هەموو پێكەوە ژن کوشتن بوه‌ستێنین

تریفە حەسەن- ڕۆژنامەنووس

 

لە ئێستادا ژینگەی كۆمەڵاتی لەکۆمەڵگەی ئێمەدا، ژینگەیەکە رۆژ بەرۆژ لە ھەموو رویەکەوە خنكێنراوە وبەرەوداڕمان دەچێت،

بەپێی ئامارەكانی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان لەبەرزبوونەوەدایە، شێوازی ئەو توندوتیژیانە جۆراوجۆرە، هەندێك جۆری توندوتیژی بەهۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاو وبوونی تۆڕەكۆمەڵاتیەكانەوە زیاتربووە، هەندێك شێوازی بۆ نایەكسانی وجیاكاری نێوان ژن وپیاوە.

 

 رۆژانە ژنان توندوتیژی دەروونیان بەرامبەر دەكرێت، زۆر جار ژنان هەست بەوجۆرە توندوتیژی ناكەن، بەڵام كاریگەری نەرێنی خراپی هەیە لەسەریان، ئەم دیاردەیە بەراستی مەترسیدارە و جێگەی تێڕامانە، ماوەی چەند مانگێكە ئامارەكانی توندوتیژی بڵاوناكرێتەوە، ئەمە جۆرێكە لە بێ دەنگی و شاردنەوەی ڕاستیەكان، پێویستە ژمارەی قوربانی و جۆرەكانی توندوتیژیی بڵاوبكرێتەوە، بەڵام بە ئاكاری ئەخڵاقی ومیدیایی خۆی بڵاوبكرێتەوە، وێنەی قوربانی وشێوازی كردنی ئەو كردەوە بڵاونەكرێتەوە.

 

لەم سەردەمەدا تەنانەت ژنکوشتن بەردەوامە بەداخەوە، شڵەژانێکی وادروستبوە، ھەموو توانایەکی مرۆڤایەتی ئەخلاقی لەناوبردووە، ئەم ئەخلاق و ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێمە، لە زۆر ڕوەوە لە دۆخێكدایە گومان دەكرێت هەمووی بە بەرنامە و كاركردن وایلێهاتبێت، لە ڕێگەی جیاجیاوە .

 

ڕۆژانه‌ هه‌واڵی كوشتنی ژنان دەبیسترێت، هه‌رایەك بۆ ده‌كرێت و پاشان هه‌موو بێدەنگ دەبین، تێناگەم بۆچی پەرلەمان نەهێناوەتە سەرخەت و كار و پڕۆژە و بەرنامەی تۆكمە ناكەن .

 

پێویستە سەروه‌ربوونی یاسا جێبه‌جێ بکرێت و هیچ که‌سێک به‌بێ هیچ جیاکارییه‌ک له‌ یاسا نه‌بوردرێت، لێبوردنی گشتی جیبەجێنەكرێت، ئەگەر كوشتنی وەكو دووخوشكەکەی چەمچەماڵ كە بەهۆی نەبوونی شایەتحاڵ، تۆمەتبار بەربوو هەركەسێك ببێت بە ئاستەنگ ڕێگر لەبەردەم یاسا پێویستە سزابدرێت .