نیشتمانى ژنه بێلانه‌كان
ئه‌ڤین ئه‌حمه‌د - رۆژنامەنووس
كام شه‌قام هه‌یه له‌م شاره‌دا چیرۆكى ژنێكى بێلانه له‌خۆنه‌گرێت؟
كام شه‌قام هه‌یه له‌م شاره‌دا چیرۆكى ژنێكى بێلانه له‌خۆنه‌گرێت؟.. نه‌خۆشخانه‌كان، خهڵوهتگهكان، شێڵته‌ر وخانهكانى داڵده‌دان، ترافیك وشوێنه گشتییه‌كان... هتد هه‌موو پڕن له چیرۆكى سه‌دان ژنى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه كه هه‌ریه‌كه و به‌دنیایه‌ك نه‌هامه‌تى و ده‌رده‌سه‌رییه‌وه دواین ویستگه‌كانى ژیان به‌ڕێده‌كه‌ن... تاكه‌ى ژنانى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه باجى بێباكى و نه‌بوونى سیسته‌مێكى دادپه‌روه‌ردى یاسایى، كۆمه‌لایه‌تى بده‌نه‌وه؟
چیرۆكى ژنێكى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له یه‌كێك له شهقامهكانى شارى سلێمانى، له ناخه‌وه ناڕه‌حه‌ت و دڵگرانى كردین.. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه‌ش به چیرۆكى ئه‌و ژنه ئازاریان چه‌شت خه‌ڵكه به ویژدان و ساده‌كه بوون چونكه ئه‌و ژنه ماوه‌یه‌كى زۆره به‌و شێوه‌یه له شه‌قامه‌كان ژیان به‌ڕێده‌كات و كه‌س ئاوڕێكى جدى له دۆخى بار‌و گوزه‌رانى ناداته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ى كه قابیل بێت به مرۆڤبوونى بۆچى؟.. چونكه ئێره نیشتیمانى ژنكوژهكانه.
له‌هه‌ر سوچێكى ئه‌م جیهانه سته‌م و نادادپه‌روه‌رى هه‌بێت بێگومان دیارده مه‌ترسیداره‌كانیش ده‌گه‌نه لوتكه.. هه‌ژاری، سه‌رگه‌ردانى و بێرێزكردن، له‌شفرۆشى، توندوتیژى، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تى ودهروونییهكان، جیابوونه‌وه‌ى خێزانى، كوشتن، بێلانه بوونى تاكه‌كان و... هتد ده‌گه‌نه ئاستێكى مه‌ترسیدا به‌ڵام، ئه‌گه‌ر تێبینى بكه‌ین باجى گه‌وره‌كه‌ى هه‌موو ئه‌و دیاردانه ده‌كه‌ونه سه‌رشانى ژنان وهه‌ر ژنانیش قوربانى یه‌كه‌مى هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه ده‌بن... كه‌واته كێ هۆكارى نه‌هامه‌تى ژنه‌كانه؟
هیچ جێگایه‌ك به‌قه‌د ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته عه‌جیبه رێكخراوى به ناو پارێزه‌ر له مافه‌كانى مرۆڤى تێدانییه.. ژماره‌ى مزگه‌وت وماڵهكانى خودا له‌م هه‌رێمه خه‌ریكه هاوتا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى.. ساڵانه سه‌دان سیمینار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ى جۆراوجۆر له ژێر ناوى مافى مرۆڤ و مافى ژن به‌رێوه‌ده‌چن، سیاسییه‌كانیش لێمان ده‌بن به یه‌كسانیخواز و ته‌نها له بۆنه‌كاندا بهنجێكى دۆسییه‌ى ژنان ده‌كه‌ن و بۆ چه‌ند ساتێك ده‌مانبه‌نه دنیاى خه‌یاڵه‌وه به‌وه‌ى ئێره ئه‌و نیشتیمانه‌یه كهشكۆى ژنى تێدا پارێزراوه! ده‌ى چی‌یان گۆڕى له واقیعى ژیانى ژن له‌كۆمه‌ڵگادا، جگه له نه‌هامه‌تى زیاتر بۆ ژنه‌كان؟.. سیسته‌مى ئیداريمان پڕاوپڕه له ده‌یان دامه‌زراوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كه ئه‌ركیانه كار له‌سه‌ر باشتر بوونى دۆخى مرۆڤه‌كان بكه‌ن به گشتى له كوێن و چی‌یان كردووه كه ئه‌نجامى هه‌بێت.. په‌رله‌مانه‌كه‌ى پایته‌ختى خۆشگوزه‌رانى له كوێى دۆسییه‌كانى ژن بووه.. وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى چی كردووه بۆ ژنانى سه‌رجاده ؟
كێشه‌ى ژن له‌م كۆمه‌ڵگایه ته‌نها نه‌بوونى یاسایه‌كى حه‌قیقییه بۆ چۆنییه‌تى پاراستنيان.. ئه‌و سیسته‌مه گشتییه جێگیره‌یه كه گه‌شه به كلتوورى ژنكوژى مه‌عنه‌وى ده‌دات، و هه‌ر جاره و به شێوازێك شهقامهكانى شار ده‌كاته دواین ویستگه‌ى حه‌وانه‌وه بۆ ژنه بێلانه‌كان !.