوارەبوون له باکوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا كۆتایی نه‌هات، له‌و رۆژەوە هه‌تا رۆژی ئه‌مڕۆ، چه‌ته‌كانی حكومه‌تی توركیا، شان به‌شانی چه‌ته‌كانی بنەماڵەی با‌رزانی، دوژمنایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌رێمه قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه."
گەلاوێژ بەرخۆدان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گۆرانكارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا به‌رێوه ده‌چێن. له‌ئه‌نجامی ره‌نجی بێ پایان و تێكۆشان و به‌رخودانی گه‌لی كورد له هه‌مووبه‌شه‌كانی كوردستان، ئه‌مرۆ له‌هه‌ركاتێك زیاتر ده‌رفه‌ت واڵابووه، بۆئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌ری ره‌نجی خۆی كۆبكاته‌وه و هه‌نگاوی زۆر گرنگ و كاریگه‌ربنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه بژی. هه‌موومان ده‌بینین به پێشه‌نگایه‌تی گه‌لی كورد، شۆرشی گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌وسه‌ركه‌وتن ده‌چێت، ئاشکرایە ئه‌م شۆرشە به‌پێشه‌نگایه‌تی ژنان مسۆگه‌رده‌بێت.
بێگوومان چۆن میوه كاتی پێگه‌یشتنی دێت، ئیتر له دار ده‌كرێته‌وه، ئه‌مڕۆژانه‌ی تێدا دەژ‌ین، له‌هه‌ركاتێك زیاتر نزیكی ئه‌و ساتانه ده‌بینه‌وه كه هه‌موو ئازادیخوازان، هه‌موو گه‌لانی جیهانی ئازادیخواز له ده‌وری رێبه‌ر ئاپۆ كۆده‌بنه‌وه. بۆیەش هه‌موومان به‌یه‌ك ده‌ست، كار بۆ پراكتیزه‌كردن و تۆكمه كردنی، سیسته‌می نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك، له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كه‌ین. بێگوومان له‌سه‌ر پرنسیپه گرنگه‌كانی، پاردایمی رێبه‌ر ئاپۆ، كه دیموكراسی و ئازادی ژن و ژینگه پارێزییه. رێبه‌ر ئاپۆ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی خسته خزمه‌تی زیندووكردنه‌وه‌و ڤه‌ژین و ئازادكردنی گه‌لی كورد. له كه‌سایه‌تی گه‌لی كوردیشدا، هه‌موو گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ژیانه‌وه، گه‌وره‌ترین ئیلهامی شۆرشی جیهانی فەراهەمکرد. تێكۆشانێك كه به ده‌رزی بیری هه‌بوون و ئازادی هه‌ڵكۆڵی. بێگوومان تیكۆشانی هەمەلایەنەی رێبه‌ر ئاپۆ و ته‌ڤگه‌ری ئازادی، هێنده به‌هێزبوو، هه‌موو جیهانی هه‌ژاند.
شه‌ڕی جیهانی سێهه‌مین، له‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یەکێتی سۆڤیت سەریهەڵدا، له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌كانه‌وه هه‌نگاوی شه‌ڕ پێشخرا، به‌ڵام له كۆتای نه‌وه‌ته‌كاندا به پێشخستنی پیلانگێری نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ، له‌كه‌سایه‌تی به‌ڕێزیاندا هه‌موو گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه كرانه ئامانج. خواستیان شه‌ڕ و ئاڵۆزی بكه‌نه هۆكارێك، بۆئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی جیهانی سێهه‌مدا دیزاینی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بەگوێرەی پێویستی ئیمپریالیستیانەی خۆیان دابڕێژنه‌وه.
"رێبه‌ر ئاپۆ به‌پاردایمێكی تازه وه‌ڵامی هه‌موو دۆست و نه‌یارانی دایه‌وه"
له‌ماوه‌ی26 ساڵی دیلی و زیندانی و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو جۆرە ئەشکەنجەیەک، پیلانگێڕان نه‌یانتوانی سه‌ربكه‌ون. چونكه رێبه‌ر ئاپۆ به‌پاردایمێكی كۆن به‌رپه‌رچی نه‌دانه‌وه، به‌ڵكو به پاردایمێكی تازه وه‌ڵامی هه‌موو دۆست و نه‌یارانی دایه‌وه. له كاتێكی وه‌هادا رێبه‌ر ئاپۆ له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ناوچه‌كه و به‌پێشه‌نگایه‌تی گه‌لی كوردی ئازاد، ده‌ستپێشخه‌ری قۆناخه‌كه‌ی گرتۆته ده‌ست، هه‌موو لایه‌نه نه‌یاره‌كانیشی راکێشاوەتە ناو ئه‌م قۆناخه‌وه. روون و ئاشكرایه ئه‌گه‌ر وه‌ك شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م، جارێكی‌تر پرۆژه‌ی هێزی هه‌ژموونگه‌راو ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی سه‌ربكه‌وێت، ئه‌وا جارێكی‌تر كورد و گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بنه سووته‌مه‌نی شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كان، براوه‌ش ده‌بنه هێزی هه‌ژ‌موونگەرا و شه‌ڕخوازان و خوێنمژانی جیهان. بۆیه رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت؛ من ئاشته‌وای جڤاكی ئەنجام دەدەم. بێگوومان له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی به‌رفراوانی درێژخایه‌نە، ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كەی به‌ڕێزیان له ناودوتوێی بەرگرینامەکانیدا كه له زیندانی ئیمرالی نوسیویه‌تی و هه‌موو جیهاندا بڵاوكراونەته‌وه. دڵسۆزانی رێبه‌ر ئاپۆ و ئازادیخوازانی جیهان و كه‌سانی شۆڕشگێڕ و دیموكراتخواز و سۆسیالست، زۆرباش له هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ تێده‌گه‌ن. بۆیه هه‌موو كه‌س به چوار چاو، چاوه‌ڕوانی ئه‌و لێدوانەکانیەتی.
"ئه‌و هێزانه‌ی كه نه‌خۆشی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارین"
له‌ساته‌وه‌ختی وه‌هادا، ئه‌و هێزانه‌ی له‌ناو توركیان، دەو‌ڵه‌ت و حكومه‌تی توركیا و هێزی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆن، هه‌موویان وه‌ك یه‌ك، خاوه‌ن هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی نین. له‌دوای ساڵانێكی زۆر، ده‌وڵه‌ت و پارتی گەلی نه‌ته‌وه‌په‌رست (مه‌هه‌په)، پارتی گەلی كۆماری (جه‌هه‌په)و گه‌لێك پارتی تری ناو خۆی توركیا، گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕییه‌یی ئەگه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا، ئاشته‌وای ناوخۆی پراكتیزه نەکات، ئه‌وا شه‌ڕی كورد و تورك ده‌بێته گه‌وره‌ترین مەترسی بۆ ستراتیجیه‌تی هه‌موو هێزە هه‌ژموونگەراکان. بۆیە شمانە دەکرێت له‌دیزاینی نوێ‌دا، توركیا له‌وانەیه یان به‌ته‌واوی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان بسڕێته‌وه، یان ته‌نها وه‌ك یه‌ك شاری بچوك بمێنێته‌وه، نه‌ك ئه‌و خاكه فراوانه‌ی كه ئێستا هه‌یه. له‌ترسی گۆڕانكاریەکانی دونیا‌و، هەروەها له ئه‌نجامی بن كه‌وتنیان له‌هه‌موو ئه‌و هێرشه ئایدیۆلۆژی و عه‌سكه‌ری و سیاسی و ئابووریانەدا. هەروەها هەموو ئەو چه‌وسانه‌وه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی كه له‌ماوه‌ی 40 ساڵی دوایدا ئه‌نجامیاندا، ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایەیی بۆ ئه‌وه‌ی بمێنه‌وه، ناچارن گوێ له رێبه‌ر ئاپۆ بگرن. لەو پلان و پرۆژانه‌ی بەرێوە دەچن، ئه‌و هێزانه‌ی كه نه‌خۆشی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارین، ئەوانە دژبه‌ر قۆناخەکەن، نمونە به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاكه‌په، هەروەها هاوكاره‌كانیان له باشوور، بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی. سه‌ره‌ڕای گۆڕانكاری له‌هه‌ڵوێستی زۆربه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی وجیهانی، به‌رامبه‌ر دۆزی كورد و ته‌ڤگه‌رە ئازادیخوازەکەی، كه‌چی بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی هێشتا له‌ناو گۆمی پیلانگێڕیدا مه‌له‌ده‌كان و پیلانی مه‌ترسیدار ئه‌نجامده‌ده‌ن.
"ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام لایەنگری ده‌وڵه‌تی توركیا و داعش بوو، بێگومان بنەماڵەی با‌رزانی بوو"
مێژوو ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند، كه‌تێكۆشانی گه‌لی كورد، له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه. له‌رۆژئاوای كوردستان له 2011 هه‌تا رۆژی ئه‌مرۆ، گه‌وره‌ترین تێكۆشان و به‌رخودان ئه‌نجامدرا. له رووخانی رژێمی به‌عس، هه‌تا گه‌وره‌ترین شۆڕشی ژنان، له‌دژی هێزێکی دڕندەی وەک داعش، دیسان گه‌وره‌ترین به‌رخودانی له‌دژی داگیركاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا. ئیتر رۆژئاوای كوردستان، بوو به قیبله‌ی شۆڕشی سۆسیالیزم، بۆ گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو جیهان. به‌به‌شداری كچان و كوڕانی هه‌رچواربه‌شی كوردستان، پێکەوە لەگەڵ گه‌لانی عه‌ره‌ب، تورك و فارس و شۆڕشگێڕە ئه‌نته‌رناسیۆنالیستەکان، له‌م شۆڕشه گه‌وره‌یه‌دا شان بەشانی یەکتر خەبات و تێکۆشانیان بەڕێوەبرد. ئەمەش وایکرد شۆڕشی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا، سه‌رنجی هه‌موو جیهان بۆ لای خۆی رابكێشێ. له‌به‌رانبه‌ردا گه‌لی کورد له‌هه‌مووبه‌شه‌كانی كوردستان، هه‌تا گه‌لێك هێز و پارتی سیاسیش، به‌پشتگیری و پشتیوانی رۆژئاوا، مێژوویان بۆ خۆیان تۆماركرد. ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام لایەنگری ده‌وڵه‌تی توركیا و داعش بوو، بێگومان بنەماڵەی با‌رزانی بوو. له سه‌ره‌تای شۆڕشدا به‌دروستكردنی خه‌نده‌ق له‌نێوان باشوور و رۆژئاوا، هەمانکات داخستنی ده‌روازەی سێماڵكا، دیسان بە بەردەوامی ناردنی سیخوڕ و چه‌ته‌کانی پاراستن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ندی قامیشلۆو دێرك و كۆبانێ كاری تیرۆرستی ئه‌نجامبدەن. بەدانپیانانی خۆیان ئاشکرایان کرد کە هه‌موویان ده‌ستیان سوور بووه بە خوێنی شه‌هیدانی، ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رماندار و شه‌رڤان و شۆڕشگێڕانی رۆژئاوا. به‌رپرسیارانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ی دروستکراویان، به‌به‌رده‌وامی له‌هوتێل و سه‌رای ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌و له هوتێڵی پێنج ئه‌ستێری هه‌ولێر و دهۆكدا، شان به‌شانی ده‌زگای هه‌واڵگیریه‌كانی داگیركه‌ران، پیلانی گڵاویان دادەڕشت له‌دژی شۆڕشگێڕانی رۆژئاوای كوردستان. ئه‌مانه هه‌موو له ئه‌رشیف و تۆمارگه‌كانی رۆژئاوای كوردستاندا بەڵگە کراون. گرتنی رۆژنامه‌وانان له‌باشوور، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان بۆ رۆژئاوا‌و پاڵپشتیان بۆ ته‌ڤگه‌ری ئازادی، ئیهانه‌كردنی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان له باشوور، دیسان نەکردنەوەی دەروازەی سێماڵکا بۆ چوونی شاندی مرۆی و نێودەوڵەتی و ژنان و رێكخراو و راگه‌یاندنە جیهانیەکان بۆ رۆژئاوا، ئه‌م هه‌ڵوێستانه تا رۆژی ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر قێزەوەن به‌رده‌وامه. ئه‌مانه هه‌موو مێژوویه‌كی پڕاو پڕ له خیانه‌ت و نۆكه‌رایه‌تی پشتراستده‌كاته‌وه.
"هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و پیلانگێڕی له‌سه‌ر گه‌ل هه‌تا رۆژی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه"
له ٨ی ١٢ی ٢٠٢٤ رژێمی به‌عسی سووریا به‌ته‌واوی رووخا، له جێگه‌ی به‌عس، حكومه‌تێكی كاتی راگوزه‌ری وه‌ك هه‌ته‌شه هاته دەسەڵات. شه‌ڕ و ئاوارەبوون له باکوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا كۆتایی نه‌هات، له‌و رۆژەوە هه‌تا رۆژی ئه‌مڕۆ، چه‌ته‌كانی حكومه‌تی توركیا، شان به‌شانی چه‌ته‌كانی بنەماڵەی با‌رزانی، دوژمنایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌رێمه قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه. داگیركردنی مەنبج و هێرش له‌سه‌ر بەنداوی تشرین و پردی قه‌ره‌قۆزاخ و هێرش بۆ‌سه‌ر خه‌ڵكی كۆچبه‌ری عه‌فرین له‌شه‌هبا و فڕاندنی خه‌ڵكی عه‌فرین و بردنیان بۆ عه‌فرینی داگیركراو و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و پیلانگێڕی له‌سه‌ر گه‌ل هه‌تا رۆژی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه. بنەماڵەی با‌رزانی، ئه‌و پارتیه كارتۆنەی به‌ناوی ئه‌نه‌كه‌سه دروستیان كردووه، وایان ده‌زانی به‌رووخانی رژێمی به‌عس، ئیتر ئه‌وان له‌گه‌ڵ م.جۆلانی دەبنە دەسەڵاتی هاوبه‌ش، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوبوو. عه‌بدولحه‌كیم به‌شار چووه شام و له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرانی كاتی گوایە دانیشتووە، م.جۆڵانی پێی راگه‌یاندوە، ئێوە له‌ئەرزی واقعدا خاوه‌نی چین هه‌تا له گه‌ڵ ئێوە پێكبێم !!! بڕۆ بچۆره‌وه بۆ ئه‌سته‌نبۆڵ و هه‌ولێر. بنەماڵەی با‌رزانی چونكه هه‌مووشتێك دره‌نگ تێده‌گه‌ن و پێویسته راوێژی ئاغاكانیان بکەن له ئه‌نقه‌ره، هه‌ربۆیه زۆر دره‌نگ تێگه‌یشتن ئیتر ئاسنی سارد لەشام ده‌كووتن. بۆیه ئه‌مجاره ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رۆژئاوای کوردستان. بە‌فشاری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ شاندی قه‌سه‌ده دانیشتن، به‌گوێرەی زانیاریەکان له‌و دانیشتنەش به‌رده‌وامیان به پیلانگێڕیه‌كانیاندابوو. له راگه‌یاندنه‌كاندا مەسعود وه‌ك پیشه‌ی نادروستی هه‌میشه‌ییان گووتی؛ باس یه‌كریزی گه‌لی كوردمان كردووه، به‌ڵام به‌گوێڕەی سەرچاوەکانانی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە دەڵێن؛ فەرمانداری گشتی قەسەدە، مه‌زڵوم عه‌بدی بە مەسعود ده‌ڵێت، جەنابی با‌رزانی كاتی ئه‌وه هاتووه رۆڵبگێڕه بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی. بەڵام م.با‌رزانی له‌بەر ئەوەی بەگوێرەی فه‌رمایشته‌كانی هاكان فیدان وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ده‌ڵێت، هێشتا زووه!!!. به‌پێی زانیاریه بەدەستخراوە‌كان م.با‌رزانی وه‌ك نوێنه‌ری هاكان فیدان قسه‌ی كردووه، بەڵام خۆی ناوی لێده‌نێت ئامۆژگاری!!! ئامۆژگاریی بووه بۆ تێكدانی یه‌كریزی گه‌لی كورد و ته‌سلیم بوون بووه به ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر. له‌هه‌موو گووتنه‌كانیدا دژبه‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد و پەکەکەی كردووه!!!
"رێبه‌ر ئاپۆ بانگهێشتی با‌رزانی كرد ده‌ست له كاری خیانه‌ت هەڵگرن"
راستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، بنەماڵەی با‌رزانی چاویان به ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌مان له‌رۆژئاواو هه‌موو كوردستاندا هه‌ڵنایه‌ت. وه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌د میره گووتویه‌تی، ئایا با‌رزانی ئه‌زموونی خۆی خیانه‌ت و هێنانی سوپای بەعس و توركیای داگیركه‌ر؟ یان ئه‌زموونی گه‌نده‌لی و دزینی قوتی خه‌ڵك و گرتن و ره‌شه‌كوژی رۆژنامه‌وانان؟؟؟ یان ئه‌زموونی كۆمه‌ڵكوژی ژنان؟؟؟ یان شكه‌ستی ریفراندۆم و ته‌سلیم كردنی له‌سه‌دا په‌نجای خاكی باشوری كوردستان به ئێراق و ئه‌زموونی نۆكه‌رایه‌تی بۆ داگیركه‌ران و برسیكردنی خه‌ڵكی وه‌ك ئامۆژگاری داوه‌ته مه‌زلووم عه‌بدی ؟؟؟. با‌رزانی چاوی به‌سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتی گه‌لان، له رۆژئاوا هه‌ڵنایه‌ت. شۆڕشی ژن وه‌ك گرێیە‌كی قوڵه‌و له‌بینه‌قاقای گیراوه، بۆی قووت نادرێت. چونكه سیسته‌مەکەی با‌رزانی دوژمنی ژنه. با‌رزانی بۆخۆی ژنكوژه، دژه ژنه، چۆن نوێنه‌ری ژن و شۆڕشی ژن قه‌بووڵ ده‌كات!!! با‌رزانی نه‌خۆی و نه یه‌ك كه‌ناڵی راگه‌یاندنیان باسی به‌رخودانی به‌نداوی تشرین ناكه‌ن!! بۆئه‌وه‌ی ئاغاكانیان لێان زویر نه‌بن. باشه م.با‌رزانی به‌چ روویه‌كه‌وه باس له‌رۆژئاوا ده‌كات، ته‌ریق نابنه‌وه، شه‌رم ناتانگرێت!!! گه‌لێك به‌رده‌وام له‌ناو شه‌ڕ و به‌رخودانیه و هه‌موو رۆژێك داستانی قاره‌مانێتی تۆمار ده‌كات، تۆ هه‌تا ئێستا له‌ناو باوه‌شی داگیركه‌ری دژی رۆژئاوا ناییه‌ته ده‌ره‌وه. یه‌ك رۆژ سڵاوت بۆ به‌رخودانەکەی نه‌ناردووه، یه‌ك رۆژ هێرش و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌رت شه‌رمه‌زارنه‌كردوووه!!! چۆن ده‌ڵێیت ده‌چمه رۆژئاوا ؟؟؟ نیازێكی گڵاو، لەپشت ئەو مه‌بەسەی هەیە. تۆ ده‌ته‌وێت بچیتە رۆژئاوا، وه‌ك نوێنه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگیری داگیركه‌ران، بۆئه‌وه‌ی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا ره‌وابكه‌یت و خوێ به‌برینی شه‌هیدان و بریندارانی به‌نداوی تشریندا بكه‌ی، خه‌یاڵتان خاوه. له‌ساڵی 1996 باش له‌بیرم دێت رێبه‌ر ئاپۆ بانگهێشتی با‌رزانی كرد بۆ رۆژئاوا به مه‌بەستی ئه‌وه‌ی ئیتر بنەماڵەی با‌رزانی ده‌ست له كاری خیانه‌ت هەڵگرن و نه‌كه‌ونه شه‌ڕ دژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی كوردستان. ئیتر له باشور و له ده‌ره‌وه‌ی باشور، شه‌ڕ له‌دژی هیچ هێزێكی كوردی نه‌كه‌ن و نه‌بنه كه‌واسوری به‌رله‌شكری داگیركه‌ران. رێبه‌رئاپۆ ئه‌و كات بێ‌سنور نرخی دایه با‌رزانی، خۆی داوای له خه‌ڵكی رۆژئاوا كرد پێشوازی له م.با‌رزانی بكه‌ن. به‌ڵام ئێستا ساڵی 96 نیه، ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌دری رێبه‌ر ئاپۆتان نه‌زانی!! ئێوه له ئه‌مریكا پیلانگیڕیتان ئیمزاكرد، بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ دەستگیر بکرێ و لەسێداره بدرێت، هه‌موو پیلانگێڕیه‌كتان ئه‌نجامدا !!! ئێوه هه‌موو دۆزی كوردتان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانتان فرۆشت، بۆ خانه‌واده‌ی خۆتان.
"له شه‌ڕی كۆبانێدا زیاتر لە هه‌زار كچ و كوڕی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان وه‌ك شه‌رڤان شه‌هیدبوون"
ئێوه هه‌تا داوای لێبوردن له‌هه‌موو گه‌لی كورد نه‌كه‌ن، هه‌تا له‌ئامێزی داگیركه‌ران نێنه ده‌ره‌وه، هه‌تا رووی ره‌شتان سپی نه‌كه‌نه‌وه، هیچ كوردێك به كوردتان نازانێ. هه‌ڵه‌ستن و داده‌نیشن باسی چوونی پێشمه‌رگه دەکەن بۆ كۆبانێ، هه‌موو جیهان ده‌زانێت هێزی پێشمه‌رگه، به فه‌رمانی ئه‌مریكا چووه كۆبانێ. له‌باشوری كوردستان فشاری گه‌وره ئه‌نجامدران، فشار له‌سه‌ر ئه‌مریكا دروست بوو، كۆده‌نگی جیهانی بۆ كۆبانێ دروستبوو، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی فشاریان خسته‌سه‌ر ئه‌مریكا، گووتیان ئه‌گه‌ر خۆتان به‌هێزی دیموكرات ده‌زانن بچن چه‌ك بنێرن بۆ شه‌رڤانانی كۆبانێ. ئه‌مریكا ناچارما بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بكه‌نه هاوبه‌شی سه‌ركه‌وتنی شه‌رڤانان( یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه) .له‌و پێشمه‌رگانه‌ی کە چوونە بۆ کۆبانێ یه‌ك دانه‌یان شه‌هیدبوو، ئه‌ویش لەکاتی پاکردنەوەی چەکەکەی. له شه‌ڕی كۆبانێدا زیاتر لە هه‌زار كچ و كوڕی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان وه‌ك شه‌رڤان شه‌هیدبوون، جگه له چەندین شۆڕشگێڕی ئه‌نته‌رناسیۆنالیست، له‌گه‌ڵ یه‌ك پێشمه‌رگه.... سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگیه‌كانی بنەماڵەی با‌رزانی، به‌سه‌دان گه‌نجی باشوری كوردستان، چوونه رۆژئاوای كوردستان، بوونه شه‌رڤان له‌ڕیزی شۆڕشدا رۆڵیان گێرا، ده‌بێت راستی وه‌ك خۆی بنوسرێتەوە. وەک چۆن دانیشتنی با‌رزانی له‌گه‌ل فەرماندار مه‌زڵوم عه‌بدی، بە‌فشاری ئه‌مریكابوو، بەهەمانشێوە چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ش بە‌فشاری ئه‌مریكابوو.
"یاریكردنه‌ی بنەماڵەی با‌رزانی سوتاندنی رۆژئاوا و هه‌موو دۆزی كورده"
هێژای ئاماژه‌پێكردنه بڵێین، سەرەڕای گۆڕانكاری گه‌لێك گرنگ، به‌ڵام هێشتا هه‌وڵی پیلانگێڕی و نێگه‌تیفانه‌ی بنەماڵەی با‌رزانی به‌رده‌وامه. بۆئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ به ئه‌نجام نه‌بێت، ئه‌وه‌تا بۆ له‌باربردنی ده‌سكه‌وتی رۆژئاوا، شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ریه‌كتری. دیسان بۆ ئەوەی پرۆژەی ئاشته‌وای و چاره‌سه‌ری پرسی كورد سه‌رنه‌كه‌وێت، هه‌موو كارێكی قێزه‌ونانه ئه‌نجامده‌ده‌ن. دیاره دیسان یاری به‌ئاگرده‌كه‌ن. به‌ڵام گرنگه هه‌موو كه‌س به‌تایبه‌تی گه‌له‌كه‌مان له‌رۆژئاوای كوردستان بزانیت، ئه‌م یاریكردنه‌ی بنەماڵەی با‌رزانی ئامانجی ئه‌مجاره‌شیان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان سوتاندنی رۆژئاوا و هه‌موو دۆزی كورده. منیش ده‌ڵێم خه‌یاڵیان خاوه شۆڕشی رۆژئاوا، قیبله‌ی شۆڕشی سۆسیالیزم و سووریای نوێ و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، شۆڕشی ژنانه بۆ هه‌موو ژنانی جیهان. گه‌وره‌ترین ئه‌زموون و به‌نرخترین سیسته‌می دیموكراتیه، به پێشه‌نگایه‌تی گه‌لی كورد و به‌ڕۆحی فه‌لسه‌فه و پارادایمی رێبه‌ر ئاپۆ. شۆرشی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌وێنی چاره‌سه‌ریه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و دیموکراتیزەکردنی سووریا.
" شاندی ژنانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ شایسته‌ی ئه‌وه‌ن له رۆژئاوای كوردستان پێشوازیان لێبكرێن"
له‌كۆتایدا ده‌مه‌وێت بڵێم، پێویسته بنەماڵەی با‌رزانی له هه‌موو كوردستان شاربه‌دربكرێن. ده‌بێت كه‌سانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ و دیموكراتیخوازی باشوری كوردستان، ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری راگه‌یه‌نن، هه‌ركه‌سێك خۆی به نیشتمانپه‌روه‌ر و ئازادیخواز و رۆشنبیر و دژه‌گه‌نده‌ڵ ده‌زانێت، هه‌ركه‌سێكی خاوه‌ن ویژدانه و ئه‌ركی ئه‌خلاقی و مێژوووی بخنه‌سه‌رشانی خۆیان و به‌شێوازێكی سەردەمیانە بنەماڵەی با‌رزانی دادگای بكه‌ن. گه‌ر دادگای نه‌كرێن و كۆتایی به‌ڕۆڵی پیلانگێڕیان نه‌هێندرێت، ده‌بنه شێرپەنجەی سه‌دساڵی داهاتووش. هه‌ر لێره‌وه سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆم بۆ به‌ڕێزان قادر نادر، مه‌كی ئامێدی و نیاز عه‌بدوڵا و خانەوادەی مامۆستا جیهان راده‌گه‌ێنم كه به كاره پیرۆزه‌كانیان هۆشیاریه‌كی زهنی ئه‌نجامده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر بنەماڵەی با‌رزانی ئاماده‌نین به‌ده‌ستی پێشه‌نگ و رۆشنبیری ئه‌م وڵاته دادگای بكرێن، با هه‌رچی زووه له كوردستان ده‌ركه‌ون. ئه‌وانه شایسته‌ی ئه‌وه‌نین بچنه رۆژئاوای كوردستان.
کەسایەتیە رۆشنبیر و رێکخراوەکانی ژنان و گەنجان له سلێمانی كۆربه‌ندیكی گرنگیان بۆ رۆژئاوای كوردستان سازكرد. لە ئەنجامەکەیدا پرۆژه پێشنیاری چاره‌نووس ئامێزیان، پێشكه‌شی رۆژئاوای كوردستان كرد. لێره‌وه پێشنیار ده‌كه‌م شاندی ژنانی باشوری كوردستان به‌هاوكاریه مرۆییه‌كانیانه‌وه بچنە رۆژئاوای كوردستان، شاندی ژنانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ شایسته‌ی ئه‌وه‌ن له‌لایه‌ن پێشه‌نگانی شۆڕشی ژنانه‌وه له رۆژئاوای كوردستان پێشوازی لێبكرێن، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه ئه‌جیندای داگیركه‌ران جێبەجێ دەکەن.