بەرەو دەستوورێکی هەمەلایەنە... بەهێزکردنی ژنان و پاراستنی ڕۆڵیان لە بڕیاردانی سووریادا

چەسپاندنی مافەکانی ژنان لە دەستووری داهاتووی سووریادا هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی دەستکەوتەکانی ژنانی سووریا و بەرزکردنەوەی بەشداری چالاکانەیان لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و پاراستنی کۆمەڵگە.

ئەسما محەمەد

 

قامیشلۆ-لە ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانەی کە سووریا لە ساڵانی ڕابردوودا شاهیدی بووە، پرسی پێگەی ژنانی سووریا لە دەستووری داهاتوودا وەک پرسێکی سەرەکی دەرکەوتووە کە داهاتووی کۆمەڵگە بە گشتی دیاری دەکات، ژنان کە لە مێژە بەشێکی چالاک و ژیانی پەیکەری کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی بوونەتە هێزێک کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێن و بوونیان لە بوارەکانی چالاکی مەدەنی و سیاسی و ئابووریدا بە هەمان شێوە گەشە دەکات.

 

بەڵام هێزی سیاسیی نەریتی و ناوەندگەرایی هەیە کە بە میراسە بەسەرچووەکانەوە لکاون کە لەسەر بنەمای پێکهاتە ئایینی و کۆمەڵایەتییە کۆنەپەرستەکان دامەزراوە، ئەم هێزانە ترسی خۆیان لە بەهێزکردنی ژنان دەردەبڕن و هەوڵدەدەن بوونی خۆیان لە پۆستەکانی بڕیاردان سنووردار بکەن یان ڕۆڵی خۆیان لە چوارچێوەی سنووردارکردنە نەریتییەکاندا پێناسە بکەنەوە کە دەیانگەڕێنێتەوە بۆ ڕۆڵە کۆنەپەرستەکانی پێشوویان.

 

”ڕاستی ژن و میراسی ڕۆشنبیری”

عەبیر حەساف، ئەندامی ئەنجومەنی ژنان لە کانتۆنی جزیرە، جەختی لەوە کردەوە، کە خستنەڕووی ڕوون و کاریگەری مافەکانی ژنان لە دەستووری داهاتووی سووریادا، تەنها داوایەکی هێمای نییە، بەڵکو مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ساڵانی ڕابردوو و دەستەبەرکردنی بەردەوامی ڕۆڵی چالاکی ژنان لە داڕشتنی داهاتووی سیاسی و کۆمەڵایەتی سووریا، ئەم پرسە داواکاری تاکەکەسی تێدەپەڕێنێت، بەو پێیەی پەیوەندی بە توانای تەواوی کۆمەڵگەی سووریاوە هەیە بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و سەقامگیری کۆمەڵایەتی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتێکدا، میراسی کولتووری سووریا دان بە ڕۆڵی ژناندا دەنێت، بەڵام ئەم ڕۆڵە هەمیشە بەهۆی دیدگای تایبەتەوە سنووردار بووە کە زۆرجار شەرعیەتیان لە دەسەڵاتی ئایینی نەریتی وەرگرتووە، هێزە سیاسییەکانی ئێستا، لەنێویاندا حکومەتی کاتی سووریا، دیدگایەکی ئایینی دەگرنەبەر، کە پشت بە ئیسلام دەبەستن وەک سەرچاوەی ڕاگەیاندنی دەستوری، ئەمەش هەڕەشەی دوورخستنەوەی ژنان لە پێگەی بڕیاردان یان قەتیسکردنی لە سنوورە نەریتییەکاندا دەکات، بەمەش ١٤ ساڵ دەستکەوتەکانی ژنانی سووریا کە لە بوارە جیاوازەکاندا بەدەستیان هێناوە، پێچەوانە دەبێتەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەم قۆناغە شایەتحاڵی سەرهەڵدانی ژنانی سووریا بوو وەک بەشداربوویەکی کارا و دەنگیان لە کۆمەڵگەدا بەرزتر بووەوە، بەڵام کەسانێک هەن کە ئێستا هەوڵ دەدەن ئەم ڕۆڵە کەم بکەنەوە و بیانگەڕێننەوە بۆ سنوورە نەریتییەکانی پێشوو کە ئەمەش مەترسی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاستی بەشداریکردن و کاریگەرییان لە کۆمەڵگەدا، هەروەها دانپێدانان بەم مەترسیانە پێویستە بەرەو هەنگاوی پێکەوەی و هاوبەشمان ببات بۆ دڵنیابوون لەوەی ژنان پاشەکشە نەکەن لەو دەستکەوتانەی کە بە هەوڵی درێژخایەن بەدەستیان هێناوە، هەروەها دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە مافەکانی ژنان پێویستی نییە، بەڵکو بەشێکی دانەبڕاون لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و سیاسی داهاتووی سووریا.

 

جەختیشی کردەوە،کە خستنەڕووی مافەکانی ژنان لە دەستووری داهاتووی سووریادا پێویستییەکی بەپەلەیە، نەک تەنها بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی دەستکەوتەکانیان بەڵکو بۆ دیاریکردنی ڕۆڵێکی ڕوون و کاریگەر بۆ ژنان لە داهاتووی سیاسی وڵاتدا، هەروەها مافەکانی ژنان، تەنانەت کاتێک لە دەستوورەکانی پێشوودا هەبوون، بە هۆی نەبوونی ژنان لە پۆستە باڵاکان و ڕۆڵی بڕیاردان، پەراوێزخستنیان لەلایەن دەسەڵاتە سیاسییە نەریتییەکانەوە، بە شێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ نەکراون.

ڕوونیشیکردەوە، ڕێژەی ژنان لە پەرلەمانی سووریا، تەنانەت لە باشترین قۆناغەکانیشدا، لە ١٢٪ تێنەپەڕیوە، ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر کەمە بە بەراورد بە چالاکی ژنانی ڕاستەقینە و ڕادەی بەشداریکردنی ژنان لە کۆمەڵگە لە ساڵانی ڕابردوودا، ئەم نایەکسانییە تیشک دەخاتە سەر پێویستی بەپەلەی بەهێزکردنی نوێنەرایەتی ژنان لە هەموو ئاستەکانی بڕیاردان بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی کاریگەر و پراکتیکی مافەکانیان.

 

”ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان وەک نموونەیەکی زیندوو”

ئەزموونی ڕۆژ وەک نموونەیەکی زیندوو بۆ بەشداری ژنان لە بڕیارداندا دەبینرێت، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ژنان ڕۆڵێکی پێشەنگ و کاریگەریان لە هەموو ئاستەکاندا گێڕاوە، لە بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی ناوخۆیی و داڕشتنی سیاسەتی گشتی تا بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی ژێرخانی ناوخۆیی، هەروەها ژنانی ئەمڕۆ توانای ئەوەیان هەیە نیوەی کۆمەڵگە بن، چالاکانە سەرقاڵی بوارە جیاوازەکانی چالاکی مەدەنی، سیاسی و ئابوورین، ئەمەش وایکردووە ببنە هاوبەشی سەرەکی لە داڕشتنی دیمەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی داهاتووی سووریا.

 

ڕوونیشی کردەوە، کە کێشەکانی ئەمڕۆی ژنان پەیوەست نین بە گروپێکی نەتەوەیی و ئایینی دیاریکراوەوە، بەڵکو کاریگەری لەسەر هەموو ژنانی سووریا هەیە، لەوانەش ژنانی کورد و سریانی و عەرەب، هەروەها مافی ژنان هاوبەشن و دەبێت بە شێوەیەکی یەکگرتوو داکۆکییان لێبکرێت، هەر هەوڵێک بۆ قەتیسکردنی ژنان لە ڕۆڵە کۆن و نەریتییەکانیاندا مەترسییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر دەستکەوتەکانی کۆمەڵگە بە گشتی، قۆناغی داهاتوو پێویستی بە یەکڕیزی مەدەنی و کردەوەی بەکۆمەڵی ژنان هەیە بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی ئەو مافانە و پاراستنیان لە هەر جۆرە وەرینێک.

 

عەبیر حەساف ڕوونیشیکردەوە، کە ژنان ئاشتیخوازن، و بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە و کاریگەرانە خستنەڕووی مافەکانیان لە پۆستی یاسادانان و بڕیارە سیاسییەکاندا مەترسی نییە، بەڵکو مسۆگەری ڕاستەقینەیە بۆ بونیادنانی ئاشتییەکی بەردەوام، نەک تەنها لە سووریا، بەڵکو لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیش.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداریکردنی ژنان لە پێشەنگایەتی و سیاسەتدا گرنگترین ئامرازە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان و کاریگەری ئەرێنی لەسەر سیاسەتە گشتیەکان و بەدەستهێنانی هاوسەنگییەکی کۆمەڵایەتی کە ڕەنگدانەوەی دادپەروەری و یەکسانییە، هەروەها قۆناغی داهاتوو پێویستی بە هەوڵی یەکگرتووی سەرجەم گروپی مەدەنی و ژنان هەیە، دامەزراندنی تۆڕی پشتیوانی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و کارکردن بۆ چەسپاندنی ئەو مافانە لە دەستووری داهاتووی سووریادا، بۆ ئەوەی ئەم دەقە هەم یاسایی و هەم کردەیی بێت.

 

عەبیر حەساف لە کۆتایی قسەکانیدا، جەختی لەوە کردەوە: کە پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان و چەسپاندنی مافەکان لە دەستووری داهاتووی سووریادا پێویستیەکی نیشتمانییە و ناتوانرێت سازشی لەسەر بکرێت، بوونی ژنان لە پۆستەکانی پێشەنگایەتی و بڕیاردان مسۆگەری ڕاستەقینەیە بۆ چالاککردنی ئەو مافانە لەسەر زەمینە، باسی لەوە کرد کە قۆناغی داهاتوو پێویستە هەموو ژنان بێ گوێدانە پاشخان و پێگەی خۆیان، پێکەوە کاربکەن بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانیان و پێکهێنانی بەرەیەکی مەدەنیی بەهێزی ژنان کە بەردەوامبوونی دەستکەوتەکان مسۆگەر بکات و ڕۆڵی کارای ژنان لە کۆمەڵگە و سیاسەتدا بپارێزێت، بۆ ئەوەی بتوانن هاوبەشێکی بباغەی بن لە داڕشتنی داهاتووی سووریا و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەران و یەکسان.