درێژ كردنەوەی پەرلەمان

پەیمان عیزەدین – پارێزەر

بە نادەستوری دانان و نایاسایی بونی درێژکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کە دەکاتە نادەستوریی بونی دواخستنی هەڵبژاردن ، هەر حیزبێک لێی سودمەند بێ گرنگ نیە چونکە لە سەرەکیترین لێکەوتەکانی ئەوبڕیارە کۆمەڵێک سود و قازانجی سیاسی گەورەن وەک :

١-کۆتاییهێنان بە عورفی دواخستنی هەڵبژاردن لەهەرێمدا .

٢-کۆتایهێنان بە بێڕێزیکردن بە دەنگدەر و گوێنەدان بەو ماوەیەی کە دەنگدەر و حیزبی سیاسی لە گرێبەستێکی سیاسیدا کۆدەکاتەوە .

٣-هەر حیزبێک لەم هەڵبژاردنە یان هەڵبژاردنەکانی داهاتوو براوە بن تەنانەت بە ساختەکردنیشەوە ، گۆڕانکاری ڕیشەیی بەسەر ڕوداو و هەڵسوکەوتە ئیداری و سیاسیەکانی دوای هەڵبژاردندا دێ.

 

گریمان لەهەڵبژاردنی داهاتوش هەر پارتی براوەیە ، ئەوەی بۆ خەڵک گرنگە ئەوەیە کەبۆ ئێستا و دوا چاودێرێکی دەستوریی هەیە ، چاودێرێک کە ئاسان ئەتوانرێ پەنای بۆببرێ لە یاسا نادەستوریەکاندا. ئەوەی بۆ حیزبە براوە و نەیارەکانیش گرنگە بەهەمان خێرایی پێشوو بۆ پێشێلکاری یاسا ناتوانن بڕۆن. لە ئەنجامدا زۆرینەی گۆڕانکاریەکان هەروا بە کاوەخۆ و لێنەبڕانەوە ڕودەدەن.

 

ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵ زۆر گرنگ بوو، هەموو ئەوانەی ڕێگای سکاڵا و یاسایان گرتەبەر بۆ هەڵوەشاندنەوەی عورفێکی سیاسی نادیموکراسی لەهەرێمی کوردستاندا جێی دەستخۆشین .