٩٠٪ی هاوسه‌ره‌کان لە جیابونەوەدان
کنێر عه‌بدوڵڵا – نووسەر
لای هه‌مووان ئاشکرایه پڕۆسه‌ی جیابونه‌وه یان ته‌ڵاق پرۆسه‌یه‌کی رێگه‌پێدراوی شه‌رعی و یاساییه؛ کاتێک ژن وپیاوێک له‌ژێر سه‌قفی هاوسه‌رگیریدا پێکه‌وه ژیان پێکده‌هێنن، و ئیدی بهههرهۆیهکی دیاریکراو بێت یان نا، ده‌رئه‌نجام ده‌یانه‌وێت ئه‌و گرێبه‌سته ههڵبوهشێینهوه وکۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌که‌یان بهێنن.
هه‌روه‌ک چۆن پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری مافی دوولایه‌نه‌یه، بێگومان ههڵوهشانهوهیشی مافی دوولایه‌نه که ده‌بێت بڕیار‌و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بێت، ئه‌گه‌رچی له واقعدا هه‌موو کات ئه‌و مافه په‌یڕه‌و ناکرێت و ژنه‌که زیاتر په‌راوێز ده‌خرێت وته‌نها پیاوه‌که، وه‌ک لایه‌نێکی دهسهڵاتداربه میکانیزمی جیاجیا ره‌وایه‌تی به‌خۆی ده‌دات بڕیار بدات، ئه‌گه‌رچی ره‌زامه‌ندی ژنه‌که‌یشی له‌سه‌ر نه‌بێت یان له پێواری ژنه‌که‌دا ته‌ڵاقی بدات، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌کاتی هاوسه‌رگیری ژنی دووه‌مدا روو ده‌دات و یه‌کێک له‌و رێگانهیشی ده‌گیرێته به‌ر، په‌نابردنه بۆ دادگاکانی سنوری ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، چونکه له کوردستاندا هێنانی ژنی دووه‌م مه‌رجداره‌و رێگه‌پێدراو نییه.
تا ئێره پرۆسه‌که روون و ئاشکرایه، بێگومان ئاسه‌وارو لێکه‌وته‌کانیشی جۆراوجۆرن، به‌تایبه‌ت گه‌ر منداڵ له‌ئارادا بێت کێشه‌و نیگه‌رانیی و گرفته‌کانی زیاتر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واقعدا ئه‌گوزه‌رێت گه‌ر به ووردی رۆچینه نێو ژیانی راسته‌قینه‌ی زۆرێک له هاوسه‌ره‌کانه‌وه جۆرێکی شاراوه‌و باسنه‌کردنی ئه‌و جیابونه‌وانه به‌دیده‌کرێت که ته‌نها جیاوازی له‌گه‌ڵ جۆری یه‌که‌مدا، ئاشکرانهبونی و نه‌گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی دادگا و واژوونهکردنه له‌سه‌ر په‌راوی فه‌رمیی جیابونه‌وه.
له دانیشتنێکدا که خۆی لە ١٠ که‌سدا ده‌بینییه‌وه، ٧ کەس له‌وانه له‌مجۆره‌ی دووه‌م بوون، به‌شێوه‌یه‌ک وه‌سفی ژیانی هاوسه‌ره‌کانیان ده‌کرد که بۆته به‌ڕێکردن و رووکهشو ژیانێکی رۆتین کۆیان ده‌کاته‌وه، ته‌نها شوێنی کۆکه‌ره‌وه‌یان بۆته سه‌ر سفره‌ی نانخواردن، هیچ باس و گفتوگۆیه‌ک بوونی نییه، له‌گه‌ڵ هه‌ر هاتنه‌پێشه‌وه‌ی باس و ووروژاندنی پرسیارێکدا جیاوازییه‌کان وا ده‌که‌ن هه‌ڵچوون دروست ببێت و قسه‌کان ئاڕاسته‌ی ناخۆشترو بێزارکهرو توڕه‌یی زیاتری لێبکه‌وێته‌وه،به‌ده‌گمه‌ن چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌کی پێکه‌وه‌یی هاوبه‌ش وبهشداربونێکی بۆنه‌و ئاهه‌نگ و چالاکیی و خۆشیی و ته‌نانه‌ت ناخۆشییه‌کانیش کۆیان بکاته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌یان له جیهانێکی دیکه بن و سه‌قفی کۆکه‌ره‌وه‌یان ته‌نها ماڵێک بێت و به‌س، ئه‌مانه و چه‌ندینی دیکه، به‌ڵام له‌وه‌ش شاراوه‌تر نیشاندانی روویه‌کی تری راستییه‌کانه که خۆی له دووفاقی مرۆڤه‌کاندا ده‌بینێته‌وه به‌به‌رچاوی خه‌ڵکانی تره‌وه، ئه‌وه‌ش رهفتارکردنیانه به شێوه‌ی موجامه‌له‌کردن بۆ یه‌کتری به‌وه‌ی که رێکن وهیچ کێشه‌یه‌کیان نییه و ژیانێکی سروشتی وئاسایی به‌سه‌رده‌به‌ن، له‌کاتێکدا وه‌ک خۆیان باسی لێوه ده‌که‌ن هۆکارگه‌لێک هه‌ن له پشت قایل‌بوون و درێژه‌دان به‌و ژیانه باوه رۆتینه که ده‌رئه‌نجام هیچ خۆشیی و خۆشگوزه‌رانیی و تازه‌گه‌ریی نییه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار له سنوری رێز وخۆشه‌ویستی ده‌رده‌چێت.
قبوڵنه‌کردنی یه‌کتری، دووری مه‌ودای هزرو بیر‌و که‌لتور، که‌میی راستگۆیی، نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت، ترس له‌وانی تر‌و باڵاده‌ستی لایه‌ک و چه‌ندین هۆکاری تر وایکردووه ئه‌و ژیانه بخوڵقێت، بێگومان گه‌ر رێژه‌ی ئه‌و دانیشتنه بکه‌ین به‌پێوه‌ر، ئه‌وا ڕێژه راسته‌قینه‌که زیاتر‌و جێی هه‌ڵوه‌سته‌ی جدییه بۆ گرتنه‌به‌ری پلانی تۆکمه بۆ چاره‌سه‌ر.