شەڕ و ململانێ زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنان هەیە

ئیبتیسام عەبدولقادر- نووسەر

شەڕ و ململانێکان، بە جۆرێک کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگەکان هەیە، بەتایبەتی ژنان، بەو پێیەی گەورەترین باری بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن و هەوڵدەدەن بەرپرسیارێتی خێزانەکانیان هەڵبگرن لە کاتێکدا خۆیان لە دۆخێکی بۆشایی و بێ پشتیوانیدا دەبیننەوە.

 

شەڕ و ململانێ بەردەوامەکان کاریگەری گەورە و قووڵیان لەسەر ژنان و کۆمەڵگە هەیە، جا ئەمە پرسێکی زۆر گرنگە کە دەبێت تیشکی بخرێتە سەر و گرنگی و هۆشیاری پێویست بدرێت هەندێک لەسەر کاریگەرییەکانی شەڕەکان.

 

لە نێوانیاندا کاریگەریی بژێوی ژیانیان هەیە، کە لەڕێگەیەوە شوێنی حەوانەوە لەدەست دەچێت، ژنان بەرکەوتنی ژیانێکی سەختیان هەیە لە ڕووی نەبوونی خۆراک و ئاوی پاکەوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی منداڵەکانیان دروست دەکات، ڕەنگە چاودێریکردن لە ژێر ڕۆشنایی شەڕەکاندا قورس بێت، کە دەبێتە هۆی خراپتربوونی کێشە تەندروستییەکان و ڕێژەی مردن زیاد دەکات.

 

هەروەها کاریگەری ئابووریش هەیە، لەئەنجامی ئەو شەڕانەدا ژنان ڕووبەڕووی مەترسی لەدەستدانی کارەکانیان دەبنەوە یان بەهۆی شەڕەکانەوە ناتوانن کاربکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی دۆخی ئابوورییان، هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی هەژاری و ڕێژەی بێ کاری زیاد دەکات، چونکە ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە لە دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان و پێداویستییەکانی خێزان و منداڵەکانیان.

 

شەڕ و ململانێ و ناکۆکی کاریگەری دەروونیشیان هەیە، بەو پێیەی ژنان تووشی زەبر و زەنگ دەبن و بەدەست گرژی دەروونییەوە دەناڵێنن کە لە ئەنجامی ئەو توندوتیژی و وێرانکارییەی دەوریان داوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەروونی و سۆزداریی ژنان هەیە، ئەمە جگە لەوەی کە بەرکەوتنیان لەگەڵ توندوتیژی سێکسی و جەستەیی هەیە و بەهۆیەوە زیان لە دەروون و جەستەیان دەدرێت، هەروەها قورسترین شت لەدەستدانی خۆشەویستان، خێزان یان ئەندامێکی خێزانەکانیانە، ئەمەش دەبێتە هۆی دڵتەنگبونیان.

 

کاریگەری شەڕەکان بەتایبەت لەسەر ژنان بابەتێکیئاڵۆزە کە پێویستی بە گرنگیدانێکی زۆری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەو کاریگەرییانە و دابینکردنی پشتیوانی و پاراستنی پێویست بۆ ژنان، واتە ئێمە دەبێت هاوکاری مرۆیی پێویست پێشکەش بەو ژنانە بکەین کە ماڵەکانیان لەدەستداوە و شوێنی حەوانەوە، خۆراک، یان ئاوی پێویستیان بۆ ژیانیان نییە.

 

هەروەها پێویستە کاربکەین بۆ پاراستن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، بەرزکردنەوەی پاراستن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسی و جەستەیی بەرامبەر بە ژنان لە کاتی شەڕەکاندا، دڵنیابین لەوەی کە بەرپرسانی ئەو پێشێلکارییانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، هەروەها پاڵپشتی دەروونی و سۆزداری پێشکەش بە ژنانی زیانلێکەوتووی شەڕەکان بکەین بە پێشکەشکردنی چارەسەری دەروونی و جەستەیی، پێویستە ژنان بەهێزبکرێن و ڕۆڵی ئەوان لە شوێنەکانی بڕیاردان و بەشداریکردن لە پرۆسەی ئاشتی و ئاوەدانکردنەوە دوای شەڕەکان و بەهێزکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەبێت.

 

پێویستە کار بۆ بەرەوپێشبردنی یەکسانی ڕەگەزی لە کۆمەڵگەنەدا بکرێت کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەڕێگەی هاندانی بەشداری ژنان لە ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان و دەرفەتی یەکسان لە نێوان ڕەگەزەکاندا ئێمەش کار لەسەر هۆشیاری و پەروەردە دەکەین، و ئەمەش ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت لەلایەن هۆشیارکردنەوە و پەروەردەکردنی ئەو ژنانەی کە بەهۆی شەڕەکانەوە کاریگەرییان لەسەرە.

 

هەروەها پێویستە پەیوەندی لەگەڵ ژنانی زیانلێکەوتووی شەڕدا ببەستین، جگە لەوە دەرفەتی پەیوەندیکردنیان بۆ دابین بکرێت، هاوکاریان لەگەڵدا بکرێت، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان، هاندانی هاودەنگی و هاوکاری کۆمەڵایەتی، بەدیهێنانی دادپەروەری و ئاشتەوایی، لەڕێگەی لێپرسینەوە لە بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تاوانەکان، بەهێزکردنی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ژنانەی کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری و پشتیوانی ماددی و ئەخلاقی و بەرزکردنەوەی هاوکاری لە نێوان ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پاراستنی ژنان لە ململانێ و شەڕەکان بکرێت.

 

پاراستنی ژیانی ژنانی زیانلێکەوتووی شەڕەکان پێویستی بە هەوڵی بەردەوام و هەمەلایەنە هەیە لەلایەن هەموو ئەو کۆمەڵگایانەی کە داوای ئازادی ژنان دەکەن و بۆ ئەوەی ژنان و گەلان بە ئارامی و ئاسایشدا بژین، جا لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت یان ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی مافەکانی ژنان و بەدیهێنانی ئاشتی لەو کۆمەڵگایانەی کە بەهۆی شەڕەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە کاریگەری شەڕەکان لەسەر ژنان پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنیان و پێشکەشکردنی پشتیوانی پێویست بۆ چاکبوونەوە و بنیادنانەوەی ژیانیان لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخە سەختەی تیایدا دەژین.