ئۆڵۆمپیاتی پاریسی ٢٠٢٤ سەردەمێکی نوێیە بۆ ژنان لە وەرزشدا

شازین جاف - بەکالۆریۆس لە دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتیەکان

 

- بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئۆڵۆمپیاتدا، پاریس ژمارەی وەرزشەوانانی ژنان و پیاوانی یەکسان کرد.

 

- یونایتد نەیشن ئاماژەی بەوەداوە کە %٧٠ی خەڵک سەیری وەرزشی ژنان ئەکەن، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢، تەنها %١٦ رووماڵە میدیاکان لەسەر وەرزشی ژنان بووە. ئۆڵۆمپیاتی ساڵانی پێشوو زیاتر لە ٣ ملیار بینەری هەبووە لە سەرانسەی جیهاندا، بۆیە لەم ساڵدا ئەمە ئەبێتە شانۆیەکی گرنگ بۆ پشاندان و بیرهێنانەوەی تواناکانی ژنان لە وەرزشدا.

 

- جگە لەمانە بە ڕای من پاریس جوانترین ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکانی نمایشکردین کە پێک هاتبوو لە چەند نمایشێکی جیاواز، لە شێوازی چەند تابلۆیەکی جیاوازدا، هەر بەشە نمایشێکی تایبەت بوو کە پڕ بوو لە ڕەنگ و یەکسانی و دەنگی جیاواز. ئەوەی زۆر جێی سەرنجی من بوو هیچ کام لە نمایشەکان نمایشی نەریتی نەبوون و هەموویان هونەری سەردەمییانە بوو، بەڵام وەک پیشانیانداین ئەوە باڵەخانە، بورج، مۆزەخانە و پردەکان بوون کە هەزاران ساڵە دروستیان کردووە و پاراستوویانە بە شێوەک وەک ئەوەی بڵێیت ئەمڕۆ دروستکراون.

 

- یەکێک لە تابلۆکان بەناوی “Sororité” نمایشێکی تایبەت بوو بە پشاندانی ١٠ پەیکەری ژنی فەڕەنسی کە ڕۆڵی گرنگیان لە مێژووی مرۆڤایەتی و فەڕەنیسسیەکاندا هەبووە، ئەمەش وەک وەبیرهێنانە و پشاندانی ڕۆڵی ژنان بوو لە ناو کۆمەڵگاو پانتایی گشتیدا.

 

- دواین شت کە زۆر سەرج ڕاکێش بوو ئەوەبوو کە ئاگری مەشخەڵەکان بە گشتی، هەروەها گڕی ئۆڵۆپیا، کە سیمبولی دەستپێکردنی یاریەکانە %١٠٠ کارەبایی بوو، لە ڕێگەی ئاوو ڕووناکیەوە دروست کرابوو، بە هیچ شێوەیەک گاز یان نەوت بەکار نەهاتبوو، ئەمەش بەشێکە لەو هەنگاوانەی ڕێکخەرانی ئۆڵۆپیاتی پاریس جێبەجێی دەکەن بۆ پاراستنی ژینگە.