ئایا پلانی ترەمپ بۆ فەڵەستین چییە؟
ئایا پلانە نوێیەکەی ترەمپ بۆ ئاشتی ئەو شتانە ڕزگار دەکات, کە لە غەززە لە ژیاندا ماونەتەوە، یان تەنها کارتێکی سیاسییە کە بۆ ئەرشیفی دەستپێشخەرییە هەڵپەسێردراوەکان زیادکراوە؟

نەغەم کەراجە
غەززە- لە ٢٩ی ئەیلوولدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانێکی نوێی ئاشتی بۆ غەززە پێشکەشکرد، کە بە گەورەترین پلان پێناسەکرا لە دوای ڕاگەیاندنی بەناو "رێکەوتنی سەدە" لە ساڵی ٢٠٢٠، ئەم پلانە لە چوارچێوەیەکی پڕ لە توندوتیژی و ئاوارەی پێشکەشکرا، وەک چۆن لە کاتێکدا، بوو کە شەڕێکی وێرانکەر لە کەرتی غەززەدا هات، کە خوێنڕشتن بەبێ وەستان بەردەوام بوو، هەروەها ژێرخانی ئابووریش داڕما و هاوڵاتیانی ئاوارە قەرەباڵغ بوون لە کامپەکان و داخراوی ڕێگاکانی دەرچوون.
لایەنگرانی ئەو پلانە تەوەرە سەرەکییەکانیان بە ئامانجی ئاگربەستی دەستبەجێ، ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان، کشانەوەی وردە وردەی ئیسرائیل، پرۆسەیەک بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە سەربازییەکانی فراکسیۆنەکان، دامەزراندنی ئیدارەیەکی گوازراوەی "تەکنیکی" فەڵەستین لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی، جێگیرکردنی هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتی، و پلانێکی گشتگیر بۆ ئاوەدانکردنەوە، کە لەلایەن وڵاتانی بەخشەرەوە پارەدار دەکرێت، لەگەڵ میکانیزمی چاودێری و لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی.
بەڵام ئەم بڕگانە سەرەڕای بەڵێنەکانیان، لە چوارچێوەیەکی ناڕووندا سەبارەت بە مسۆگەری، میکانیزم و کاتی جێبەجێکردن داڕێژران، پرسیارەکە لەسەر زەمینە ئەوەیە: ئایا ئەم پلانە ئەو گەلەی کە ماوەتەوە لە غەززە ڕزگار دەکات، یان هەژموونی دەرەکی بەسەر بڕیاردانی فەڵەستین بەهێز دەکات؟
پێش ئەوەی بچینە ناو کاردانەوەکانەوە، پێویستە لە بارودۆخی ڕاستەقینەی سەر زەوی تێبگەین کە پێش هەر باسێکی سیاسی دێت: ئاوارەبوونی زۆرەملێ لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە باکوورەوە بۆ باشوور، داخستنی شەقامی "ڕەشیدی گرنگی"، بە ئامانجگرتنی کاروانی ئاوارەکان، لەنێویاندا ژن و منداڵ، بۆردوومانکردنی بەردەوامی نەخۆشخانەکان، وێستگەکانی ئاو و کەمپەکان، برسێتی و تینوێتی دەخزێتە ناو گەڕەکەکانی نزیکتر لە مردن نەک لە ژیان.
لە ژێر ڕۆشنایی ئەم دۆخەدا زمانی سیاسەت کاتێک ڕووبەڕووی دەنگی دایکان و بریندارەکان و منداڵەکان دەبێتەوە، ناتەواو دەردەکەوێت، بۆیە قسەی سێ چالاکوانی غەززە تاک لە پێگەی شیکاری دادەنێت نەک زاراوەی سیاسی.
"ئێمە گرنگی بە ڕزگارکردنی دانیشتوانی غەززە دەدەین، کە ماونەتەوە"
سلڤیا حەسەن، چالاکوان کە دەنگی قورس بوو لە مەینەتیەکان، وتی: ئێمە نازانین ئامانج چییە، ئایا ڕزگارکردنی گەلی فەڵەستینی ماوەیە یان ڕزگارکردنی دەوڵەتی داگیرکەر؟ ئەوەی ئێمە وەک هاوڵاتیانی کەرتی غەززە نیگەرانین، کۆتایی هێنانە بە شەڕ و ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی، ئێمە گرنگی بە دەرئەنجامەکانی جێبەجێکردنی پلانی ترەمپ نادەین، ئەوەی زۆر گرنگە سەلامەتی ئەو دانیشتوانەیە کە ماونەتەوە، کە بڕیارە لە پێشینەی کارەکانیان بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە پێویست بێت بەڵێ بۆ پلانەکە بڵێین، بەڵام بە هەندێک دەستکاری، بەبێ ئەوەی بچینە ناو دانوستانەکانەوە کە کوشتن و وێرانکاری زیاتری لێدەکەوێتەوە، هەر لەم ساتەدا شەقامی ڕەشید دادەخرێت، هاوڵاتیان ئاوارە دەکرێن، نەخۆشخانە و ئاوارەکان دەکرێنە ئامانج، تاکەکانیش دەکوژرێن، لەکاتێکدا، برسی و تینوویانە، بۆیە هەر قسەیەکی سیاسی لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا واتایە، خوێنی فەڵەستینی گرنگترە لە هەموو پارت و فراکسیۆنەکان.
"ڕەنگە پلانەکە تاکە پەناگە بێت"
سابرین حەرازین، چالاکوان دۆخەکە بە ڕوانگەیەکی دیکە دەخاتە ڕوو، وتی: ئەو پلانە لە کاتێکدا، هاتووە کە گەلی فەڵەستین ماندوو بووە لە بۆردوومان و وێرانکارییەکان، ئاماژە بە دوو واتایی هەڵوێستەکە دەکات، کە ئەگەر هاوڵاتی فەڵەستینی پشتگیری لەم پلانە بکات، ئەوە لە ڕوانگەی وەستاندنی سووڕی ئاوارەبوونی زۆرەملێ و خوێنڕشتنە، بەڵام پلانی پێشنیارکراوی شمشێرێکی دوو جەمسەرە، ڕێبازێکی ئەرێنییە کە دەتوانێت شەڕەکە ڕابگرێت و ئاوەدان بکاتەوە و ڕێگە بۆ دەوڵەتێکی فەڵەستینی خۆش بکات، هەروەها ڕێبازێکی مەترسیدارە کە دەتوانێت سەد ساڵ دوامان بخاتەوە، لەڕاستیدا، لەوانەشە پلانی ترەمپ تاکە پەناگە بێت بۆ دانیشتوانی کەرتی غەززە لە هەوڵی وەستاندنی پیلانەکانی ئیسرائیل دژی دۆزی فەڵەستین.
تێکەڵکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا
نیلی مەسری، چالاکوان بە ڕوونی ئەو دوو واتایە کورت دەکاتەوە: پلانی ترەمپ، لە بنچینەکەیدا، بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا لە غەززە تێکەڵ دەکات، کە ئێمە زۆر پێویستمان بە کۆتاییهێنان بە شەڕ و خوێنڕشتنەکە هەیە، سەرەڕای ئاگاداربوونمان لەوەی کە باجێکی قورس دەدەین بۆ پلانی ئەمریکی، هەروەها قبوڵکردنی ئەم پلانە قورسە، ڕەتکردنەوەی لەوەش زیاترە"، ئەم دەستەواژە کورتە قورسایی ڕاستی هەڵدەگرێت، بەو پێیەی هیچ بژاردەیەکی سەلامەت نییە و هەموو بژاردەیەک نرخێکی بەرچاوی مرۆی و سیاسی هەڵدەگرێت.
سەبارەت بە وردەکارییەکانی خودی پلانەکە، لەسەر کاغەز وەک پێشنیارێکی گشتگیر پێشکەش دەکرێت، کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێ دەکات لە بەرامبەر قبوڵکردنی هەردوولا، میکانیزمێک بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و بارمتەکان دادەمەزرێنێت، لەگەڵ پابەندبوونی ئیسرائیل بە ئازادکردنی ژمارەیەک لە زیندانیانی فەڵەستینی، بەڵێنی کشانەوەی وردە وردەی ئیسرائیل دەدات لە ناو کەرتی غەززە و لە هەمان کاتدا ئامادەی ئاسایشی لە ناوچە دیاریکراوەکاندا دەپارێزێت و قۆناغێک دادەمەزرێنێت بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە سەربازییەکانی فراکسیۆنەکانی ژێر چاودێری نێودەوڵەتی، هەروەها داوای دامەزراندنی ئیدارەیەکی گوازراوەی دەکات، کە وایە فەڵەستینییە "تەکنیکییەکان" لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی ئاشتی نێودەوڵەتیدا ێشەنگایەتی دەکەن، وە جێگیرکردنی هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتی بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی سەرەتایی ئاسایشی، پلانەکە بەرنامەی گشتگیری ئاوەدانکردنەوە لەخۆدەگرێت، لەوانە ئاو، کارەبا، نەخۆشخانەکان و ژێرخانی ئابووری، لەگەڵ میکانیزمی چاودێری نێودەوڵەتی و بەڵێنی دارای لەلایەن وڵاتانی بەخشەرەوە.
هەروەها چوارچێوەیەک بۆ پرۆسەیەکی سیاسی دواتر دادەمەزرێنێت بۆ دووبارە بەهێزکردنەوەی دامەزراوە فەڵەستینییەکان و ئەگەری هەیە دواتر گفتوگۆکان سەبارەت بە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئەم پێشنیارە قەرەبووکردنەوە ناڕوونییەکانی دەوروبەری میکانیزمەکانی جێبەجێکردن و خشتەی کاتی و مسۆگەریەکانی نەگۆڕیوە بۆ دڵنیایی پراکتیکی، ئەمەش بوارێکی بەرچاوی بۆ لێکدانەوە و ترسی ئەوەی بەجێهێشتووە کە بڕگەکانی ئاسایش و چاودێری بۆ کەمکردنەوەی مافەکان و دەستبەسەرداگرتنی بڕیاردانی ناوخۆی بقۆزرێتەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ڕاستیە و بژاردە سنووردارەکان، بە ڕوونی قەناعەتێکی گشتی لە نێو چالاکوانان و هاوڵاتیانی مەدەنی غەززەدا سەرهەڵدەدات، کە هەموو پلانێک بێ واتای دەبێت، مەگەر ڕێوشوێنی کردەی بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ کوشتنەکە پێشی نەخرێت، لەگەڵ پاراستنی ڕێڕەوی مرۆیی، کە بە توندی دژی هەموو هەوڵێکە بۆ ئاوارەبوونی زۆرەملێ یان سەپاندنی ئیدارەیەک کە لە دەرەوە دەکرێت، لایەنگرانی ئەو پلانە بە دەرفەتێکی دەزانن بۆ وەستاندنی خوێنڕشتن و دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوە، لە کاتێکدا، نەیاران ترسیان هەیە ببێتە میکانیزمێک بۆ دووبارە داڕشتنەوەی کۆنترۆڵ لە ژێر پەردەی نێودەوڵەتیدا.
لە شەقامە وێرانبووەکانی کامپەکانی ئاوارە و نەخۆشخانەکانی فریاکەوتندا، مرۆڤ بەزەحمەت گوێی لە یەک هاوارێکی دووبارە دەبێتەوەکە ، وتی: ئێستا کوشتنەکە ڕابگرن، لە کۆتاییدا پرسیارە چارەنووسسازەکە هەر دەمێنێتەوە: ئایا پلانەکەی ترەمپ ئەو هاوڵاتیانەی کە لە غەززە ماونەتەوە ڕزگار دەکات، یان لاپەڕەیەکی نوێ بۆ کارەساتەکە زیاد دەکات؟.