دەربارەی مەترسییەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک کەنەکە کۆنفرانسێک بەڕێوەدەبات
بە هۆی ئەو هێرشە داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاواو و باشووری کوردستان ئەنجامی دەدات، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان "کەنەکە" هەستا بە سازکردنی کۆنفڕانسێک لە شاری قامیشلۆ.
بە هۆی ئەو هێرشە داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاواو و باشووری کوردستان ئەنجامی دەدات، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان "کەنەکە" هەستا بە سازکردنی کۆنفڕانسێک لە شاری قامیشلۆ.
ناوەندی هەواڵ
بەیانی ئەمڕۆ لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، کەنەکە کۆنفرانسێکی تایبەت بە مەترسییەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە ژێر دروشمی"بە یەکێتی نەتەوەیی، داگیرکاریی تێکدەشکێنین و ڕێ لە شەڕی ناوخۆ دەگرین" ڕێکخست.
لەکۆنفرانسەکەدا زۆربەی لایەنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، رێکخراوە سیاسیی و مەدەنییەکان، ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان بەشداربوون.
کۆنفڕانسەکە دوو تەوەرەی لە خۆ گرتبوو، تەوەرەی یەکەم، مەترسیەکانى داگیرکاریى تورکیا لەسەر کوردستان لەڕووی مێژووییەوە کە لە لایەن جەمال شێخ باقى سکرتێرى گشتى پارتى دیموکراتى کورد لە سوریا "پەدەکەس" و عەبیر حەساب ئەندامى دەستەى بەڕێوەبەریى کەنەکە لە ڕۆژئاوا،گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
هەروەها تەوەرەی دووەم بریتیبوو لە پەیوەندىی و هەڵوێستى کورد لەم قۆناغەدا و ئەم بەشەش لەلایەن فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە و پارێزەر فازل موسا-ەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٧ی مانگی حوزەیران، لە شاری ئاڵستی وڵاتی بەلجیکا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە هەستا بەڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژ، کە تێیدا دەیان کەسایەتی لە ڕۆشنبیران، ئەکادیمییکاران، نووسەر و رۆژنامەوان و هونەرمەندانی هەر چوار بەشی کوردستان بەشداربوون.