پڕۆژەی مافی ژنان لە ڕەققە و دێرەزوور دادەڕمێت
سەنعا عەلی- ڕۆژنامەنووس
ئەستەمە شیکاری پاشەکشەی مافەکانی ژنان لە ناوچە عەرەبییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بکەین دوای ئەو کۆنترۆڵەی کە لەلایەن خێڵەکان و حکومەتی کاتی و داعشەوە ئەنجامدرا، ئەمەش لەبەر ئەوە نییە کە وێنەکە ڕوون نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە بە ئازارە بۆ ئەوانەی ساڵانێکە لەسەر دەستکەوتەکانی ژنانی عەرەب لە ناوچەیەکی خێڵەکیدا کە ژنان لە چوارچێوەی چەمکە خێڵەکی و ئایینییە بەسەرچووەکاندا قەتیس دەکەن، بۆ ئەوەی گەڕانەوە بۆ چوارگۆشەی یەک ببینن دوای ئەو هەموو هەوڵانەی بۆ ڕزگارکردنی ژنان و هەڵگرتنی ئەو نادادپەروەرییەی بەسەریاندا سەپێندراوە.
ئاڵای ڕەش لە ڕەققە هەڵکرابوو دوای چەند ساڵێک لە شکستی داعش کە لەسەر نەخشەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لابرابوو، شارەکە بە ناوی ئیسلامەوە نوقم کرایەوە ناو ئەو تاریکییەی کە ساڵانێک بەرگەی گرتبوو، لەم شارەدا دیسان ئاڵا ڕەشەکان هەڵکرانەوە و پەیکەری ژنە ئازادەکە لەناوبرا و کوشتاری خێڵەکی بووە سیناریۆی دووبارەبووەوە لە سووریا، هەموو خێزانێکی کوردی ئەمجارە کردە ئامانج.
جیهان و ڕەنگە تەنانەت خودی دانیشتووانی ڕەققە و دێرەزووریش ئەو دڕندەییانەی لە پایتەختی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سووریا" ئەنجام دراون لەبیریان کردبێت کاتێک ژنانی ئێزدی ڕفێندراو لە شنگال دەهێنران و لە بازاڕەکانی کۆیلەدا دەفرۆشران یان لەوانەیە لەبیرکردنیان هەڵبژاردبێت، کاتێک بەناچاری بە ناوی ئایینەوە ”عەبایا” لەبەرکرد و دەموچاویان داپۆشی، کاتێک خۆیان یان خزمێکی پیاو بە هۆی پەڕینەوە لە شەقام بەبێ پاسەوانی پیاو بە قامچی لیان دەدان، پێدەچێت یادەوەری عەرەبی سست بێت، بەڵام ئایا کاتێک ئەم دیمەنانە ئەمڕۆ دووبارە دەبێتەوە، دوای ئەوەی خێڵەکی و حکومەتی کاتی چەتەکانی داعشیان لە زیندانەکانی ئەقتان و عەریشە ئازادکرد، کە لەلایەن هەسەدەوە دەستبەسەرکرابوون بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە تیرۆریزمیان، بەئاگا دێتەوە؟
دیلی نوێ کێیە؟
ئیتر ژنی ئێزدی نەماوە بکرێنە کۆیلە، ژنانی شەڕڤان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان دوای ئەوەی جیهان وازی لێهێناون، هەروەها چەک هاوەڵی ژنانی کوردە و خەبات بۆ ئەوان شتێکی نوێ نییە، مێژووی کورد شایەتحاڵی ئەمەیە ژنانی عەرەب لەو ناوچانە بوونەتە دیلی ماڵ، دابەزیون بۆ ڕۆڵی نەریتی خۆیان. کەواتە، بازاڕەکانی کۆیلە بۆ کێ دەبن؟
لەوانەیە ناوەکان بگۆڕدرێن، بەڵام کۆیلەکردنی سێکسی چەندین جۆری هەیە، تەنانەت هاوسەرگیری، سەرەڕای پیرۆزیی خۆی لە کۆمەلگەکانی ڕۆژهەڵات به گشتی و کۆمەڵگه عەرەبییەکان بە تایبەتی، لە یەکێک له شێوازەکانیدا دەبێته بەکارهێنان و به کۆیلەکردنی ژنان، سێکس بەشێکی دانەبڕاوە لەو شەڕەی کە گروپە جیهادییەکان بەڕێوەی دەبەن، کە لە دڵی ئایدیۆلۆژیایاندایە.
من لێرەدا ئەم پرسیارە دەکەم و وردەکارییەکی بێ بایەخ نییە، چونکە ئەو عەقڵیەتەی کە جیهادییەکان لەبەردەستیاندایە، تەنها لەسەر بنەمای دەستدرێژیکردنە، دەستدرێژیکردنە سەر خاک و ژنان، باوەڕم وایە زیانلێکەوتووانی ئەمجارە خۆیان دەبن، بەڵام بە ناوی هاوسەرگیرییەوە، بە ناچارکردنی خێزانەکان بۆ ئەوەی کچەکانیان بە چەتەکان و جیهادیەکان بدەن.
پراکتیزەکردنی هاوسەرگیری منداڵان کە پۆشاکی پاساوی ئایینیی لەبەردایە، بە هێزێکی نوێوە دەگەڕێتەوە بۆ دێرەزور و ڕەققە. ئەم پێشێلکارییە کە ڕێکخراوەکانی ژنان وەکو کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ساڵانێکە خەباتیان کردووە، دووبارە سەرهەڵدەداتەوە و کاردانەوەی ڕاستەقینەنی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، لە ماوەی داهاتوودا شایەتی زیادبوونی هاوسەرگیری تۆمارنەکراو و ئەو منداڵانە دەبین کە بەبێ تۆماری فەرمی یان دایک و باوکیان نادیار لەدایک دەبن، دۆخی نالەباری ئەوان دەبێتە یەکێک لە لایەنە ترسناکەکانی ئەو شەڕەی کە لە سووریادا پەرەی سەندووە، هەروەها دەبنە عەلوەی تۆپ لە ململانێ دەرەکییەکان لە دژی هێزەکانی گەل لە عێراق و حزبوڵا لە لوبنان. کێ دەزانێت ڕەنگە جارێکی تر لە لیبیا کۆتاییان پێبێت، هەروەک چۆن باوکیان کردیان کاتێک تورکیە بە چەند دۆلارێک وەریگرت.
” کەزی بەرخۆدان”
من کە ساڵانێکە لە میدیای ژناندا کارم کردووە و شاهیدی شۆڕشی ژنانی کورد بووم لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات کە کەزیەک تا ئەو ڕادەیە تیرۆریزمیان وروژێنێت، هەمیشە باوەڕم وابوو کە هەموو ژنان ئامانجی ئەوانن نەک تەنها ژنانی کورد، چونکە هەر ڕزگارکردنێک لە مێشکی ژنان کۆتایی بە هەژموونی ئەوان دێنێت، لە خوێندنگەکانی پیاوسالاری و توندڕەویدا فێری ئەوە دەکران کە ژن ئامرازی ئارەزووە و منداڵی زۆرە کە ئەم ئایدۆلۆژیایە بە میراس دەگرن، بەڵام دوای ڕووداوی بڕینی کەزی شەڕڤانێکی ژن و ڕفاندنی، دڵنیا بوومەوە کە ئەم کەزیە لە هەموو چەکێک بەهێزترە، هەر بۆیە یەکەم کردەوەیان شانازیکردن بوو بە بڕینی.
بڕینی کەزی شەڕڤانێک و وێناکردنی وەک دەستکەوتێک، هەموو ژنێکی وروژاند، تەنانەت ئەو ژنەی هاوسۆزی ئەو ئایدۆلۆژیایە بێت کە لە منداڵیدا وەریدەگرێت، لێرەدا ئاماژە بە ژنانی عەرەب دەکەم کە زیانلێکەوتووی وتاری خێڵەکی و ئایینی و ئایدیۆلۆژین، ئەوەی ئەمڕۆ کەزیی شەڕڤانێک ببڕێت سبەی بە ناوی هاوسەرگیری دەستدرێژی دەکاتە سەر منداڵێک، بەڕاستی ژنانی ئازاد لە سەرانسەری جیهاندا هەستاون و ڕەتکردنەوەی خۆیان لەم کارە ڕاگەیاندووە.
”ژنانی ئازاردراو بێ پاراستن بەجێهێڵران”
کۆتایی بەستراوەتەوە بە سەرەتاوە، بۆ تێگەیشتن لەوەی بۆچی تەڤگەری ژنان لە ناوچە عەرەبییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داڕما، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی ڕێکخراوەکانی ژنان لەو ناوچەیە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مافەکانی ژنان و پاراستنیان لە پراکتیزە پیاوسالارییەکان، ڕێکخراوەکان کە پاڵپشتی سەرەکییان بوون، تەنانەت پێش خێزانیش، لە کەیسەکانی توندوتیژی، فرەژنی، جیابوونەوەی تاکلایەنە و ئارەزوومەندانە، ڕەتکردنەوەی نەفەقە و پشتیوانی منداڵ، هەڕەشەی کوشتن، ئێمە دەبێت بپرسین: بۆچی ئەم ژنانە ڕووخاون؟ بەداخەوە ئێستا بێ پاراستن ماونەتەوە و زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە بەهۆی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە لەلایەن جیهادیەکانی خاوەن ئایدۆلۆژیای پیاوسالارییەوە.
لێرەدا زۆر گرنگە جەخت لەسەر پێویستی پێناسەکردنی چەمکی پۆپۆلیزم بکەینەوە، کە لە تونسەوە تا سووریا دزەی کردووەتە ناو شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی و چەقاندووە، هەروەها ئەمریکاش لە ژێر سەرکردایەتی ترەمپدا زیانلێکەوتووی ئەم پۆپۆلیزمە.
پۆپۆلیزم کارەکانی ساڵانێکە لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کە لە ساڵی ٢٠٢١ دامەزرا بۆ ئەوەی دەنگی ژنانی عەرەب بێت، ڕۆژێک بەبێ کۆبوونەوە و سیمینار تێنەپەڕی و هیچ بۆنەیەک بە بێ دابەشکردنی بروشور و ئەنجامدانی سەردانی ماڵەوە لەلایەن ئەندامانی کۆمەلە، دانیشتووانی ئەو دوو شارەوە تێنەپەڕی،ئەم ژنانە ئاشنا بوون بە چەمکەکانی ڕزگاری ژن و لێکۆڵینەوە لە مافەکانی ژنۆلۆژی، خۆڵ و تۆزی دەیان ساڵەی ژێردەستەیی و ژنکوژییان ورووژاند، هەندێکجار بە ناوی ئایین و هەندێکی دیکەش بە ناوی داب و نەریتی، تەڤگەریی ڕزگاریخوازی ژنان پێی وابوو کە گۆڕانکاری تەنها بە شیکردنەوەی راستی کۆمەڵگە و تێگەیشتن لەو بناغانەی کە توندوتیژی لەسەر بونیاد نراوە، بەدی دێت.
”ڕیتۆریکی پۆپۆلیستی لەبری ئازادی”
هەندێک پێیان وایە کە ڕێگەدان بە خەڵک بە پێی خواستی خۆیان حوکمڕانی بکەن، واتای ڕاستەقینەی ئازادییە، بەڵام لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا هەمان ئەم گەلە سەرەتا پێویستی بە هۆشیاری نییە؟
بەڵێ، ئازادی لە گەلەوە سەرچاوە دەگرێت، بەڵام دەتوانێ تێکبچێت بۆ پۆپۆلیزم، کە واتای ڕاستەقینەی ئازادیی تێدا تێکدەچێت، هەروەها ئازادی و پۆپۆلیزم لەم قۆناغەی مێژوودا تێکەڵاو بوون و جیاوازی نێوانیان وەک جیاوازی ڕزگاری و گەندەڵی وایە، هۆشیاری گشتی پێویستە بۆ ئەوەی وڵات نەچێتە ناو کۆتایی.
زۆربەی فەیلەسوف و بیرمەندان لەسەر ئەوە کۆکن کە پۆپۆلیزم دیاردەیەکی سیاسی ئاڵۆزە لە دابەشبوونی ڕاست و چەپ تێدەپەڕێت، ئەوان بە "دژە فرەیی" پێناسەی دەکەن، هەروەها بە پەرەپێدانی ڕیتۆریکی خیانەت دوای دابەشکردنی کۆمەڵگە بەسەر "گەل" و "نوخبەی گەندەڵ"دا پێناسەی دەکەن، ڕەنگە باشترین پێناسە، پێناسەی فەیلەسوف یان ڤێرنەر مۆلەر بێت، کە بە "هەڕەشێکی دیموکراتی نوێنەرایەتی گەل قۆرخ دەکات" پێناسەی کردووە.
شایانی باسە کە بزووتنەوە جیهادیەکان بە گشتی سوود لە ڕیتۆریکی پۆپۆلیستی وەردەگرن، بەو پێیەی بیرکردنەوەی عەقڵانی دەشکێنێت بە بانگەوازکردن بۆ مەیل و ئارەزووی خەڵک لەبری ڕاستییەکان، ئەمەش پچڕانی پەیوەندی نێوان ڕاستی و ئەوەی مرۆڤەکان دەیانەوێت بیبینن دروست دەکات و ئارەزووی گەل ئەگەر چەقبەستووش بێت، دەبێتە ڕاستی ڕەها، لەبەر ئەوەیە کە پۆپۆلیزم هیچ چارەسەرێک و کارنامەیەکی نییە کە بتوانرێت کاری لەسەر بکرێت، هەر بۆیە ئاسانە بە چەندین ڕەوتی ئازاردان بەکاربهێنرێت، دیارترینیان جیهادیزم و ”الإخوان المسلمين’’ە، کە هەردووکیان بە باشی ڕێکخراون و پارەیەکی زۆریان لەلایەن ڕژێمەکانەوە بۆ دابین دەکرێت کە سوودمەندن لە تێکدان و لەناوبردن.