بۆ یار و نەیارانی چالێنجی (ناوی من ناوی دایکمە)

ئاشتی حەمە ساڵح – مامۆستای زانکۆ

 

ئایەتی "ادعوهم لآبائهم هو أقسط عند الله …" بۆ ئەوە نەهاتووە کە خەڵک بەناوی دایکیانەوە بانگ نەکرێن و بەناوی باوکیانەوە بانگ بکرێن، بەڵکو بۆ چارەسەری پرسی تەبەنی هاتووە، پێعەمبەر درودی خوای لێبێت کەسێکی لەلابوو بەناوی (زەیدی کوری حارس) خەڵکەکە بەناوی(زەیدی کوری محمد) بانگیان دەکرد، بەهەمانشێوە خەڵکی تریش هەبوون هەمان کێشەیان هەبووە.

ئەم ئایەتە نازل بوو بۆ ئەوەی ماف بۆ زەید و هاوشێوەکانی بگەرێنێتەوە و چیتر بەناوی باوکیانەوە بانگ بکرێن.

 

ئەگەر چالێنجی (ناوی من ناوی دایکمە) سۆزێکی مرۆڤ دۆستانەبێت بۆ باشکردن و ڕێکخستنەوەی ژیانی ئەو مناڵە بێتاوانانە، ئەوە ئاساییە چەندین کەس هاوسۆزبێت لەگەڵیان بۆ ئەوەی هەست بە جیایی و کەمی نەکەن و ببینن خەڵکی تریش ناوی دایکی هەڵگرتووە، بۆ نمونە: زۆربەمان ئافەرینی کەسێک دەکەین کە وەک تووشبووانی شێرپەنجە سەری سفر دەکات بۆ ئاسایی کردنەوەی لایەنی دەروونی و حاڵەتەکە لەلای تووشبووانی شێرپەنجە! کەواتە بۆچی نابێ هاوسۆزی بۆ ئەمانیش پێشکەش بکرێت؟!

 

بەرێزان ئەم حاڵەتانەش (شێرپەنجەی کۆمەڵایەتین) ئاسایی کردنەوەی ژیانی ئەو مناڵانە بەشێکە لەئەرکی هەموو لایەک و بەشێکیشە لەچارەسەر .

ئەو بەڕێزانەش کە بەرپەرچی ئەم چالێنجە دەدەنەوە دەکرێت بەدیلێکی تر پێشکەش بکەن (وتعاونوا على البر والتقوى) چونکە لە ئایندا رێگاچارەی هەموو کێشەکان هەیە و هەموویشی بۆ پارێزگاری کردنە لە کەرامەت و مانەوەی مرۆڤ بە جوانی و بەڕێزەوە.

 

لەکۆتاییدا پێویستە ئەوە دووبارە بکەمەوە کە زۆر گرنگە ئایەتەکان بۆ مەبەستی خۆی راڤە بکرێن، چونکە دوور و نزیک ئایەتی(ادعوهم لابائهم..) پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە! زۆر گرنگە لە تەفسیرکردنی ئایەتەکاندا و دابەزاندنی بۆ ئەرزی واقع، هۆکاری نازل بوونی فەرامۆش نەکرێت.

ئەمە تەنها لێکدانەوەیەکە، هيوادارم وەک خۆی وەری بگرن. واللە اعلم

 

ت.پ