"ژن، ژیان، ئازادی"؛ دەنگێک سنوورەکانی تێپەڕاند
"ژن، ژیان، ئازادی" لە دروشمێکەوە بوو بە شۆڕشی نەوەیەک کە داوای ماف، ئازادی و ژیانێکی پڕ لە کەرامەت دەکات، دەنگێک کە لە سنوورەکان تێپەڕی و کاریگەرییەکی بەرفراوانی لەسەر گفتوگۆی کۆمەڵایەتی و مرۆیی دانا.
هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ " ژن، ژیان، ئازادی"، وشەیەک بوو بە دەنگی ژنان، بە دەنگی گەنجان و بە دەنگی ئەوانەی خوازیاری ژیانێکی ئازادی و ڕێزن، "ژن، ژیان، ئازادی" تەنها ناوی شۆڕشیک نەبوو، بەڵکو بوو بە دروشمێک کە لە دڵی کۆمەڵگەوە هەڵقوڵا و لە ماوەیەکی کەمدا دەنگی لە سنوورەکانی تێپەڕاند، کە لەتەواوی پارچەکانی کوردستان لە سەرەتای دروستبوونی کاریگەری کۆمەڵایەتی و مرۆیی لە بیروبۆچوونی گەلی کورد جێهێشتووە.
لە بەرنامەی تایبەت لەگەڵ ژنانی ئازادی خواز، باس لە کاریگەری شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی "و بارودۆخی ژنان، لە پێش سەرهەڵدانی و دوای سەرهەڵدانی دەکەین.
" ڕاوەستەکردن بەرامبەر ڕژێمی ئیسلامی ئێران ئەرکی پیاوان و ژنانە"
چیمەن جەوان ڕودی، چالاکوان ئاماژەی بەوەکرد، کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە ٤٧ ساڵە کار لەسەر سەرکوتکردنی ژنان لە ناوچەکەدا دەکات، یاسای زۆرەملی بۆ خێزان و ژنانی ناوچەکە دەردەکرد وتی: لە پێش شۆڕشی ژینا ئەمینی، ڕژێمی ئێران زیاتر لە ٤٧ ساڵە کار بۆ سەرکوتکردن و ئاستەنگییەکانی ژنان دەکات، پیاوانیان کردبوو بە دەسەڵاتدارێک بەسەر ژنانەوە، کارکردن بۆ ژنان زۆر گرانبوو، ژنان بۆ کاری ماڵ بەکار دەهێندران، تەنها لەچکی زۆرەملێ کێششەی ژنان نەبوو، بەڵکوو وەک کۆیلەیەک لە لایەن پیاوانەوە لێیان دەڕواندرا، ئەو سیستمی پیاوسالارییە ژنانی نااری زەواجی زۆرەملە دەکرد، ژنان لە پێش شۆڕشی ژینا ئەمینییەوە هەوڵ بۆ ئازادی خۆیان دەدەن، ئیمە لە مێژە کەمپەینی یەک ملیۆن واژۆمان ئەنجامدەدا، لە دژی ئەو ئەقڵیەتە پیاوسالارییەی سەدەیەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا بەسەر ژناندا سەپێندراوە، ڕژیمی ئیسلامی ئێران ڕۆژێک تایبەت بە ژنان بەڕەوا نابینێت، کە یەکەم هەستی مارس لە سنە و تاران چوو بەڕێووە، بەڵام ڕێگەیان نەدا و ژنانیان سەرکوت کردەوە، کارکردنی ژنان لە ماوەی ٤٨ ساڵدا لە شۆڕشی ژینادا کڵپەی کرد و ژنان بە دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی " دەنگیان هەڵدەبڕی، ئازارەکانیان کڵپەیکرد ئیتر نەتواندرا ژنان سەرکوتبکرێنەوە، پێش سۆڕشەکە ژنان توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجام دەدرا و ناڕەزایان هەبوو، بەڵام قبوڵیان دەکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو لەچکە زۆرەملەیێیە بە ژنان دەکرا تەنها جمهوری ئیسلامی نەیدەکرد، بەلکو لە خێزانەکاندا پیاوەکانیش ئەقڵییەتی جمهوری ئێرانی بەسەردا سەپابوو، بڕیاریان دەدا نابێت تاڵێ قژی ژنێک بەدەرەوەبێت، منداڵان لە خوێندنگەدا ئەگەر تاڵێک لە قژیان لەو لەچکەی هەموو گیانی دادەپۆشین بهاتبایەتە دەرەوە، ڕوبەڕووی سزا و دەرکردن دەبویەوە، ئەم کارە ژنانی بێزارکردبووم بۆیە لە شۆڕشی ژینادا ئیتر ژنان ڕانەوەستان، ئەو زوڵمەیان بەرامبەر خۆیان پێ قبوڵ نەدەکرا، پاش شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی" ژنان و پیاوان پێکەوە ڕژانە سەرشەقامەکان،ئتر دەرکەوتنی قژی ژنان ئاسای بویەوە، لە کاتێکدا ژینا ئەمینی لەسەر دەرکەوتنی بەشێک لە قژی شەهید بوو، ئتر ئەو لەچکە زۆرەملەیە بۆ پیااوانیش هیچ گرنگنەبوو، لە کاتی خۆپشاندانەکاندا دەمانبینین، پیاوان لەگەڵ خوشک و هاوژین و منداڵەکانیاندا بەشداری فڕێدان و سوتاندنی ئەو سەرپۆشانەیان دەکرد، ئیتر ناتوانین بڵەین بارودۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندابۆ پێش شۆڕشی ژینا دەگەڕێتەوە، بەڵام ئێستەش ژنان ڕوبەڕووی کوشتن و ئاستەنگییەکان دەبنەوە، کاتیک خۆی جواندەکات، وادەزاندرێت بۆ پیاوان خۆیان جواندەکەن قبوڵی ناکەن ژنان بپۆخۆیان خۆیان بڕازێننەوە، پیوەکانیش بە کامڵی نەهاتونەتە سەر هەمان بیروبۆچوونی ژنان، بەڵام دەکرێت گۆڕانکارییەکان زیاتر ببن، پیاوانیش قوربانی دەستی ئەو سیستمە ئیسلامییە کە وەک چاودێرێک بەسەر ژنانی ناو خێزانەکانیانەوە دەبیندرێت.
" ژنان لە ناو زیندانەکاندا بەرخۆدان دەکەن"
لە کۆتایی قسەکانیشیدا چیمەن جەوان ڕودی وتیشی: ئەم شۆڕشە بزووتنەوەیەکی بونیادنا، کە پیاوان دەستهەڵگرن لەسەر پاراستنی ژنان بە ناوی دین و شەرەفەوە، لە ئێستادا ژنان ڕۆڵی گەورەی ئابووری لە ناوچەکەدا دەگێرن، پاشان ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیاسەتدا ڕۆڵی کارا دەبینن، هەروەها ژنان لە ناو زیندانەکاندا بەرخۆدان دەکەن، لە دوای شۆڕشی ژینا، گرتنی ژنان و بریاری لە سێدارەدانیان زیادی کردووە، سەرەڕای ززیندانییەکان بەڵام ئەوان لە زیندانەکاندا دەنگ هەڵدەبڕن و بەرخۆدان دەکەن، لە ئێستدا ژنان نەیاری خۆیاان دەناسن، بەربەست و ئاستەنگی و مافەکانیان جیادەکەنوە، بۆیە بزوتنەوەیەکیان بۆ خۆیان بونیادناوە، کە وایکردووە ژنان لە ئێستادا تەنها بە فڕێدانی سەرپۆشەکانیانەوە نەوەستاون، بەڵکوو دەچنە لووتکەی سیاسەت و ئابوورییەوە، داوادەکەن لە لوتکە و قودرەتی سیاسەتدا خەبات بکەن، هەروەها لە پلاتفۆڕمیکی ژناندا کە لە پێنج ڕێکخراوەی پێکدێت ، ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەگەڵ ژنانی جیهاندا پەیوەندی ببەستن و دەنگیان بگاتە جیهان، لە ئەنجامدا پرسەکانی ژنان پرسێکی جیهانییەو ناتواندرێت قەتیسبکرێت، بۆ سەرکەوتنی ژنان بەسەر ئااستەنگییەکاندا پێویستی بە کارو خەباتی پێیکەوەی هەیە، پشتیوانی کردنی ژنانی زیندانی هاوشێوەی زەینەب جەلالیان و هاوشێوەکانی دیکە بەبێ سەردانیکردنی خێزان و هاوڕێکانی بەڵام لە زینداندا خەبات و تێکۆشان ئەنجامدەدات، ئێمە شەڕمان لەگەڵ پیاودا نییە بەڵکو لەگەڵ سیستمی پیاوسالاریدایە، پێویستە پیاوان و ژنان خانەوادەکان پێکەوە تێکۆشان لە بەرامبەر ئەو ئەقڵیەتە ئیسلامییەی ئێراندا بکەن تا ژیانیکی ئازادانە دەستەبەرببێت.
" ڕژیمی ئیسلامی ئێران لە گەنجان و ژنان دەترێت"
باوان حەقبین، چالاکوانی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، وشەی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر مەزاری شەهید ژینا ئەمینی لە لایەن ژنێکەوە وترا، کە ئەم شۆڕشە بە "ژن، ژیان، ئازادی" ناسێندرا وتی: شۆڕسی "ژن، ژیان، ئازادی" لە لایەن ژنێک لەسەر مەزاری شەهید ژینا دەستیپێکرد، لەوێدا لە زاری ژنێک هاتەدەرەوە پاشان لە ناو خۆپشاندانەکاندا ڕەنگی دایەوە و دەوترایەوە، دواتر بووە قۆناغی یەکدی قەبوڵکردن، ژنان لەدوای شۆڕشەکە یەکدیمان خۆشدەویست و پێکەوەبوووین، شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی " ئیمەی ژنانی فێری پێکەوەی و یەکگرتووی و خۆشەویستی کرد، پاشان لە ناو خۆپشاندانەکاندا دەبوو ئیمەی ژنانی کورد جێپێی خۆمان بە یەکگرتووی قایمبکەین، ئەو مێژوویەی هەمانە هاوبەشە، ئەو شۆڕشە شۆڕشێکی ئەقڵانیییە، کاتێک بە ئەقڵ بیر لە بارودۆخەکان دەکرێتەوە دەسەڵات دژی دەوەستێتەوە، ڕێگە بە یەکگرتووی ژنان لە ناوچەکاندا نادات، لە لایەن دەسەڵاتی ئیسلامی ئێرانەوە هاوڵاتیان مافی کۆبنەوە و بەریەککەوتنی زۆریان نییە، بە تایبەت ژنان، لە ئێستادا بەشێکی دیکە لە زانکۆکان داخراون یان بە ئۆنڵین وانە دەخوێنن، تا کۆبونەوەی گەنجان نەبێت، لە هەر کۆبوونەوە و پێکەوەیەکی گەنجان دەترسن، کافێکانی گەنجان بەشێکی زۆری یان لەژێر چاودێریدایە یان داخراون، تا گەنجان بیرو بۆچوونە جیاوازەکانیان ئاڵوگۆڕنەکەن و خەبات و تێکۆشان نەهێڵن، ڕژێمی ئیسلامی ئێران لە هەر کۆبووونەوەیەک و پێکەوەییەکی گەنجان دەترسێت.
لە کۆتایی قسەکانییدا وتیشی: پێویستە گەنجان لەدەوری یەکدی کۆببنەوە، تا بەردەوامی بە میژوو شوناسی خۆیان بدەن، خەبات و تێکۆشان لە ناوچەکەدا بەرفراوانتر بکەن، بە فەلسەفەی " ژن، ژیان، ئازادی" خەبات بەردەوام بکەن، ئەو شۆڕشە سەلماندی کۆمەڵگەیەکی ئازاد بەبێ ژنی ئازاد بونیادنایەت، ئەوە واقعی ڕویدا کە هەموومان لەناو خەبات و چالاکییەکانی شۆڕشەکەدا جێمان گرت و ڕەنگمان لە ناو خۆپشاندانەکاندا هەبوو، هیوادارم ژنان هیوایان نەبڕێت، لە ئێستادا قۆناغێکی هەستیار هەیە، ئەو قۆناغە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە تا تەواوی پارچەکانی کوردستان تیایدا دەژین، ئەو قۆناغە بە وردی و بە دەستکەوتی ژناان تێبپەڕێنین، هیچج لایەنێک نەتوانێت ئێمە ڕابوەستێنێت، دەبێت ئەو هێرشانەی بۆسەر گەنجان و ژنان ئەنجام دەدرێت ئێمە ڕانەوەستێنێت پشتیاوانی بکەین و هیوامان نەبڕێت، چونکە ئاسۆ ڕوونە.